میران محەمەد: جەنگی کۆرۆنا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

جەنگ هەمیشە ماڵ وێرانی بەدوای خۆیدا هێناوە. هیچ جەنگێك هەڵاوێردی لە نێوان قوربانیەکانیدا نەکردوە! گیانی تاوانبارو و بێ تاوانانی وەك یەك ڕاوکردوە! تەڕو وشكی پێکەوە سوتاندوە.
هێشتا ڕەنگە زۆر زوو بێت بۆ ئاشکرا بوونی هۆی بڵاو بونەوی ئەم پەتای کۆرۆنایە، کە ئایا کاری سروشت بووبێت، یان پڵیتەی هەڵگیرسانی جەنگێکی جیهانی نوێ و پلان و دەسیسەو تاوانی سەرانی وڵاتانی سەرمایەداری زلهێزی ئەمڕۆی جیهان بووبێت بۆ بەدیهێنانی مەبەستە گلاوەکانیان!؟
جا ئەمیان بێت یان ئەویان، لەم ساتە وەختەدا، بۆ ئێمەی بەشێك لە گەلانی وڵاتانی سێهەم، هیج لە مەسەلەکە ناگۆڕێت! بڵاوبوونەوەی ئەم بەتای کۆرۆنایە شەڕێکی نەگریس و ترسناکە! بمانەوێ و نەمانەوێ هاتۆتە دەرگامان و یەخەی پێگرتویون. شەڕێكی مرۆڤ قڕکەری ماڵ وێرانکەرەو جیاوازی نیە لەگەڵ هەر شەڕێکی نەگریسیدا کە لە مێژووی گەلاندا بینیبێتمان، بیستبێتمان یان خوێندبێتمانەوە!
بەداخەوە شەڕێکە دورنیە مەبەستی سەرەکی و بنەڕەت لێی قڕکردنی دانیشتوانی وڵاتانی ژێردەستەی وەك ئێمەمانان بێت! شەڕێکە ئالنگاریکردنی لە توانای ئێمەدا نیە! نە هیچ چەکێك لە دژی شك ئەبیەن و نە هیچ ئامادەسازی و توانایەکمان بۆ بەرنگاربوونەوەی هەیە غەیری ئارامگرتن و خۆپاراستن نەبێت!
بۆیە تکا لە هەمو هاونیشتمانیانم ئەکەم، بێ ترس و دڵەڕاوکێ ئارامی و هیوابە ڕزگاربوون و میهرەبانی و پارێزگاری پەروەردگار لەدەست نەدەن! بەڵام لەهەمان کاتدا مەسەلەکە بەهەند وەرگرن و بە جدی پابەندی هەموو ئەو ئامۆژگاری و ڕێنومایانە ببن کە پزیشکانی شارەزاو و لایەنە پەیوەندیدارە پسپۆڕەکان دەریان دەکەن. بەوکارە تەندروستی و ژیانی خۆتان و کەسانی دەروبەرپشتان دەپارێزن و ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆڤایەتی بە جێ دەگەیەنن و گەلەکەمان قڕبون و کارەساتی گەورە دەپارێزن.
هیوادارم هەموان ئەو ڕۆژە ببین ئەم شەڕە یەخەی مرۆڤایەتی بەردابێت و مردن سەرفی نەزەرمان لێ بکات، لە کۆڕۆ کۆبونەوەکانمادا دانیشین وەك هێرشەکانی 11 سێپتەمبەری ئەمریکا، دانیشین باسی لێکەوتەکان و ئەو ئەگەرانە بکەین کە بوونە هۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆناو ڕاستی مەسەلەکانمان بۆ دەرکەوتبێت!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت