دڵشاد مەجید: گروپی 15و نێچیرڤان بارزانی.!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە ڕۆژی 25- 11 ی ئەمساڵ ھەر پێنج حزبی کوردستانی لەبەغداد( نەوەی نوێ و ئایندە بە (4) نوێنەر، بزووتنەوەی گۆران بە ( 5) نوێنەر، کۆمەڵی ئیسلامی بە (2) نوێنەر، یەکگرتووی ئیسلامی بە (2) نوێنەر، ھاوپەیمانیەکەی دکتۆر بەرھەمیش بە ( 2) نوێنەر ) یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان سازدا. بڕیاری پێکھێنانی گروپی 15 یان دا.

ئامانج لە پێکھێنانی ئەو گروپە چیە.؟
* سەرەتا وەک گروپێک کار بکەن و خۆیان بە کوتلەو لایەنەکانی ناو پەرلەمانی عیراق بناسێن.
* دواتر لە دەرفەتێکی گونجاو وەک کوتلەیەکی 15 ئەندام پەرلەمانی بەناوێک خۆیان بناسێن.
* ئەم گروپە بە پلەی یەکەم لەبەرامبەر ئەو قروغکاریەی پارتی و بە دەرەجە دوو بۆ یەکێتی پێک ھێنراوە.
* ھەروەھا مەبەستیانە کە بەسەرجەم لایەنە سیاسیەکان بڵێن، کە پارتی تاکە نوێنەری کورد نیە، ئەو 25 کورسیەی پارتی تەنیا نوێنەری پارتین، ھەروەھا بەھەمان شێوەش بۆ یەکێتی.
* ئەم گروپە ھەوێنی، ئەو کارە دەستەجمعیەی ئەو پێنج حزبە بوو بۆ گفتووگۆکردن لەگەل پارتی و یەکێتی بۆ دابەشکردنی سەرۆک و بریاردەر (موقەڕر) ی لێژنەکانی ناو پەرلەمانی عیراق چەکەرەی کرد.
* ھەروەھا ئەم گروپە ھەوڵیان داوە بەناوی گروپەکە لەگەل سەرۆکی پەرلەمان ( محەمەد حەلبوسی) و چەندین ھێزی تری سیاسی عیراقی و یەکێتی نیشتمانی بە ناڕاستەوخۆ قسەیان کردووە. داوایانکردووە ئەگەر ھەر لایەنێک لەناو پرۆسەی سیاسی عێراق یا کوردستان ھاوکاریان بکا ئەوانیش ئامادەن ھاوکاری ئەو لایەنە بکەن. بەڵکو ئامادەن لەگەل پارتیش کاربکەن، بەمەرجێ ئەگەر پارتی دەست لەقرۆغکاری ھەڵبگرێ.

دڵەڕاوێکی ئەو گروپە و ڕێگرەکانی بەردەم ڕاگەیاندی وەک کوتلەیەکی پەرلەمانی چیە.؟
ئەمرۆ 24- 12 دیسانەوە ئەو گروپە کۆبوونەوەو، پێشنیار کرا، کە گروپەکە بکرێتە کوتلەیەکی پەرلەمانی و ناوێکی بۆ دابنرێ. بەڵام لەبەر ئەم ھۆکارانە ئەو ھەوڵە سەری نەگرت.
* بەخوێندنەوەیان بۆ وەزعی سیاسی عیراقی ئێستا عەملیەی سیاسی لەعیراق راوەستاوە، حکومەتی عیراق، حکومەتی كاربەڕێکرە و پەرلەمانیش لەسەروبەندی چاوەڕوانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە. ڕاگەیاندن و ڕانەگەیاندی ئەو کوتلەیە، ھیچ لەدۆخی ئەو پێنج حزبە ناگوورێ.
* ھەندێک ھێز لەناو گروپەکە لەژێر گوشاری حزبەکانیان، دوودڵن لە زیاتر ڕووچوونە ناو ووردەکاریەکان. بۆ نموونە بزووتنەوەی گۆڕان، بۆتە دووبەش دوو بەرە، ( 2 ) ئەندامانیان ( کاوە محەمەد و و دکتۆر غالب محەمەد ) سەبارەت بەم مەسەلەیە ھیچ گوێ بە داخوازیەکانی حزبەکەیان نادەن. بەڵام ( دکتۆر یوسف و دکتۆرە بەھار) لەژێر گوشارێکی زۆری گردەکەن، گردەکەش لەبەر گوشارەکانی پارتی ناچارە گوشار لەدکتۆر یوسف سەرۆکی فراکیسۆنی گۆران بکا. کەچی ھوشیار عەبدوڵاش لەو نێوەندە پاز پازێن دەکا. تا ئێستا خۆی یەکلانەکردۆتەوە..
* خاڵی ھەرە گرنگ ئەوەیە حزبەکان و نوێنەرانەکانی ئەو حزبانە، لەبەر پاشخانی رابردووی حزبەکان و کەسەکان، لەیەک دووندڕن و متمانەیان بەیەک نیە.
* بەڵام بەشێک لەو کەسانەی ناو گروپەکە ھیوایان وایە، کەئەم گروپە ببێتە ھەوێنی، پێکەوەنانی لیستێکی ھاوبەش لەبەرامبەر پارتی و یەکێتی بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عیراق.. بەتایبەتی دوای ئەوەی یاسای ( تعدد الدوائر.. فرەبازنەیی) ئەمرۆ لەپەرلەمانی عیراق پەسەند کرا.

ھەراسان بوونی نێچیرڤان بارزانی لەگروپی 15.!
* دوای دروست بوونی ئەو گروپە لە ڕۆژی 25- 11 ی ئەمساڵ و ھاتنی جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە 23- 11. نێچیرڤان بارزانی دەستی بەسەردان و کۆبوونەوەی چڕ کرد لەگەڵ (کۆمەڵ و یەکگرتوو گۆڕان) بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپە.. و دروستکردنی ھاپەیمانی کوردستانی لە بەغداد.
* ھەروەھا لەدوای سەردانی ( محەمەد حەلبوسیش) لە ڕۆژێ 22- 12 بۆ ھەولێر. دیسانەوە نێچیرڤان بارزانی بەتەلەفۆن لەگەل ( عەلی باپیرو و عومەری سەید عەلی سەلاحەدین بەھادین ) قسەی کرد. داوای لێکردن کە فراکسۆنەکانیان، دەنگ بە(قصی سھیل بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و یاسای نوێی ھەڵبژاردن) بدەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە حەلبوسی داوای لەپارتی و نێچیرڤان بەرزانی کرد کە ھێزە کوردیان قەناعەت پێێنێ بۆ ئەو دووپرسە. بەڵام گروپەکە گۆیان بەو داوایانە نەدا و ئەمرۆ لەکاتی دەنگدان لەسەر یاساکە، گروپە 15 کەسیکەکە و یەکێتیەکان ھاتنە دەرەوە لەھۆڵی پەرلەمان. بەڵام فراکسیونی پارتی (نسابی) یاسایی دانیشتنەکەیان خستە سەرپشت، بەڵام تەنیا مەلابەشیر و ڕێبواری سەرۆکی لیژنەی یاسایی دەنگیان بە یاساکە دا.
تێبینی/ کاتێ بابەتی گروپی ( 15 )م بۆ خوێنەران و روژاند، بەشی زۆری ھاورێیان ئەو ناوەیان پێ سەیر بوو وە نەیابیستبوو. لێرە تێگەیشتم کە ئەو پێنچ حزبە، ماوەی مانگێکە ئەو گروپەیان دروست کردووە. بەڵام بەخەڵکیان ڕانەگەیاندوە، نازانم ئەمە ترسە یا ئیھمالی و گوئپێنەدانە، یانیش نایانەوێ دەرگای ڕاگەیاندنی پارتی لەسەرخۆیان بکەنەوە، لەترسی تەخوین و نان بڕین.؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت