ستارە عارف: 80 ملیار دۆلارەکەی هەردو بنەماڵە لەبانکەکانی ئەمریکا و ئەوروپا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەبەرواری 3- 2- 2116 ڕۆژنامەی هاوڵاتی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبو، کریستۆڤەر هێڵ باڵێوزی پێشوی ئەمریکا لەعێراق بەڵێنی داوە، چەندین بەڵگەنامە سەبارەت بە بردنە دەرەوەی پارەیەکی زۆری هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات لەلایەن بازرگانانی سیاسی و کۆمپانیاکانی هەردو بنەماڵە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.
لێدوانێکى کریستۆڤەر هێڵ لەبارەی بردنە دەرەوەى(80 )ملیار دۆلارى خەڵکى کوردستان لەلایەن دو بنەماڵەوە بۆ بانکەکانی دەرەوە دەنگدانەوەیەکى زۆری دروستکرد، وا بڵاوکرایەوە کریستۆڤەر بە میدیا جیهانیەکانی ڕاگەیاندوە، کە بەرپرسانی کورد بۆیان نیە داوای هاوکاری لەئەمریکا بکەن، چونکە بە تەنیا هەشت کۆمپانیای سەر بە بارزانی و تاڵەبانی خاوەنی ( 80 ) ملیاردۆلارن لەبانکەکانی ئەوروپا و ئەمریکا.
لەوانە گروپی کۆمپانیاکانی(نۆکان_ کار_ قەیوان_ زاگرۆس_ گروپی_ کۆمپانیاکانی_ ئیدارەی_ گشتی_ کۆڕەک_ ئاسیا)، کەناڵیNRTئەم مژارەی ورژاندو کاری لەسەر کرد، لەئەنجامدا چەند ڕاگەیاندنێک بە تایبەتی ئەوانەی سەر بە هەردو بنەماڵەن بڵاویانکردوە، کە کریستۆڤەر هێڵ ڕونکردنەوەی داوە و هەواڵەکەی بە درۆخستۆتەوە، ئەم ڕونکردنەوەیەیش بۆ دەستەڵات دڵخۆشکار بو و دەهۆڵیان لەماکینە ئیعلامیەکانیانەوە بۆ کوتا، ئێستا ئەم بابەتە لەم سەردەمی کۆڕۆنا و دەنگۆی بڕینی موچەی فەرمانبەرانەدا بە دەستی چەتەکان، لەلایەن خەڵکەوە هاتۆتەوە بەر باس، بەڵام پرسیار ئەوەیە:..
یەکەم/ بۆ ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی_هاوڵاتی لێدوان لەشێرکۆ جەودەت سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سروشتیەکانی ئەو کاتەی پەرلەمانی کوردستان وەرگیراوە و ئەویش ڕایگەیاندوە، داوای لەخودی #کریستۆڤەر_هێڵ کردوە، ئەو بەڵگانەی بۆ بنێرێت و چاوەڕوانی ئەوەیە هێڵ بەڵگەکانی بۆ بنێرێت بۆ ئەوەی بتوانن ڕێکاری یاسایی بگرنە بەر.
ئەم وتانەی بەڕێز شێرکۆ جەودەت دەیسەلمێنن، کە وتەکانی کریستۆڤەر هێڵ ڕاستن و ئەو ڕاستیانەی بۆ ڕاگەیاندنە جیهانیەکان ئاشکرا کردوە، بۆیە بەڵێنی بە جەودەت داوە بەڵگەکانی بۆ بنێرێت، کەواتە ئەو بەڵگانە گەیشتنە دەست ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزە یان ئاکامیان بە کوێ گەیشت و تا چەند ئەو هەواڵە ڕاست بون و لەئەمڕۆدا دەتوانین چۆن فشار بکەین و چی بکەین؟..
دوهەم/ ئەگەر وای دابنێین کریستۆڤەر هێڵ ئەو لێدوانەی نەداوە و هەواڵەکە ڕاست نیە، بەڵام هەر لەو سەروبەندەدا دکتۆر بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند، کە(5 )ملیار دۆلاری کوردستان لەبانکەکانی دەرەوە دان، ئەی بەڵگەکانی ویکلیکس لەبارەی پارەی دزی و تاڵانی هەردو بنەماڵەوە بە تایبەتی لەسەر بنەماڵەی تاڵەبانی ڕاوەستاوە لەبانکەکانی ئەوروپایش ڕاست نین؟، ئەی بازرگانی ڕەش و قاچاخچێتی نەوت و دزینی سامانی سروشتی کوردستان بە دیار چاوی خەڵکی کوردستانەوە پارەکانیان لەکوێن، کە بەڵگەنەویستە بۆ کوێ دەبرێت و چۆن خەرجی دەکەن، هەر لەساڵی 2016 دا بەرپرسانی ئەمریکی بە بازرگانە سیاسیەکانی هەردو بنەماڵەیان لەواشنتۆن ڕاگەیاند، پارەی دزراوی خەڵک لەبانکەکانی ئەوروپا و دەرەوە بگەڕێننەوە و موچەی فەرمانبەران و مامۆستایانتانی پێ بدەن، سەدان بەڵگە و وتار و هەواڵیتر هەن، کە دەیسەلمێنن هەردو بنەماڵە بە ملیاران دۆلار پارەی خەڵکیان دزیوە و لەبانکەکانی دەرەوە دایانناوە، کەواتە چۆن دەبێت ڕێگە بدەین دزەکان دیسانەوە بەهۆی ڕەوشی کۆڕۆنا و کەمبونەوەی داهاتی ناوخۆ و دابەزینی نرخی نەوت و قەیرانی تازەی ئابورییەوە دەست بۆ بڕینی قوتی میللەت و ئەو چارەکە موچەیەی موچەخۆران ببەن و بیبڕن، بەڵام کەس بۆی نەبێت باسی دزی و تاڵانیەکانی خۆیان لەناوخۆ و دەرەوە بکات؟، کەواتە کاتی بێدەنگی بەسەر چو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت