عوسمان عومەر: ئایا ئیسلام حەجى لەکام ئاینەوە وەرگرتوە؟ بەشى دووەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

حەج لە ژیارى هندیەکان دا:
لەهیندستاندا ناتوانرێت قسە لەسەر هەموو حەجەکان بکرێت, بەهۆى زۆرى دانیشتوان و جیاوازى زمان و زۆرى ئاینەکان، هاوشیوەی میسر و بابل و رۆمەکان نییە، بەلکو فرە نەتەوەیەو، دەکرێت وەک کیشوەریک قسەی لەسەر بکرێت. ئاینەکانی ئەم وڵاتە زۆرن, بیروباوەرەکانیش زۆرن. بۆیە هیندیەکان چەند جەژنێکى ساڵانەى تایبەت بەخۆیان وەک نەتەوەکانى تر دیاریکردوە. هەندێ لەو جەژنانە سەردانى پەرستگاو گۆرێک یا پەیکەریک دەکەن و، چەند ڕێوڕەسمیک ئەنجام دەدەن. زۆربەى کاتەکانى حەج لاى هیندیەکان جەژنێکى ساڵانەى بەدوادا دێت, بەوەش لاسایی گەلانى دیکەیان کردۆتەوە بە زمانى سانسکریتى دواون. چەندین دوعاو نوێژو شتى تریان داناوە. بە شێوەى کۆمەلى گەورەو بەدواى یەکەوە حەجاجەکان سەردانى گۆرستانە کۆنەکان و ڕێوڕەسمى بەکۆمەڵ و قوربانیان کردوە. لاى هیندیەکان ئەو قوربانیە بەپێى بیروباوەرەکانیان، گەر خواردن بەخواوەند نەدرێ دەمرێت. کاتێ مرۆڤ لەسەردەمى گۆشتخۆرى دابوە, هەندێجاریش ئەو قوربانیە مرؤڤ بوە، بەلام لەگەل پێشکەوتنى مرۆڤایەتى تەنها بۆتە ئاژەل.
لە هیندستان سەنتەرێکى سەرەکى بۆ حەجکردن هەیە ئەویش شارى بنارسى پیرۆزە، سەردەمەکەی دەکەرێتەوە بۆ پێش 14 سەدە. ساڵانە سەردانى دەکەن بۆ حەجکردن، کە لاى بودیەکان و واڵچینەکان پیرۆزە. سالانە یەک ملیون حاجى سەردانى مەزارگەو پەرستگاکانى دەکەن و، سیخەکان بە کەعبەى خۆیانى دەزانن. سالى 1984 کۆمەلکوژیەکى تێدا ئەنجامدراو سەرەنجام ئەندیرەغاندى تێدا تیرۆرکرا لەلایەن یەکێک لە پاسەوانە سیخەکانى.

مەزارگەى حەج لاى هیندیەکان دوو بەشە:
یەکەمیان/ پەیوەستە بە روبارەکانى وەک روبارى کانج, مەلەکردن لەو ڕوبارە بەیەکێک لە ئەرکە پیرۆزەکان دادەنرێ. چونکە بەپێى بیروباوەرى هیندۆسەکان یەکێ لە خواوەندەکان خۆى تێدا شتوە. ئەوەش زانراوە، کە روبارى کانج بە یەکێک لە ڕووبارە پیسەکان لەقەلەم دراوە لە جیهان دا، چونکە ملیۆنان خەلک خۆى تێهەل دەکێشێ. لەو باوەرشدان هەرکەسێک چەند دڵۆپەیەک لەئاوى ئەو ڕووبارە بکاتە دەستیەوە، بەهیچ شێوەیەک نابێ درۆ بکات.
دووەمیان/ پەیوەستە بەو پەرستگا دیاریکراوانەى خواوەند لاى هیندۆسەکان و حەجکردن بۆى وەک رێورەسمى جاهیلىەت و ئەفسانە کۆنەکانى خواوەند وەک ئەفسانەى( شیفا و براهما و قنشۆ)کە بەسێکوچکەى پیرۆز ناودەبرێ لایان.
شوێنەکانى حەجکردنى پیرۆز لاى هیندۆسەکان دەگاتە نزیکەى 200 شوێن, بەلام هەندێکیان وەک ڕووبارى کانج پیرۆزى زیاترە لایان بەر لەچەند سەدەیەک. حەجکردن لاى هیندیەکان دەگەڕێتەوە بۆ پێش سەردەمى شالاوى ئاریەکان. بەجێهێنانى خۆشتن لەروبارى کانج بە یەکیک لەڕیورەسمەکانى خۆپاککردنەوە دادەنرێت. ئەم سەرچاوەیان لە ئەفسانەى بنچینەیی (مهابهارتا )وەرگرتوە.
هیند لەسەدەى هەشتەمى هیجرى جۆریکى ترى لەحەجى بەلا رێدا چوى تێدا پەیدا بوە کە دەیگەڕیننەوە بۆ سەر ئیسلام,ئەویش ئەو حەجەیە کە مەزەبى زیکرى کە دامەزرێنەرەکە (موحەمەدى مەهدی ئانکىیە) کە لە کتیبەکەى بەناوى (البرهان )دایناوە, ئەم چەواشەکارە لە(بنجاب)نیشتەجێ بوە, بەردەوام شوینى گۆریوە تا گەیشتۆتە بلوجستان کە بە( کیج) ناسراوە سودى لەنەزانى و گەمژەیی ئەوشارە بینیوەوخۆى بە مەهدى مونتەزەر واتە چاوەروانکراو ناوبردوە,لاى خەلکەوە پێشوازى لێکراوە,ماوەیەکى زۆرى بەسەردا تێپەرنەکردبوو کتێبیکى ترى دانا تێیدا باس لەوە دەکات بەهاتنى خۆى نەسخى شەریعەتى موحەمەدى کراوە لە دونیادا,بەپێى بیروباوەرەکەى ناوى هیچ کەسیک لەکۆتا رۆژ سزا نادرێ لەسەر ئەنجام نەدانى چوار روکن کە رۆژو, نوێژکردن, حەج و زەکات دانە, بەو فەتوایەى محمد ئەنکى توانى وابکات موسلمانان لەو ناوچەیە واز لە رۆژو ,نوێژ, زەکات و حەج بهێنن.ورێنمایی کردن کە لەجیاتى سەردانى مەککەو کەعبەو شاخى عەرەفەو شاخى ثور وئەشکەوتى حەڕا, جۆرە حەجێکى ترى بۆ داهێنان ئەویش سەردانى کردنى شاخى موراد بوو,کە دەکەوێتە باشورى شارى تربت بەناوى جێگرەکەى مەلا موراد لەوشارە نیشتەجێ بووە, بۆیە لە کۆتاییەکانى مانگى رەمەزان واتە لە ٢٧ى رەمەزانەوە کە ٣ رۆژ دەخایەنى حەج بکەن.

حەجکردن لە ژیارى چینیەکان:
چینیەکانیش وەک هیندیەکان خاکێکى یەکگرتو و گەلێکى جیاوازن بەلکە لە تێکەلەیەک لە چەند رەگەزێک و زمانێکى جیاواز پێکهاتون, میژونوسان باس لە 3 هەزار سال پێش زاین دەکەن لەنەریت رێوڕەسم ئاینەکەیانمان بۆ دەکات,زۆرناچمە قولایی ئەو بابەتەوە چونکە مێژوى چین زۆرەوپریەتى لە بەسەرهات و شەرو شۆرو داستان, بەکورتى باس لەنمونەیەک لە شێوازى حەجکردنیان وچونیەتى شێوازى حەج دەکەین. یەکێ لەوانە حەجکردنى چینیەکانە بۆ پەیکەرى ئاسمان وشوێنى سەربڕینیەتى,بەپێى سونەتى ئیمپراتۆرى گەورە (تاى دز ۆنگ) دواى گرتنە دەستى فەرمانرەوایەتى فەرمانى کرد پەیکەرێک بۆ(کۆنفۆشیۆس) بنیات بنرێ لە زۆربەى شارو گوندەکان لە سەرتاسەرى وولات, سەبارەت بەحەجکردن لاى چینیەکان ,حەج ئەوکاتە دەستى پێکرد کە ئیمپراتۆر کۆدکۆى (کاتژمێر) ٣ى بەیانى سەرى سالى چین دەچوە لاى پەیکەرەکەو دەستى بەنزاو پارانەوەوبۆ خێزانەکەى و گەلى چین وبەخۆشى سەرفرازى بژین, قوربانى پێشکەش ئاسمان دەکرد کە نەچێتە پال دوژمنەکانىة ئەو پەیکەرە نزیک لە شوراى (بەىژنگ)ى تەتەرى باشور کە بریتى بوو لە شوێنى کوشتارگەى ئەو پەیکەرە لە زنجیرەیەک لە قادرمەو بەرهەیوانى روخامى زۆر بەژمارە کەکاریگەرى گەورەى بەسەر دڵ دەرونى زیارەتکارانەوە جێ دەهێشت و چەند شوێنێکى تریش بۆ حەج کردن دیاریکرابوو جگە لەوانە.

حەجکردن لاى ژیارى ژاپۆنیەاکان:
کاتی دەچیتە ژپۆن دەبینرێ زۆر کاریگەرى فەلسەفە بیروباوەرى چینیەکانیان لە هونەرى دروستکردنى پەرستگا و شتى تریش پێوەدیارە,بەلام پەرستگاى ژاپۆنیەکان دەولەمەندتر دیارە لەرووى هونەرى معمارى و زەخرەفەوە تەنانەت لە پەیکەر تراشیش.ئەوەى لە پەرستگاکانى ژاپۆن لە دەرگاى گەورە بۆ چونە ژورەوەى پەرستگا لە هى چینیەکان.
ئەوەى جیاوازە لاى ژاپۆنیەکان هەندێکیان روحى رابوردوانیان ئەوانەى لەدونیا دەرچون پیرۆز دەکەنبە شێوازى بودى کە نیشانەى پیکەوە ژیان وگونجان دەنوێنێ لە پەرستگاکانى شینتۆ بەواتاى روحى رابوردوان کە جیاوازە لە پەرستگاى بودیەکان کە لەلایەوە نزیکە ,پێى دەگوترێ فوجى یاما, ووشەى فوجى یاما بە واتاى ئاگر دێت بەزمانى خۆیان ,جۆریکى دیکە لەحەج لاى ژاپۆنیەکان پەیرەو دەکرێ پەیوەندى بە گول گوڵزارەوە هەیە, گول وگوڵزار لاى ژاپۆنیەکان وەک ئاین وایە دەیپەرستن, قوربانى بۆ دەدرێ, هەمو رۆلەکانى گەل لەوێ کۆدەبنەوەلەهەر وەرزێک بەوەرزى خۆى,گونجاوە بۆ گولەکان, کاتێ دار گێلاس بە زمانى ئینگلیزى پێى دەگوترێ Cherry blossomوبەزمانى ژاپۆنى پێى دەگوترێ ساکورا, هەندێکى بۆ جوانییە لە سەرەتاى مانگى شوبانت لە ئۆکیناوا ئەو دارە گول دەکات,تا دەگاتە تۆکیۆ ,کیوتۆ, بەرەو باکوریش تا دەگاتە هۆکایدۆ, ژاپۆنیەکان زۆر گرنگى بەوە دەدەن , ڕوو دەکەنە باخەکان و کات بەدیاریەوە بەسەردەبەن وسەردانى پەرستگاکان دەکەن لاى ژاپۆنیەکان بەهانامى ناودەبرێ واتە جەژنى گولى ساکورا و لەزۆربەى فەرمانگەو قوتابخانەو شوێنەگشتیەکان ئەو دارە دەبینرێ, وەک حەج کردن وایە لایان.

حەجکردن لەسەردەمى جاهلیەت:
لە نیمچە دورگەى عەرەب و دەوروبەرى, هەندێکیان لەپاشماوەى ئاینى ئیبراهیم بون,یەکێ لەو پەرستشانەى لە ئەحنافەکان ماوەتەوە, فەریزەى حەج بوو,مالى خودا و کەعبە و مونا وعەرەفەیان بە پیرۆز داناوەتەوافیان بەدەوردا کردوە, قوربانی, رەجم وبەردیان لە شەیتان گرتوەو ئیحرامیان لەبەرکردوە, حەجکردنەشیان لە ڕۆژى ٩ى زى الحجە وحەجاجەکان گەیشتونەتە عەرەفە,حەجى ئیبراهیمیەکان تەوەرێکى بنەرەتى بوە لەسەردەمى جەهالەت دا,عەرەبەکان لە شەریعەتى ئیبراهیم تەنها حەجیان وەک دیاردە بۆ ماوەتەوە هەندێکیان بۆ زیاد کردوەو هەندێکیان لێ لابردوە, (بت)یان بردە کەعبەوە کە ژمارەیان ٣٠٠ بت بووە لەوانە هوبەل,لات,مەنات,ئەساف ونائیلە, یەکێ لەو رێوڕەسمانەى ئیبراهیم کە تا ئیستا ماوەتەوە, تەواو وعومرەو وەستان لەسەر کێوى عەرەفەو رەجم کردن و ئەوەى بێباوەرەکانیان رەت دەکردەوە کە زەیدى کورى عەمر ووەرقەى کورى نەوفل ئەنجامیان دەدا کە بیباوەرى و شەریک پەیدا کردن بۆ خودا بووە لە سورەتى ئەنفال ئایەتى ٣٥ دا لە باسى حەجکردنى بێباوەران دا هاتوە” وما كان صلاتُهم عنى البيت إلّا مُكاءً وتصدية”هەر هۆزێک لەهۆزە عەرەبەکان لە جەهالەت بتى تایبەت بەخۆیان هەبوە,لەدەورى سوراونەتەوە هەلپەریون وهەلهلەیان کێشاوە, هەرکاتێ ویستبێتیان حەج بکەن چونەتە سەردانى ,کاتی هەمو هۆزەکان گەیستونەتە لاى بتەکانى تایبەت بەخۆیان د, دوعیان کردوەو چەپلەیان لێداوە گوتویانە” لبيك اللهم لبيك لا شريك لك! إلّا شريكٌ هو لك! تملكُهُ وما مَلَكْ” وهەندێکیان لەکاتى تەواف لەدەوری بنتەکە بەروتى هیچ شتێکیان لەبەر نەبوە سوراونەتەوە کەئەمەش لەکردەوەى بت پەرستەکان,حەج کردن بۆمالى خودا هەتەنها بۆ عەربە جاهلیەکان نەبوە, بەپیى سەرچاوە مێژوییەکان فارسەکان و گەلانى دیکەش هاتون و زێرز زیویان بەکەعبەوە هەلواسیوە بەپێى مروج الذهبى مەسعودى قوربانیان کردوەو تەوافیان بەدەوردا گێراوە, دەلێت ساسانى کورى بابەک لەزیر و گەوهەر و چەندین شمشێر دواتر فڕێى داوەتە ناو بیرى زەمزەمەوە و مەسعودى دەلیت حەج کردن لەسەردەمى جەهالەت بریتى بووە لە فیکە لێدان و چەپلە رێزان خۆشە دەربڕین نەک پارانەوەو نزا کردن ,هەر سەبارەت بەحەج لەسەردەمى جەهالەت سالانە لە مانگى ذى العقدە دوو بازار دەکرانەوە یەکیان لە عوکاز ئەوى تر لە مەجنە, دواى ئەوانیش لەسەرەتاکانى مانگى زى الحجە بازارى زى الحجاز دەکرایەوە, خەلک لەوێوە دەچونە عەرەفات لە٩ى زى الحجە, زۆربەى هۆزە عەرەبەکان تێیدا بەشدار دەبون.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت