ئەحمەد رەسول: گیا پەرلەمانکەڵەتار یان پەرلەمانگیاتارکەڵە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وێنەکە، وێنەی گیاکەڵە “بە کوردی” و بە ئینگلیزیش “Orobanche” یان “Broomrape or Broom-rape” کە گیایەک یان ڕووەکێکی مشەخۆرە و لەسەر ڕووەکێکی دیکە دەژی، بۆ نموونە لە ڕەگی ڕووەکی تەماتەوە “یان ڕەگی ڕووەکی تووتن – تۆباکۆ”، ئاو، خوێی تواوەی خاک و خۆراک دەمژێت و گەشە دەکات، کە لە ئەنجامدا ڕووەکی تەماتە، کە سیس دەبێت و ووشک دەبێت. تەبعەن کە لە ئینگلیزیدا پێی دەڵێن “Broom-rape” وەک ئەوە وایە بڵێی گسکی لێدەدا “گسک لە ئاو و خۆراکی نێو ڕەگی تەماتەکە” و لاقە “ئەتک” ی دەکا. چونکە broom واتا گسکلێدان و rape یش واتا لاقەکردن. لە زمانی کوردییشدا ووشەی کەڵە “واتایەکی پۆزەتیڤ و باشە وەک کەڵە پیاو” هەروەها بە مانایەکیتر واتای سواربوون “سێسکسکردن” ی ووڵاغ دێت کە مانگایەک کاتی ئەوەی هاتووە و وەرزی ئەوەیەتی کە جووتبکرێت لە جوانەگایەک دەگوترێت “مانگاکە کاتی کەڵیەتی یان مانگاکە بەکەڵە یان وەک وەسفکردن دەگوتێ مانگا بەکەڵ” و کاتێک جوانەگاکە سواری دەبێت و کردەی جووتبوونەکە ئەنجادەدرێت دەگوترێ مانگاکە کەڵدراوە. جا وەک ئەوە وایە بڵێی ئەو گیایە “گیاکەڵە” کەڵە بەسەر تەماتەکەوە واتا سوار تەماتەکە بووە.
پەرلەمانتاران و هاوشیوەکانیان “واتا مووچە قەبەکان” یان بە واتایەکیدی تاڵانچیە ساختەچی و نزمە مرۆکان بە وێنەی ئەو ڕووەکە مشەخۆرن بەسەر کۆمەڵگای ئێمەوە. وەک گیاکەڵە هەم مشەخۆرن و گسک لە داهات و بودجەی کۆمەڵگای ئێمە دەدەن و دەیبەن بۆ خۆیان و ڕەیپ یان لاقەی دەزگا، یاسا و کۆمەڵگاش دەکەن.
گیاکەڵە شیوەیەکی زۆر جوان و بە ڕەنگ و سەرنجڕاکێشی هەیە بەڵام زۆر زیانبەخشە، وەک پەرلەمنتاران و هاوشێوەکانیان لە وەزیر، گزیر و کاوێژکار کە پێکڕا قاتی دواهەمین مۆدێل و گرانبەها دەپۆشن لەگەڵ ناوماڵ، خانوو و ئوتومبیلی دواهەمین مۆدێل و گرانبەها لەگەڵ بڕوانامەی بەرز بەرز وەک ماستەر و دکتۆرا یان نوسەر و کتێبنووس یان ڕستەی درێژی بەبریق و باق کە مرۆڤ وایلێدێ قێز لە هەموو ئەو شتانە بکاتەوە بەڵام زیانبەخش و مشەخۆر بەسەر کۆمەڵگاوە و درۆزن و ساختەچیی و مۆڕاڵ نزمن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت