هانا چۆمانی: دواین زانیارییەکان لەبارەی دۆخی زینی وەرتێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەو هێزە تێکەڵەی کە وەزیری پێشمەرگە ناردبووی بۆ زینی وەرتێ لە دوو رۆژی رابردوو ، ئێستا ئەوان لەوێن و نیشتەجێکراون و خەریکی دوستکردنی بارەگاکەیانن. لیواکە بریتیە لە (لیوای 7 پیادەی سۆران فەوجی 1) سەربە وەزارەتی پێشمەرگەیە و فەرماندەکەی ئەحمەد مەلا رەشە و سەر بە یەکێتیە و پێشتر و هێزەکە لە سنوری موسڵ بووە ، ئێستا ئەو هێزەی لەوێیە پێکهاتووە لە 40 پێشمەرگە و ئەفسەرەکە یەکێتی و پارتین و زۆربەیان خەڵکی باڵەکایەتین و هەندێک پێشمەرگەی سنوری رانیە و سەنگەسەرن هی پارتیش خەڵکی سۆران و بادلیان و بالەکیان و وەرتێ و سیدەکانن
هێزەکەی وەزارەتی پێشمەرگە کارەکانی بەردەوامە و لەو بنکەیە و پەکەکەش لە گفتوگۆکانی بەردەوامە لەگەڵ یەکێتی و پارتی و تاکو ئێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە لەلایەن پەکەکە، بەڵام پەکەکە مەرجی هەیە بۆ مانەوەی ئەو هێزە تێکەڵە .
هەرچەندە رای فەرمی پەکەکە تا ئەمشەویش ئەوەیە کە سورە لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئەو هێزە بڕوات و لەوێ نەمێنێت ، ئەگەرنا مەرج و داواکارییەکانی خۆیان هەیە و دەبێت بەمەرجی ئەوان لەوێ بن و یان مەرجەکانیان جێبەجێبکرێن.
لە شەوی رابردووە پەکەکە ژمارەیەک گەریلای خۆی لە سنورەکانی باڵەکایەتی و برادۆست و دۆڵی شەهیدان هێناوتە نزیک ئەو ناوچەیە و بڵاوەی پێکردوون و هاوکات لەناو خۆشیان لە کۆبوونەوەدان, بەپێی زانیارییەکانم پەکەکە دوو مەرجی هەیە بۆ رازیبوون بە بوونی ئەو هێزە تێکەڵە لە زینی وەرتێ ئەو دوومەرجەش ئەوانیش رێگەدان بە کارو چالاکی و هاتوچۆ لە سنوری باڵەکایەتی و ئەو شوێنانەی کێشەی لەگەڵ پارتی هەیە، هەروەها بەهیچ جۆرێک ئەو هێزە تێکەڵە تەداخولی چالاکی کارەکانی پەکەکە نەکات لەو شوێنە، دووەم بوونی هێزێکی پەکەکە لە نزیک ئەو بارەگاییەی, کە ئێستا دروست دەکرێت,
وەک ئەوەی زانیومە رایەک هەیە لەناو پەکەکە کە حەزدەکات ئەو هێزە تێکەڵە لەوێێت و پێی وایە دەبێتە هۆکارێک بۆ کەمبوونەوەی بۆردمانەکانی تورکیا لەوناوچەیە، گەریلاکان لەهەندێک حالەتدا دەتوانن سود لەو بنکەیەی هێزی پێشمەرگەببینن بۆ خۆپاراستن.
ئیستا یەکێتی و پارتی نارازین لە بوونی ئەو بنکەی پەکەکە لەنزیک بارەگاکە لەبەر مەترسی بۆردمانی فرۆکەکانی تورکیا و هاوکات یەکێتی و پارتی ترسی ئەوەشیان هەیە فرۆکەکانی تورکیا بەهەلە یان بەئەنقەست ئەو بارەگایە بکەنە ئامانج.
ئەمڕۆ جگە لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی کراوە هاوکات بەجیا چەندین کۆبوونەوەی تری یەکێتی و پەکەکە و پارتی و کراوە بەڵام تا کو ئێستا نەگەیشتوونەتە ئەنجامی کۆتایی ئاخۆ دەبێت چیبکەن و بڕیار وایە وەزیری پێشمەرگە سەردانی ناوچەکە بکات و دوای کۆبوونەوە دواتر بڕیاری کۆتایی بدات.
لەلایەکی ترەوە یەکێتی دەڵێتئەگەر ئەو هێزە لەوێ جێگیربکرێت دەبێت بازگەی پارتی کە ئێستا لە سەرەتایی داخیلبوونی ناحیەی وەرتێیە لە سنوری رانیەوە ەبێت بچێتەوە خاڵی کۆتایی جارانی کە دەرچوونە لەرێگای وەرتێ کەلەرانیەوە بۆ دەچیت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت