بەرهەم کادار: سەرۆکی هەرێم نرخی تکتی داڤۆس، حەفتاویەک هەزار دۆلارە بۆ بەشداریکردن‌‌!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

داڤوس و چەند کۆربندێکی تری جیهانی ئەو کۆڕبەندانەن کە چەند جوملەیەکی دیبلۆماسی تیا دەخرێتەڕوو، لەهەمانکاتدا هەمو کەس نەئەومافەی هەیە نە ئەو توانایەی هەیە بەشدار بێت، داڤوسیش یەکێکە لەو کۆنفرانسانە کە مەرجی خۆی هەیە بۆ بەشداری و بەرنامەی خۆی دادەڕێژی بو کۆنفڕانسەکە لێرەدا کێشەکە گەوجاندنی کاری میدیای کوردە بەسەردانکردنی سەرۆک بۆ داڤۆس، جارێ با لە ئەم ساڵ و بەرنامەی ئەم ساڵ بۆ داڤۆس تێ بگەین ئەوجا تێ دەگەین کە چەند دەگەوجێنرێن تەنها بەگەشتێکی سیاحی.
ساڵی پار تڕامپ وتی: جیهان گەرم بووە لەوەزیاتر بەرگە ناگرێت، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست خەریکە گەرم تری دەکات. ئەمە ئەو جوملەی تڕامپ بو دژی ئێران بۆ جوڵانی ڕای عالەمی. بەڵام ئەم ساڵ کورسی و بەرنامەکان بەم شێوەیە:
1- بەرپرسیاریەتی ژینگەی و پارێزگاری کردن لێی
2- هەوڵدان بۆ ئابوریەکی گشتگیری جیهانی
3- گفتوگۆ بۆ تێکڕای گەشەپێدانی شۆڕشی چوارەمی تەکنۆلۆجی
4- ڕاهێنان وگەشەپێدان و بنیات نانەوەی ملێۆنان کەس لەجیهان
5- باشتر کردنی پەیوەندی لەململانێ جیهانیەکاندا
6- گەشەپێدانی شۆڕشی چوارەمی پیشەسازی
لە سەرجەم ئەو بوارانە زیاتر هیچ پڕۆرگرامێکی ناو کۆنفڕانس دانەنراوە بۆ گفتوگۆ، تەنها کەسانی سیاسی بارز و مفکری سیاسی و تەکنۆلۆجی و ژیاریی ڕێکراخراوی نێودەوڵەتی، کە پشکی هەریەکێکیان دیاری کراوەو لەوەزیاتر کەس بەشداری ناو کۆنفڕانسەکە نابێت چەند دەوڵەتێک بەشدارن، له وا عێراق نەوەک سەرۆک و نەوەک دوڵەت بونی نیە، تەنها بیست دەوڵەت بەشدارن لەوانە ئەمریکا 791کورسی بەرتانیا 283کورسی، سویسڕا 280، ئەڵمان 126، هیند 120کورسی، فەڕەنسا 96کورسی، ڕوسیا 96، یابان 89، چین 56، ئەفریقای باشور 56کورسی، مەکسیک 46 ئیماڕاتی عربی 46، کەنەدا 40، بەلجیک 37، ئیتالیا 37، بڕازیل 37کورسی، سعود 35، سوید 32، تورکیا 35،ئیسڕئیل 28کورسی، ئەوەی جێی سەرنجە عراق بەو هەمو ئابوریەی کە یەکێکە لە نەوت فرۆشەکانی جیهان بەشداریی ئەم کۆڕبەندە ناکات، لەهەموی سەیرتر ب ۆسەرۆکانی جیهان نرخی هەرتکێک 71000 دۆلاربو بۆ ساڵی 2011 واتە 71دەفتەر بە سەرجەم خزمەتەکانی هۆتێل و میوانداری، بەڕێژەی سەدا 20 نرخ بۆ سەرۆکەکان زیاترە
سەرجەمی کورسیەکانی ئەم بیست دەوڵەتە 2334 کورسیە، بەڵام سەرجەم کورسیەکانی داڤۆس 3.000، ئەوەی ماوەتەوە 664کورسیە، ئەو کورسیانەی ماونەتەوە بۆ ڕێخراوە نێودەوڵەتیەکان و سەندیکاو مفکرەکان سەرۆکی بانقەکانی تر دانراوەو دیاریکراوە بەژمارە، بەڵام قسەکەو بابەتەکە ئەوەیە ڕامپ بەرنامەو دیپلۆماسەتو کوتلەی خۆی دروست دەکاتەوەو تۆخی دەکاتەوە بۆ ئاڕاستەکردنەوەی ئەو سیاسەتە، ئەگەر بابەتەکە پیس بونی ژینگەیە ئەمریکاش پشکی شێری هەیە، ئەگەر گەرم بونی ژینگەیە هەروا، بەڵام پرسیار ئەوەیە بۆچی تڕامپ بانگی سەرۆکی هەرێمی باڤاریا ناکات لەئەڵمانیا. بەڵام بانگی سەرۆکی هەرێم دەکات، بۆچی دەعوەتی سەرۆکی کۆماری عێراق ناکات کەسەرۆکی دەوڵەتە. بەڵام بانگهێشتی سەرۆکی هەرێم دەکات کەموچەی ملێون و نیوێک فەرمان بەری پێ نادرێت، خۆ سەرۆکی هەرێم هیچ یەکێ لەمەرجەکانی ئەوکۆڕبەندەی تێدا نیە، بامنیش خۆش حاڵ بم، بەڵام زۆر بێ بنەمایە ئەو بابەتە، لەتەواوی ساڵانی ڕابردو میدیای پارتی سەرگەرمی ئەو بابەتەبون بەناوی دەوڵەتی کوردی کەسەرۆک دەچێت بوداڤۆس کەچی هیچ یەکتر بینینێکی سەرۆک بەنهێنی وبەئاشکرا لەهیچ میدیایەکی بیانی نیشان نەدراو بەڕەسمیش لەداڤۆس لێدوانی نەبو..
ئەوەی ئەمجارەش ئەگەربونیشی هەبێت ئەم بانگهێشتە بۆ داڤوس نیە، گومان لەو بانهێشتەش هەیە کەبنه مای نیە، چونکە هەم کاک نێچیر خۆی دەتوانێت بچێت بۆ ئەمریکاو هەم تڕامپ بۆ کاری سیاسی و گرینگ سەفیرو قونصوڵی خۆی دەنێرێت بۆ هەرێم کەلەعێرق هەن، بەڵام ئەم سەردانە بۆ کارەبازرگانیەکانە لەگەڵ تورکیا یان هەر بابەتێکی تری بازرگانی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت