سامان غەفور هۆرامی: جیهانێکی نوێ بۆ نەخۆشی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هێمن کاتێک لەخەو هەڵدەستا.. ماندوو و شەکەت بوو، دەتوت کۆڵی کێشاوە، زۆر سەیری لێدەهات و بەردەوام ئەمەی دوتەوە کە خەڵک دەخەوێ و خەبەری دەبێتەوە ئاسودە و پڕ هێز و وزەن؟ بەڵام بۆ دەبێت من وابم؟ شپرزەییەک هەبوو لەمدا ئۆقرەی لێ بڕابوو بۆ هەموو شتێک. خەوی ناڕێک بوو.. بیری پەرتەوازە بوو.. لەهەموو شتێک گومانی هەبوو.. لەهەموو شتێک دەترسا.. زاکیرەی وەک جاران نەمابوو.. تەرکیزی زۆر کەم بووبوویەوە.. فشارەکانی ژیان زوو کاری لەم دەکرد.. خواردنی ناڕێک بوو.. هێمن ئەندازیار بوو، بەڵام ئەم شپرزەیی و ناڕێکیانە کاری کردبوویە سەر ئەندازیاریەکەی.. بەردەوام دوا دەکەوت بۆ سەر کار.. بیرکردنەوەی نەرێنی زۆر بوو، دەرئەنجامی ئەو بیرکردنەوانە زۆر کات خەوی لێنەدەکەوت.. ئەو بیرکردنەوە نەرێنیانە کاریگەری کردبووە سەر ژیانی هاوسەری.. کاتێک خێزانەکەی داوای شتیان لێدەکرد شتەکانی لەبیر دەچوو.. بەپوەندیە سێکسی و سۆزداریەکانی زۆر خراپ بوون.. فشارەکان زۆریان بۆ هێناو کەوتە سەر دەرمانی دژە بەرزە پەستانی خوێن.. وایلێ هات داوای مۆڵەت بکات بەڵام ئەوەشی بۆ نەکرا! ئەم بابەتە هەتا دەهات لەلای گەورەتر بوو تا وایلێ هات بوویە خەمۆکی و پێویستی بەوەیە چارەسەری پزیشکی و دەرونی بۆ بکرێت!
زۆدیک لە پزیشکان ڕایان وابوو کە ئەوە نەخۆشی فشار و دڵەڕاوکێیەکی بەردەوامە و پەرەی سەندووەا بوەتە نەخۆشی خەمۆکی! کە تۆزێک قورسە کۆنترۆڵی بکەێت . ئێستە حاڵی هێمن باش نیە و پێویستی بە جاودێری هەیە هەروەک فرۆید دەڵێت: پێویست ناکات بەرەو ڕووی دڵەڕاەکێوە برۆیت تا هەستێکی خراپت نەداتێ. دڵەڕاوکی لە هەندێک کاتدا سودی هەیە بەتایبەت لە کاتی تاقیکردنەوەی خوێندکاردا، هەندێک کاتیش دەگۆڕێت بۆ گیاندارێکی ترسناک و ژیانی مرۆڤ وێران دەکات.

جیهانێکی نوێ بۆ نەخۆشی
سەردەمی ئەمڕۆمان سەردەمێکی جیاوازە لەسەردەمەکانی تر.. بەهۆی پێشکەوتنی زانست و تەکنۆلۆژیاوە وەسیلەمان زۆرە بۆ دەستنیشانی حاڵەتە ئۆرگانیەکانمان، بەڵام هیچ ئامێرێکمان نیە بۆ پێوانی ئازارە دەرونیەکانمان! گەر کەسێک ئازارێکی ڕۆحی یان دەرونی هەبێت، ڕاستەوخۆ ئاگاداری دەکەنەوە هیچ نیە و فەرامۆشی بکە! زۆر کات ئەو فەرامۆش کردنە دەگوازرێتەوە بۆ ئازارێکی جەستەیی، ئەو کات پزیشک بێ ئاگا چارەسەری ئازارە جەستەییەکەی دەکات، بەڵام دەبینین ئازار هەر دەمێنێ و دەبێتە شێرپەنجەی ڕۆح و وردە وردە ئەو مرۆڤە وێران دەکات، تا وایلێ دەکات بچوک و لاوازی دەکات، سەنگ و قورسایی ناهێڵێت لەناو کۆمەڵگادا..
یەکێک لە سیفەتەکانی مرۆڤ دڵەڕاوکێیە، واتە مرۆڤ بەبێ هەبوونی دڵەڕاوکێ نابێتە مرۆڤ! لێرەدا پرسیارێک پێویستە بکەین ئەویش ئەوەیە گەر دڵەڕاوکێ لە ناخماندا هەبێت ئەدی بۆ کێشەیە؟ پرسیارێکی ژیرانەیە.. دڵەڕاوکی کاتێک کێشەیە کە ئەم ئازارانەی بۆ کەسەکە دروست کردبێت.. کەم خەوی یان بێ خەوی یان زۆر خەوی، ناڕێکی خواردن چ زۆر خۆری بێت یان کەم خەوی، نەمانی تەرکیز، چیژ وەنەگرتن لە هیچ شتێک، ماندوێتی، خێرابوونی لێدانی دڵی…….. فەرامۆش کردنی ئەم نیشانانە سەردەکێشن بۆ کۆمەڵێک کێشەی جەستەیی تر! کە دواتر زۆر قورسە چارەسەرەکەی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت