شێرزاد شێخانى: فه‌يسبوك، كاريگه‌رترين چه‌كى دژ به‌ده‌سه‌ڵات.
له‌چه‌ند وتارێكى پێشوومدا ئاماژه‌م به‌م چه‌كه داوه‌و، پێشبينيشم كردوه، كه نه‌وه‌ى ئه‌م سه‌رده‌مه لهنهتيجهدا ناچار هانا بۆ ئه‌م چه‌كه ئه‌به‌ن بۆ ده‌ربڕينى ناڕهزاتيهكانيان دژ به‌ده‌سه‌ڵات و داواكردنى مافه‌كانيان.
گومانى تێدا نيه كه‌وا فه‌يسبوك وه‌رچه‌رخانێكى زۆر گه‌وره‌ى له‌م سه‌رده‌مه‌دا هێنايه ئاراوه، به‌تايبه‌تيش له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ى مۆبايل و خاوه‌ندارێتى زۆرينه‌ى نه‌وه‌ى ئيستا به‌م جيهازه بچووكه كه دونياى بۆ خستۆنه‌ته سه‌ر شاشه‌يه‌كى بچووك، كه دونيايه‌كى تازه‌يه به‌نيسبه‌ت خۆيانه‌وه، بۆيه هه‌ميشه‌و هه‌موو ده‌م گييرۆدهى ئه‌و دونيا تازهيهن و ئه‌مڕۆ بهواقيع فه‌يسبوك بۆته خه‌و خۆراكى گه‌نجه‌كان.
فه‌يسبوك به‌پله‌ى دووه‌م دێت لهكرانهوهى فه‌زاى سياسى له‌به‌رده‌م گه‌لانى دونيادا، له‌دواى پهيدابونى كه‌ناڵه ئاسمانييه تايبه‌ته‌كان، كه ئه‌وانيش رۆڵێكى گه‌وره‌يان بينيوه لههوشياركردنهوهى كۆمه‌ڵگه‌دا. جاران ده‌وڵه‌ت ئيحتكارى ميدياي كردبوو ، هه‌ر يه‌كه‌و به‌پێى سياسهتو نه‌هجى خۆى و بۆ پاراستنى رژێمه‌كه‌ى به‌كاريهێناوه، به‌ڵام ئێستا ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتى زۆرلاواز بووه‌و ئه‌م رۆڵه‌ى له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ر كه‌سێك خاوه‌ن ميدياى سه‌ربه‌خۆى خۆيه‌تى، كه ئه‌ويش فهيسبووكه. به‌بێ هيچ چاودێريهكى ده‌وڵه‌ت و بهشكاندنى هه‌ندێ لهتابۆيهكانيش ده‌توانێ راوبۆچوونى خۆى زۆر به ئازادى بخاته به‌رده‌م كۆمه‌ڵگاوه، نه هيچ پارهيهك سه‌رف ئه‌كات، نه پێويستى به‌ستافى بهڕێوهبهريش هه‌يه بۆ راپه‌ڕاندنى كاروبارى ميدياكهى، ته‌نها به چه‌ند چركه‌يه‌ك ده‌توانێ كۆمه‌ڵگه بهه‌ژێنێ به‌ده‌سه‌ڵاتى سياسيشه‌وه.
سه‌ره‌تاى به‌كارهێنانى ئه‌م چه‌كه كاريگه‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شۆڕشه‌كه‌ى ميسر دژى حوسنى موباره‌ك، له‌سه‌رتاوه له‌رێگه‌ى فه‌يسبوكه‌وه كۆمه‌ڵێك گه‌نجى ميسر توانيان هه‌ڵوێست له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سته‌مكارى موباره‌ك وه‌رگرن كه زياتر له‌سى ساڵ له‌سه‌ر ته‌ختى حوكم بوو، دواتر وه‌كو ئاگرێك ئه‌و هه‌ڵوێسته‌يان په‌ره‌ى سه‌ندو سه‌رتاپاى وڵاتى گرته‌وه‌و، ئه‌مه‌ش بووه ريخۆشكهر بۆ ههڵگيرسانى شۆڕشى سه‌رتاسه‌رى ميسر. له زۆربه‌ى خۆپيشاندانه‌كانى ئه‌مدواييه‌ى عيراق ولوبنانيش، هه‌ر فه‌يسبووك بوو كه هه‌واڵ و چالاكى شۆرشگێڕانى شه‌قامى ده‌گواسته‌وه بۆ دونيا، بۆيه بينيمان رژێمهكانيان له‌يه‌كه‌م هه‌وڵياندا بۆ دامركاندنه‌وه‌ى ناڕه‌زايه‌تى گه‌نجان خه‌تى ئهنترنێتيان بڕى بۆ په‌كخستنى ئه‌م تۆڕه‌ى په‌يوه‌ندى لهنيوان شۆڕشگێڕانى شه‌قام . ئه‌وه‌ش سه‌لمێنه‌رى ئه‌و راستيهن كه‌وا فهيبسبووك كاريگه‌رترين چه‌كى ده‌ستى ميللهته دژ به‌ده‌سه‌ڵات.
ئيدى پێويست ناكات گه‌نجانى وڵاته ديكتاتۆره‌كان خه‌باتى ژێرزه‌مينى، ياخود خه‌باتى چه‌كدارى دژى ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌ره‌كان به‌رپا بكه‌ن، ته‌نانه‌ت پێويست ناكات بڕژێنه سه‌رشه‌قام و سينگى خۆشيان بده‌نه به‌ر گوله‌ى ده‌زگا ئه‌منى و شهبيحهكانى ده‌سه‌ڵات، پێويسته كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى ئه‌م چه‌كه كاريگه‌ره بده‌ن. به‌تايبه‌تيش گه‌نجانى هه‌ولێر كه به‌هه‌موو پێوه‌رێك ده‌سه‌ڵاتێكى فاشيزمى ديكتاتۆرو مرۆڤكوژ حوكمڕانى ئه‌كات.
روداوه‌كانى ئه‌مدواييه‌ى هه‌رێم سهڵماندى كه‌وا گوشارى كۆمه‌ڵگه رۆڵێكى گه‌وره‌ى ده‌بێ له‌سه‌ر ملكه‌چكردنى ده‌سه‌ڵاته ستهمكارهكهى هه‌رێم، بۆ نموونه ئه‌و دوو هه‌ڵمه‌ته‌ى كرا له‌سه‌ر شه‌قامى سه‌د مه‌ترى سلێمانى و، دۆسييه‌ى كچه زوڵملێكراوه حه‌وت ساڵيه ئهتككراوهكهى هه‌ولێر كه زهلزهلهى خسته ناو ده‌سه‌ڵات وبهناچارى ملى پێ شۆڕ كرد تاوانباره‌كان بخاته‌وه زيندان. ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان نه‌فه‌س فشارى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌رفره‌وان بكرێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر قه‌يرانه‌كانى خزمه‌تگوزارى وه‌كو ئاو‌و كاره‌با و باج نه‌وت وغاز، پێموايه سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره به‌ده‌ست دێنن به‌بێ ئه‌وه‌ى يه‌ك دڵۆپ خوێنيان لێ بڕژێ.
به‌ڵام لێره‌دا پێويسته هه‌ندێ خاڵى گرنگ له‌به‌رچاو بگرن، كه ئه‌مانه‌ن:
1- گومان لهوهدانيه ده‌سه‌ڵاتى فاشيزمى پارتى بۆ پاراستنى خۆى هه‌موو رێكارێكى تووندوتيژى به‌كار ده‌هێنێ له‌دژى نه‌يارانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى، هيچ گومانيش لهوهدانيه كه پارتى جهيشێكى گه‌وره‌ى ئه‌منى وموخابهراتيشى هه‌يه كه كاروپيشهى رۆژانه‌يان تاقيباتى نه‌يارانى دهسهڵاتهكهيانه، به‌تايبه‌تيش تاقيباتى خه‌ڵكه نه‌ياره‌كانى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان. هيچ درێغيش ناكات ئه‌گه‌ر چوار پێنج كه‌س له‌م تۆڕانه‌دا شتێك بڵاو بكه‌نه‌وه له‌دژى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دهستگييريان بكات يان گۆشاريان بخاته سه‌ر، بۆيه زۆر پێويسته له‌كاتى وروژاندنى هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكى دژى ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك بوو، زۆرترين كه‌س بينه سه‌رخه‌ت و پشتگييرى بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ژماره‌كه زۆر بوو و گه‌يشته چوار پێنج هه‌زار كه‌س، ئه‌وسا ده‌سه‌ڵاتيش ناتوانێ ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه بگرێ وبيانخاته زيندانه‌وه، ئه‌وسا ناچار ده‌بێ مل شۆر بكات وتهسليمى ئيراده‌ى خه‌ڵك بێت. بۆ نموونه له‌سه‌ر قه‌يرانى كاره‌با كه پێموايه قه‌يرانێكى دروستكراوه، زۆر به‌ئاسانى ده‌سه‌ڵات ئه‌توانێ چاره‌سه‌ره‌ى بكات، به‌ڵام به‌ئه‌نقه‌ست نايكات، ئه‌گه‌ر كهمپهينێك لهفهيسبوك دروستبكرێ بۆ فشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات وپێنج هه‌زار كه‌س پشتگييرى بكات، ئه‌وسا ده‌سه‌ڵات مه‌جبوره ئه‌م كێشه سى ساڵييه چاره‌سه‌ر بكات.
2- تۆڕى فه‌يسبووك رۆژانه دهيانو سه‌دان هه‌زاران كه‌س كۆمينتى تيا ئه‌نوسرێ له دژى زوڵم‌و زۆردارى ده‌سه‌ڵات، پێويسته ئه‌و خه‌ڵكه ناڕازييه لهجياتى هه‌وڵى تاكه‌كه‌سى خۆيان رێكبخه‌ن وببن بهدهستهيهك و تواناكانيان يهكبخهن بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مپين دروستبكه‌ن دژ به‌ده‌سه‌ڵات.
3- له‌كاتى ده‌ركه‌وتنى هه‌ر تاوانێك يان بڕيارێكى سته‌مكارانه له‌لايه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، پێويسته گه‌وره‌ترين هه‌ڵمه‌تى ئيدانهو ناڕه‌زايه‌تى لهفهيسبوووك دهرببردڕێ، ياخود لانيكه‌م لايكى ئه‌و كۆمينتانه بكرێ كه هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن، چه‌ندى ژماره‌ى كۆمينت ولايكهكان زۆرتر بن ئه‌وه‌نده كاريگه‌رييان زياتر ده‌بێ.
له‌كۆتاييدا دهڵيم، گه‌نجانى كوردستان و نه‌وه‌ى داهاتو ته‌نها ئه‌م فرسهتهيان له‌به‌رده‌مدا ماوه بتوانن داهاتووى خۆيان جوانتر بكه‌ن له‌وه‌ى ئێستا، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌گه‌ر بهمشێوهيهى ئێستا بۆى بچێته سه‌ر، بڕوا بكه‌ن تا دوو سه‌د ساڵى تريش هه‌ر هه‌مان ئه‌م بنه‌ماڵه‌يه حوكمڕانى كوردستان ئه‌كه‌ن، له‌ئێستاشه‌وه خۆيان ئاماده‌كردووه بۆ حوكمى ئه‌به‌دى له‌سه‌ر هه‌مان شێوازى شێخه عه‌ره‌به‌كانى كه‌نداو حوكمه پاشايهتيهكان وديكتاتۆرهكانى ئه‌فريقيا.
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
-
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
- -
شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
- -
شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts