کاوسێن بابەکر: سەرۆک کۆمار، لەنێوان شەقام و فشاری حزبەکاندا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆک کۆمار لێکدانەوەی جیاجیای بۆ دەکرێ، بەڵام من پێموایە هەڵوێستێکی جوامیرانەبوو. کوتلەی بینا کە عامری و مالیکی سەرکردایەتی دەکەن، خۆیان بەکوتلە گەورەکە دەزانن بۆیە داوایان لەسەرۆک کرد کاندیدەکەیان وەک سەرۆک وەزیران بناسێنی بەپیی دەستور، بەڵام لە دۆخێکدا کە گەلی عێراق ڕژاوەنەتە سەر شەقام و ئەو بەر بژێرانە ڕەت دەکەنەوە. چۆن دەکرێ گوێیان لێنەگیرێ؟
ئایا کوتلەی ئەوان گەورەترە یان کوتلەی شەقام؟ چەندین سەرۆکوەزیران و حکومەت تێپەڕین و لەساڵی 2003ەو ئەو بەڕێزانە عێراق بەڕێوە دەبەن، هیچ چاکسازیەکیان نەک نەکرد. بەڵکو عێڕاقیان نغرۆی هەژاری و گەندەڵی و بێ سەروبەرەیی کردوە، پاش ئەوەی جەماوەری وەتەنگهاتوی بێ هیواوبرسیان لی راپەڕیوە، دانانی عێدانەکان چیان بۆدەکا؟ سەرۆک کۆمار ئەگەر لەپێناوی پۆستەکەی چووبا ژێرباریی فشاری ئەوان و ئێرانی پشتیوانیان، جگە لەزیادکردنی بێسروبەرەیی سیاسی و مەینەتی عێراقیەکان چی دەدا؟. مێژووش وەک کەسێکی ترسنۆک و هەلپەرست ناوی تۆماردەکرد. بەڵام ئەو پۆستەکەی واز لێهێنا و بوو بە ڕچەشکێن بۆ دوای خۆی و. سەرکردەکان چاوی لێبکەن و، گەل هەڵبژێرن بەرانبەر پۆست و پارە..
ئەو هەڵوێستە هەر بۆ دکتۆر بەرهەم گرنگ نەبوو، بەلکو بۆ کوردیش گرنگە کەوەک کوڕی میللەتیکی ئازادیخوازو دێموکرات لەگەل داخوازی گەلدایە لە هەر کات و لەهەر زەمەنێکدابێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت