بەرزان محەمەد سوورە: خوێندنی باڵاو هەرەسی زانستی و خەساندنی هزری تاک.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تاقیکردنەوەو هەڵسەناندن لەپرۆسەکانی خوێندن دا، خوێندنی باڵاو توێژینەوەکانی، کە بوونی زانکۆ لەهەر ناوچەو باژێڕێک بێت، ئەم ناوە دەبێتە ناوەندێکی ئەکادیمی و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و بڵاوبوونەوەی زانست و زانیاری و هەڵکشانی ئاستی ڕۆشنبیری خەڵکەکەی بە فۆڕمێکی گشتگیری،و کەمبوونەوەی کێشەو ئاشووب و تەنکەتاویەکان. چونکە ناوەندی زانکۆ خۆرێکە هەڵدێت نەئاوابوونی هەیە، نەگیرانی بەهەور…، بەڵکو بە بەردەوامی تیشکەکانی خۆی پەخش دەکات. تاکۆتایی مرۆڤ لەناوەندەکەدا. بەڵام ئەوەی سەرنج دەدرێت لەکوردستان زانکۆ وەک قوتابحانەیەکی سەرەتایی لێهاتووە، لەزۆربەی شارەکاندا هەیەو لەشارۆچکەکانیش، کەنەبێت ئەوە بێگومان لقێکی لێیە.
ئەوەی جێگای سەرنج و تێبینییە، ئەم ناوەندانەی بەناو ئەکادیمی و زانستین نەک نەیان توانیوە کەسانێک پێبگێنن و پەروەردە و زانستێکی وایان بکەن کەببنە ئەمانەتی کۆمەڵگە و کۆمەڵگەیان لەبەر بحەسێتەوەو ئارام بگرێت. بەڵکو خودی ئەو تاکانەی کەچونەتە ناو ئەکادیمیەکەوە، بەڵکو کەسێکی تێک شکاو بە ڕادەی دەست بەرداربوون لەژیان و دابڕان لەکۆمەڵگە؛هاتۆتە دەر لەناوەندەکەدا.
لەلایەکی تر لەجیاتی ئاستی کۆمەڵگەو لەناویدا تاک بەرزکاتەوە، و بیکاتە مرۆڤێک دوور لە ئاشوبوو کێشە و گرفت، بەپێچەوانەوە بۆتە ناوەندێک بۆ توندوتیژی و ناو ئەم شارانەی بەحساب باشترین زانکۆی ئەکادیمی لە خۆگرتووە، ڕۆژانە چەندین کەس دەبنە قوربانی و هەر لەلایەن ئەو قوتابیانەی لە ناوەندەکانی زانکۆ پێدەگێندرێن هاوشاریانیان خەڵتانی خوێن دەکرێن.
ئەوەی زۆر گرنەگە لام ئەوەیە؛ نەیان توانیەوە بەقەد مەلایەک خەڵک لەدوای خۆیان کۆکەنەوە. هاوڵاتیان یان خوێندکاران گوێیان بۆ هەڵخەن. بەڵام دەبینین مەلایەک ڕوو لە هەرشارێک دەکات نەک هاوڵاتیانی ئاسایی ڕووی تێبکەن، بەڵکو ئەو بەناو ئەکادیمی و زانست پەخشانەی ناوەندەکانی زانکۆ کورسی پێشەوەیان بۆ گیراوە.
هەروەها ئەو تاقیکردنەوانەی کەبۆ ئاستی (کەفائە) کران، نازانم لەسەر چ پڕەنسیپێکی زانستی و نێو دەوڵەتی بووە؟! کە بۆ قوتابییەکی دکتۆرا یان ماستەر یان دیبلۆمی باڵا؛ کە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و کەسایەتی و زانستی و توانای ئەوکەسە بە چەند پرسیارێکی دیاری کراو بەکاتێکی زۆرکەم، دیاری بکەی ئەوە نەک خۆتان بەڵکو ناوەندەکانی ئەکادیمی و خودی دکتۆرا و ماستەر و دیبلۆمی باڵاو…، دەخەنەژێر کۆمەڵێک پرسیاری زانستی و دوورن لەناوەندەکانی خوێندنی باڵای ئێوە. کەدوورتان خسۆتەوە لە ناوەندێکی زانستی و ئەکادیمی. ئەگەر تۆ بێیتو کەسێک بۆ ئەوئاستانەی کەتاقیکردنەوەیان کردووە، بە پێناسەیەک و بە ژماردنێکی پرسیارەکەتان و جیاوازی کردنی پرسیارێک و باس کردنی Gisێک کەتائێستا ئەکادیمیەکانتان ناتوانن. نەخشەوپلانێکی شارمان بۆ درووست بکەن!!!؟ ئەوە خۆتان خستۆتە ناوەندێک کەدوورە لە هەرچی زانست و زانیاری و پڕیەتی لە دوورکەوتنەوە لە زانکۆ و خوازیاردەبم کەناوەکانی زانکۆکانتان لاببەن و بیکەنە ناوەندێکی خەساندنی هزری.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت