بەختیار شارەزوری: هەقیقەتی ململانێ ی نێوان ئەمریکا و ئێران.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو ڕەوشەی ئێستە دەگوزەرێ و، ئەو هەواڵانەی لە شاشەکانەوە پەخش دەکرێت تەنها بۆ شاردنەوەی پەیوەندی و ململانێکانی ژێر بە ژێرە، واتا ئەودیو کەوالیس، بۆ خۆی شاشەکان و میدیا هۆکارێکن بۆ شاردنەوەی سیناریۆکان. ئێستە ئەوەی ناو دەنرێت شەڕی گەرمی نێوان ئەمریکا و ئێران و ئەوەی لەسەر شاشەکان هەیە هەقیقەتی ململانێکان نین، بەڵکو هەقیقەتێکی فەیک و کارتۆنیە بۆ شاردنەوەی هەقیقەتە ئۆرجیناڵەکە، ئێران بە درێژایی مێژو دەوڵەتی هەبو ئەزمونی هەیە لەم ململانیانەدا. ئەوەش دەزانی چۆن خومەینی بۆ دیواری بەرگرتن لە وارشۆ هاوکاریی کرا و لە فەرەنساوە بردیانەوە تاران و بەرژەوەندیەکانی ناتۆ وای خواست دۆستێکی خۆیان بکەن بە قوربانی بەرژەوەندیەکی گەورە.

ئێستەش ئێران باش دەزانی ئەگەر لە وڵاتەکانی سوریا و لوبنان و فەلەستین و عێراق و هەتا ئەفغانستان و وڵاتانی دەریای قەزوین نەکشێتەوە دوای ئابڵۆقەی ئابوری زیرەک، ئەوا گرەو لەسەر مەرگی خۆی دەکات. ئێران هەمو ئەم سەرانەی بەستبوەوە بە تاکە کەسێکەوە ( حوسیەکان، حیزب وڵای سوری و لوبنانی، حشدی شەعبی ) ئەویش قاسمی سلێمانی بوە، واتا بە نەمانی ئەم دەکاتە پاشەکشەی ئێران بۆ ناوخۆی خۆی، ئەوش دەزانی ئەگەر بچێتە ژێر باری هەڕەشەکانی ئەمریکیەکانەوە ئەوا باجەکەی دەدا، هەر بۆیە بەرژەوەندی مانەوەی ئێران و سەرانی ئەم حکومڕانیەی ئێران گەورەترە لە کەسێک. بە مانایەکی تر ئەمریکا کە ئوسامە دەکوژێ قاعیدە کۆتایی دێت، کە زەرقاویی دەکوژێ، جیهاد لە عێراق کۆتایی دێت. کە سلێمانیش دەکوژێ پێیەکانی ئەختەبوتەکەی ئێران لە ڕۆژهەتی ناوەڕاست کۆتایی دێت و، ئێران بە لاوازی دەخاتەوە ناو چوارچێوەی سنورەکانیەوە. ئێران نامەیەک بۆ ئەمریکیەکان دەنێرێ و هەرچی ساروخە هیچ زیانێکی نابێت و پێشتر سەربازە ئەمریکیەکان ئیزن دراون، ئەمە جگە لە سیناریۆی ڕاگرتنی تای داوی مەرگی قاسم هیچی تر نیە و ئێرانیش دوای ئەوەی ڕوس هیچ ناڵێ و پشت دەکاتە ڕێککەوتنی ئەستانە بە شکستی نیوەی خۆی ڕازیە و بەرژەوەندیە باڵاکانی ناکاتە قوربانی قاسم، ئەوەشی دەگوزەرێ جگە لە سیناریۆیەک هیچی تر نیە، لە عێراقیش جۆری مۆدێلی حکومڕانی دەگۆڕێت بە هەمان مۆدێلی سعودی بە سێبەشەوە و سەر بەناوەندێکی فیدڕاڵی بە ڕەزامەندی ڕوسەکان ، ئێڕان باش ئەو ڕاستیە دەزانی کە تەنها ڕوسەکان دەتوانن باڵانسی هێز لە بەرژەوەندی ئێران ڕابگرن و ڕوسەکانیش (کارت بە کارت ) عێراق و سوریایان گۆڕیوەتەوە، ئێران ئەوەش دەزانی کە تورکیا لە سوریا چی لێهات و لە لیبیا چی لێدێت، باش ئەوەش دەزانێ کە شەڕەکە لە ئێران گەورەترە کە ڕێککەوتنی ژێر بەژێری ڕوس و ئەمریکایە کە شەڕی ئابوری نەرمی چینە، بە کێشە ئاڵۆزەکانی شەڕی بۆریەکانی نابۆکۆوە، کە بەرژەوەندی بەرژەوەندیە باڵاکانی ڕوس و ئەوروپییەکان و ئەمریکایە، گەر ئەم سیناریۆی شاردنەوەی ڕیککەوتنێک نەبوایە لەگەڵ ئێران دەبو لە گەروی هورمزەوە ئەم شەڕە بکرایە، دوا جار جگە لە سیناریۆ بۆ شاردنەوەی هەقیقەتێکی ئۆرجیناڵ بە هەقیقەتێکی فەیک هیچی تر نیە، ئێران دەزانێ شەڕەکان لە خۆی گەورەترە نابەرابەریە بۆیە ڕازی بوە بە ڕێککەوتن و لەبەر کەسێک و سەرکردەیەک و درێژکراوەکانی شەڕی دۆڕاو و خۆ سفرکردنەوە ناکات و کشانەوەی ئەمریکاش هەر لە چوار چێوەی ئەو یاریانەدایە، نە ئەمریکا دکشێتەوە و نە ئێرانیش شەڕی دۆڕاو دەکات و دوا جار پیاڵە ژەرەکەش دەخواتەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت