ئیبراهیم عەباس: چاکسازییەکەی پارتی لە دیدی بەڵگەوە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو داواو فەرمانانەی لە نووسراویی فەرمی و داوای خودی سەرۆک وەزیران بۆ هەندێک پرس ئەکرێن، هەموو مەبەستەکەیان دروستکردنی کێشەی کۆمەڵایەتییە و، بەهیچ جۆرێک مەسەلەکە بنەبڕکردنی گەندەڵی و سنوردانن بۆ گەندەڵی نییە.
ئەم مۆدێلە مەسعود بارزانی لەناو پارتی و پاراستن دایهێناو، دواتر لە 2006 بووە سەرۆکی هەرێم هێنایە موزایەداتی دەسەڵاتداریەتی خۆی و ئەم ماوەیەش مەسرور بارزانی خەریکی هەمان کارە.
ئەبێت گومانتان نەبێت کە پارتی و پاراستن و حکومەتی هەرێم خۆیان ئەزانن گەندەڵی لە چی و لە کوێ هەیە، ئەی کەوابێت بۆچی لە لێداوانەکانیان داوا ئەکەن خەڵک هاوکاریان بێت؟ ئەگەر بۆ تێکبەردانی کۆمەڵایەتی خەڵک نەبێت.
ئەزانن هەر کەسێک لەم رووە زانیاری بدات، داوای چی لێ ئەکەن؟ راستەوخۆ ئەڵێن بیکە بەنامەیەک تا بگاتە سەرۆک! یان براگەورە! کاتێک کەسەکە نامەکەی نووسی بۆ رۆژی دوایی ئەیدەنەوە بەو بەرپرسەی نامەکەی لەسەر نووسراوە، ئەڵێن ئەوەتا فڵانەکەسی نزیکت یان کادرت، یاخود فەرمانبەرت زانیاری لەسەر داویت؟! جا بۆ خۆ جوانکردنی خۆیان و راکێشانی زیاتر بەرپرسە گەندەڵەکان، پێیان ئەڵێن، ئێمە کێشەمان نییە، نزیکەکانت یان خزمەکانت خەبەرت لێ ئەدەن!
دەیان کەس لە نزیکەوە ئەناسم کە بوونەتە قوربانی ئەو یاریەی مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی و دەزگای پاراستن.
هیوادارم ئەم پۆستەم وەکو رایەک وەرنەگیرێت، بەڵکو وەکو هەقیقەتێکی تاڵ وەربگرێت و نەکەن بکەونە ئەم جۆرە داوانە، چونکە دڵنیابن گەر خۆیان مەبەستیان زانیاری بێت، لەسەر گەندەڵ و بەهەدەردان، دە هێندەی من و تۆ و هەموومان زانیاریان هەیە، لەبیرتان بێت ئەم گەمانە بۆ تێکبەردانی کۆمەڵایەتی ژیانی خەڵکەو هیچی تر.

تێبینی؛ ئەم نووسراوە یەکێکە لە یارییەکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت