هۆشیار جەمال: تۆ مرۆڤ نیت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کاتێک ئەچیتە شاری سلێمانی ئەو بینا و تەلارانە ئەبینی بەناوی بەرگری لەمافی ژنانەوە کراونەتەوە، بوونەتە هۆی زۆربوونی ژن کوشتن و ویژدانت ئازارت نادات.

تۆ مرۆڤ نیت

کاتێک بە تەنیشتی مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانیدا دەڕۆیت و ئەو هەموو پیاوە بەتەمەنە دەبینی بەسەر بەفر و باران و گەرمای هاوین خەریکی تەزبیح فرۆشتن، لەکاتێکدا ئەو چینەی کۆمەڵگاکان کە پێوستە ڕێزیان لێ بگیرێت، ویژدانت ئازارت نادات.

تۆ مرۆڤ نیت

تۆ مرۆڤ نیت ئەچیتە ناو بازاڕێکی وەک کاسۆمۆڵەوە ئەو کچە گەنجانە ئەبینی کە زانکۆیان تەواو کردوە، هەریەکەی لە بوارێكدا پسپۆرن و لەجیاتی ئەوەی لەبواری خۆیان کاربکەن، وەکو کاڵا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و لەدەقەیەکدا 10 جار ئەڵین تێست و زۆر جار بەکاردەهێنرێت بۆ کاری تر تۆش ویژدانت ئازارت نادات.

تۆ مرۆڤ نیت

کاتێک ئەبینی بە ناوی ئازادیەوە کچی شارەکەت لە هەژاریدا یان لە ژێر کاریگەری ئەم دۆخەی میدیا دروستی کردوە، ژیانی هەموانی شیوانداوە چۆتە کافتریایەک و هەتا نێرگەلەیەکت بۆ دائەنی چوارجار تەحەروشی پێ ئەکرێ و تۆش بەو پەری سنگ بادانەوە دانیشتووی، هیچ ویژدانت ئازارت نادات.

تۆ مرۆڤ نیت

کاتێک بۆ ژەمە خواردنێک ئەچیتە کام مۆڵەی گرانە لەشارەکەدا، لە ئازاری ئەو ژن و کچە برسیانە تێناگەی کە لە بەردەم چێشخانە ئاسایەکانی شاردا ئەپاڕێنەوە، بۆ ئەوی نانێکی نێوەڕۆیان بۆ بکڕیت تۆش ویژدانت ئازارت نادات.

تۆ مرۆڤ نیت

کاتێک کاتێک بەناو بازاڕی شارا هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ هاوڕێکەت یاخود خێزانەکەت دەڕۆی بەڕێدا و چەند هەنگاوێک پێش ئەوەی بگەیتە جادەی مەولەوی باوکی شەهیدێک ئەبینی، کە هەموو ڕێز لێگرتنەکەی ئەوەیە ئیشی بۆیاخچێتی ئەکات و چاوەکانی لە سەر قۆنەرەکانتە بۆ ئەوەی بۆیاخی بکات و تۆش ویژدانت ئازارت نادات.

تۆ مرۆڤ نیت

کاتێک دەگەیتە لای کتیبخانەکەی عومەری مەکتەبە و چەند هەنگاوێک خوارتر ئەچیتە ناو چایخانەی شەعبەوە بەناو ڕۆشنبیر و شاعیر و ڕووناکبیرەکانی شارەکەت دەبینی، هەموو خوێندنەوە و زانیاری و ڕۆشنبیریان بووە بە تاوڵە و دۆمینە و ئێوارەشیان لێهات بە بەردەم و هەموو ئازارەدا شۆڕ ئەبنەوە بەرەو نادی مۆزەفین، بەردەم دەرگاکەش پڕە لە مناڵی هەژار ئەپارێتەوە بنێشتێکی لێبکڕی تۆش ویژدانت ئازارت نادات.

تۆ مرۆڤ نیت
کاتێک ئەچیتە سەرا و 9 ساڵ پێش ئێستات بیر ئەکەوێتەوە کە خەڵک لەو شوێنە لە پیناو مافی خۆی کوژراو کۆمەڵێکی پێ گەورەبوون و بوون، ئەندام پەرلەمان و خاوەنی شوقە و فێلا و تۆش ویژدانت ئازارت نادات.

تۆ مرۆڤ نیت
کاتێک بۆ سەیران و خۆشی و چیژ بینین ئەچێتە بەرزایەکانی شار بۆ وێنەگرتن و شەرە تۆپەڵی بەفر بەڵام هەر لەشارەکەت خەڵك هاوارەکات بۆ لیترێک نەوت و تۆش ویژدانت ئازارت نادات.

تۆ مرۆڤ نیت
کاتێک خۆت دەکەی بە دەم ڕاستی دەنگی ناڕەزایی خەڵكی ناوچەکەت، لە ژێرەوە بەناوی ڕێکخراوی ژینگە و گەشەپیدان و میدیا و دەزگاوە خۆت دەوڵەمەندەکەیت نارەزایەکانی خەڵکیش کپ دەکەیتەوە و ویژدانت ئازارت نادات.

تۆ مرۆڤ نیت
کاتێک ئەو هەموو ستەمە ئەبینیت و یەکەم کەس خۆتی بووی بە قوربانی گوێێ خۆت لێ خەواندوە و دەستت گرتووە بە کڵاوەکەتەوە بانەیبات ویژدانت ئازارت نادات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت