سامان غەفور هۆرامی: مەتۆقێ!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بیرکردنەوە و تێفکرین دوو شتی بنەڕەتین لە ژیانی مرۆڤدا، واتە مرۆڤی تەندروست ئەو دوو کارە زۆر باش ئەنجام دەدات، ناکرێت تۆ تەندروست بژیت، بەڵام بیرکردنەوەت نادروست بێت، کە بیرت نادروست بوو، تەندروستی جەستەیت نادروست دەبێت و، لەوێشەوە ڕەفتارت نادروست دەبێت.. کەواتە ژیان دروستی هەوێنەکەی بیردروستیە! ئەمەش پرۆسەیەکە زۆر سانا نیە و هەوڵی دەوێت تا مرۆڤ پێی دەگات. بیردروستی ژیانت ئارام دەکات، وزەت دەداتێ و بەرگریت بەهێز دەکات، کە بەرگریت بەهێزبوو بەرەنگاری نەخۆشیەکان دەبیتەوە و زاڵدەبیت بەسەریدا. کاتێک پەتایەکی وەک کۆرۆنا دێتە ژیانمانەوە و هەموو جیهان سەرقاڵ دەکات بەخۆیەوە، لەپەنای ئەو ڤایرۆسەدا ترس و تۆقین لەدایک دەبن، بەوەش مرۆڤ سست دەبێت و جێگە بۆ ڤایرۆس دەکەینەوە تا ماڵی ئارامیمان بکاتە ماڵی خۆی، لەوێوە ئێمە دەبینە دیلی ئەو. کاتێک پەتایەک دێت ڕوماڵی ڕاگەیاندنەکان تایبەت دەکرێن بۆی و وەزارەتی تەدروستی ڕێنمایی بڵاودەکاتەوە، پزیشک ڕێنمایی خەڵک دەکات، شوێنە ڕەسمی و ناڕەسمیەکان شت بڵاودەکەنەوە، ئێمە کوێر دەبین و نازانین کامە نوسین زاتستی و باوەڕپێکراوە یان باوەڕپێکراو نیە، جۆرێک لە سەرلێشێوان دروست دەبێت.

هێزی ڕاکێشانی نیشانەکان
یەکێک لە سیفەتەکانی مرۆڤ ڕاکێشانە، مرۆڤ سیتەمێکی وێنەیی لەناو خۆیدا دروست دەکات، ئەم سیتەمە وێنەیە بە یاسای ڕاکێشان بۆلای خۆی جەزب دەکات. کاتێک باس لە بوونی تا دەکرێت مرۆڤ ئەوەنە بیرلە تا دەکاتەوە، ئەوەنە پەیام لەنائاگایمانەوە لەسەر تا دەنێردرێت بۆ ئاگایی کەسەکە هەست دەکات تایەتی. واتە بەیاسای زۆرە ملێ پلەی گەرمی جەستە بەرزدەبێتەوە کە هۆکارەکە بیرکردنەوەی مرۆڤەکەیە نەک کۆرۆنا یان هەر شتێکی تر بێت. ڕۆژانە نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە دەکات بۆ هەر یەکێک لەو نیشانانەی کۆرۆنا، زیاتر کەسەکە خۆی بیری لەو نیشانانە کردووەتەوە بۆیە دەرکیان پێ دەکات. مرۆڤی ژیر و بەئاوەز چۆن قانونی جەزبمان هەیە بەهەمان شێوە قانونی دەفعیشمان هەیە، بۆیە باشترە قانونی دەفع لەخۆماندا دروست کەینەوە یان بەهێزی بکەینەوە.

مەتۆقێ
گەر کەسێکی تۆقیو هاتە نەخۆشخانە و سەردانیکردیت ئەوا نابێت ئەو مرۆڤە بە چاوێکی کەم سەیری بکەیت، بەڵکو دەبێت زۆر شارەزایانە وشەکانت دەرببڕیت و چونکە ئەو نەخۆشە زۆر هەستیارە، بڵێی بۆتاکەت کەمێک هەوکردنت هەیە، بۆ کۆکەش کەمێک حەساسیەت یان هەر شتێکی ترت هەیە، دواتر دەرمانێکی ئارامکەرەوەی پێ بدرێت باشە، گەر بتوانرێت بهێڵرێتەوە دروستترە، دواتر چارەسەری ڕەفتاری مەعریفی پێبدرێت باشترە نەم پێی بوترێت هیچت نیە و بڕۆرەوە ماڵەوە، ئەوەنەی تر بێهیوای بکەیت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت