بەرهەم کادار: پوتینێکی درۆزن، یان ئەردوغانێکی ئەحمەق؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر بەشێوە ڕوکەشیەکە سەیر کەین دەبێ بڵێن پۆتین درۆدەکات، کەدەڵێت داگیرکاریەکە ڕاگرە. یان ئەوەتا ئەردۆغانە ئەحمەقە لەسەر کارو تاوانەنەکانی بەردەوامە؟
بابەتی سوریا، بەتایبەت ئەوروپا باش باجی ئەم وێران بونەی سوریای داوە لەم کاتەدا بەهوی ئەو پەنابەرە زۆرەی ڕووی لەئەوروپا کردوە. بەڵام لەسوریا هەر دەوڵەتەو بە گوێرە پشکی خۆی بەشدارە لەم کاولکاریەی سوریادا بەکوردستانی خۆشمانەوە، ئەگەر پرسیارێک لەخۆمان بکەین کێ خاوەنی سوریایە، ئەسەد یان پۆتین؟

ئەو داگیرکاریەی ئەردۆغان دەیکات دیفاع لەخۆکردنە؟
ئایا لەدوای ئەحمەقیاتەکەی ترامپ بۆ ئەردغان و سەردانەکەی ئەرۆغان بۆ ڕوسیا، کە پێی دەڵێت شەڕ ڕاگرە، پۆتین شۆخی لەگەڵ دەکات یان دەیسەلمێنی ئەحمەقە؟
ئەوروپیەکان کاریگەریان چیە لەداگیرکردنی تورکیا بۆ سوریا؟
ئەردۆغان ئەحمەق ئاسا بەناوی تیرۆرو دیفاع لەخۆ کردنەوە لەسەر ئەم کارەی بەردەوامەو، دەوڵەتە ئەوروپەکان و ئەمریکاو ڕوسیا و ئەسەدیش باش دەزانن، کە ئەمە بەرگریی نیە، بەڵکو تەنهاو تەنها کێشەی تورکیاو ئەردۆغان کوردە. کورد لەسوریا بەتەواوی بۆتە گرێی دەرونی ئەرۆغان تا کار گەیشتۆتەئەوەی چوار ساڵە لەناو خاکی سوریادایە بەناوی دیفاع لەخۆ کردن، لەوەش خراپتر لەهەمو عەملیاتە عەسکەریەکاندا کار گەیشتۆتە ئەوەی خۆی ڕاستەوخۆ، دەڵێت: گورز لەچ خاڵێک بدەن. لەوەش خراپتر بەپاساوی دیفاع دوابەیەکی تاوانی نێودەوڵەتی کردوە، ئەوەی زۆر خەتەرە بێدەنگی ئەسەدە بۆسەر خاکی سوریا. ئەسەدیش بێدەنگە، چونکە ناوچەکە کوردیە. چەند داگیرکاری تورکیا تاوانە ئەوەندەش بێ دەنگی دەوڵەتان،، ئەوە بێدەنگی دەوڵەتانە کاریی تورکیا بەم ئاستە گەیشتوە، لەهەموی خرا پتر دەستوری نەتەوە یەکگرتوەکانە باسی بەرگریی لەخۆ کردن دەکات، بەرگری هیج نەبێت دەبێت یەپەگە هێرشی کردبێت بۆناو خاکی تورکیا، یان چەند موشەکێکی ڕەوانەی تورکیا بکات، واتە کارێک بکات تا تورکیا هاندات بۆ بەرگریی، ئەم بەرگرییەش دەبێت تاکتیکی و کاتی و سنوردار بێت، یان ئەوانەی ناو خاکی سوریا ئامادەکاریەکیان کردبێت بۆ هێرشبردن ئینجا تورکیا کارەکە تەواو کات و بگەڕێتەوە. کەچی دوای هەمو ئەوانە هیچ بابەتێک لەسەر تورکیا قورس نەکراوە.
دوای وتەکەی تڕامپ، کەدەڵێت ئەحمەق، پوتین بەرەسمی پێش دانوستانی سێ سەعاتی پێ وت دەمانەوێت کارەکانی ڕابردو لەخاکی سوریا ڕوی داوە دوبارە نەبیتەوە، پەیوەندیەکانمان لەئاستێکی بەرزدا بهێڵینەوە. دواتر دەچنە گفتوگۆوە، تۆبڵێی لەژورەوە پوتین وتبێتی ئەم حەفتەیە پەرێزت پاک بکەوە لە ئەدلیب؟ یان ئەوە نەخۆشی کوردە وای لەئەردۆغان کردوە هێرشەکانی دەست پێ بکاتەوە بەم کارەی دوای گەڕانەوەی لە موسکۆ جەبانیەتی خۆی سەلماند لەناو سوریا، ئەردۆغان هیچ جۆرە دانوستانێک یان ڕێکەوتنێک ناکات لەگەڵ ئەسەد وەک ئەوەی بڵێی پۆتین خاوەنی ڕوسیایە، بەڵام ئایا دەکرێت ڕێکەوتن بکەیت و جێ بەجێشی نەکەیت.
ئەوروپیەکان باش دەزانن، کە ئەردۆغان چ تاوانێکی کردوە کەچی لێی بێ دەنگن ناوە ناوە بەشەرمەوە دەڵێن، تورکیا بەرپرسە لەتاوانی جەنگی. باشە، کە بەرپرسە، فشارەکانی ئەوروپا بەگویرەی پێویست نیەو تورکیاش هیندە پەیوەست نیە بە ئەوروپاوە، ئەگەر سەیرکەی ئەوە تورکیایە سەرەڕای جەنگ فشاری بۆ سەر ئەوروپا هەیەو، ئەوروپاش دەبێ پارەی بداتێ بۆ ڕێگری پەنابەر واتە هەم جەنگ و هەم دەسکەوت. ئەوەی هەستی پێدەکرێت یاری کردنی تورکیایە لەنێوان سیاسەتی ئەمریکاو روسیا و ئەوروپا، بەدیوێکی تریشدا دروست نەبونی یەکگرتویەکە بەرامبەر سیاسەتی تورکیا لەنێوان ئەوروپاو ئەمەریکا. بەڵام لە کۆتایدا یەک هەڵوێستی ناڕاستەوخۆ بەرامبەر تورکیا دروست دەبێت لەنێوان ئەوروپاو ئەمریکاو ڕوسیا، چونکە لەکاتی شەڕی داعشەوە ڕێکەوتنێکی ڕانەگەیەنراو هەیە لەسەر سوریا و، تورکیاش دەیەوێت تێکی بدات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت