تیشکۆ زەند: لە ماڵەوە بمێنەرەوە. Stay at Home .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تێبینی/ گرتە ڤیدیۆکە لە خوارەوە کلیک بکەو لە ماڵ بمێنەوە

چەند دکتۆرێک و پەرستارێکی دڵسۆزی بێلفاست بۆ دۆزی مرۆڤایەتی کلیپێکیان بەرهەم هێناوە، کە ڕاستی و مەترسیدارێتی ئەم پەتای ڤایرۆسی کرۆنا Covid- 19 دەخەنە بەرباس، ئەم ڤایرۆسە لە گاڵتە پێکردن دەرچوە و بتەوێت و نەتەوێت بەرۆکی گرتوین و لە دەرگایی ماڵان دەدات، سنور نازانێت، گەورە و بچوک ناناسێت، تۆ گاڵتە بەو بکەیت ئەو گاڵتە بە تەوژمتر بە تۆ دەکات و چۆکت پێدەدات، شێر دەکاتە میاو و میاویش دەکاکە بڵقی سەرئاو، بۆیە باشترین خۆ پاراستن لەم دەردە کوشندەیە لە ماڵ دانیشتنە، ئەم ڤایرۆسە دروستکراوە چونکە لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکیتر دەگۆڕدرێت، ئەتوانم بڵێم بە پێی DNA ی زانایانی بایۆلۆژی کە ئامارگیری و هەڵساندنی ئەدمسفیریان بۆ کردووە،دەڵێن؛ ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکیتر یان بە پێی ڕیشەی مرۆڤەکان جاوازە، بەڵام ئەوەی کە ڕاستییە و دەبێت بزانرێت، هوشیاری تاکی کۆمەڵگایە کە دەبێتە باشترین ڕزگارکەر، ئەم ڤایرۆسە درمە Pandemic زۆر بە زوویی بڵاو دەبێتەوە و تا ئستا 148 وڵاتیشی گرتۆتەوە و وابڕوات ژمارەکە هەڵدەکشێت، تا ئێستا هیچ ڤاکسینێکی سەد لە سەدی بۆ نەدۆزراوەتەوە بەڵام هەوڵدانەکانیش هەر بەردەوامە، ئەگەر بۆشی بدۆزرێتەوە ئەوە کاتی دەوێت تا کاریگەری ڕاستەقینەی خۆیی بپێکێت، جا تا ئەوکاتە دەبێت چەندین خۆشەویستمان لە دەست بدەین، بۆیە باشترین دەرمان لەم کاتەدا کە نیمانە، دانیشتنە لە ماڵ و پاک و خاوێنیە، وڵاتە سوپەر پاوەرەکان خەریکە چۆک دادەن بە دەست ئەم ڕەشبگیریەوە وەک ئیتالیا و ئیسپانیا و چەندین وڵاتانیتری ئەوروپی بگرە تا ئەمریکاش، زۆربەی گەنجەکانی دنیا ئەم ڤایرۆسەیان بە فشە وەرگرتوە و ئێستا بە هۆیی جیاوازی جۆری ڤیرۆسەکەوە سەرو گوێلاکی ئەوانیشی گرتۆتەوە یان ڤایرۆسەکە بە دیاری دەهێنە ماڵ بۆ گەورە تەمەنەکان و منداڵەکان، بۆیە دەڵێم ئەم ڤیرۆسە دێویش دەدات بە زەویدا، من نامەوێت کەس بترسێنم بەڵام ئەمە ڕاستیە و دەبێت بەربەست بەم ئافاتە بگیرێت و لەوە زیاتر تەرزە گوڵە گەنمەکان نەکوتێ، بۆ ئەم سەرکەوتنەش هوشیاری کۆمەڵگایی دەوێت، پێش ئەوەی کارەساتی مرۆی گەورە ڕوبدات با ژیریمان بخەینە گەڕ، پێش ئەوەی پەنجەی پەشیمانی بگەزین با ئەقڵمان بگوشین، باشترین چەکیش لەم کاتەدا کە بەکاری بهێنین دورکەوتنەوەیە لە یەک و چایخانەکانی بازاڕ نەهێنینە بەردەرگای ماڵ یان ژووری خێزانەکانمان، دووایی کاڵەک شکاندن بە ئەژنۆ دادمان نادات.
کوردستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کەمترین پێداویستیەکانی تەندروستی تیادایە، ئەوەی هەیە بەشی چەند ڕۆژ و هەفتەیەکە، کوردستان وڵاتێکی تەلبەند کراوە، کارەسات ڕوبدات، کە ئومێدم وایە ڕوو نەدات ئەوە نەکەس و نەهیچ وڵاتێک بە دەنگمانەوە نایەت، چونکە خۆیان دۆش داماون بەدەست پەتاکەوە، بۆیە تکایە با ئێمەش کۆمەڵگایەی زیندو و تەبابین، وەک چۆن دکتۆرەکان و پەرستارەکانی کوردستان بونەتە پەرژین و قەڵخان بۆ نیشتمان، با ئێمەش ڕەنج و ماندوبونی ئەوان بە فیڕۆ نەدەین و دوایی پەنجە گوشین دەبێتە سیسناخ بۆمان، بۆیە تکایە تکایە تکایە لە ماڵ دانیشە و تەواو.
ئەمەش ئەو ڤیدۆیەیە کە پەرستارەکان و دکتۆرەکان چۆن دەپاڕێنەوە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە خۆیان بەدور بگرن لە قەڵباڵەخی و لە ماڵ بمێن و دەرنەچن بۆ ئەوەی کارەسات و ماڵوێرانی ڕونەدات، کە بە ئومێدی ئەوەی ڕونەدات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت