عەبدولکەریم شێخانی: قسەى خۆمان بێ گەوادى شەریفیش هەیە ……!!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێشەکی داواى لێ بوردن دەکەم بۆ ئەو سەرباسە زەق و سەرنجڕاکێشە, بەڵام قسەیە هاتووە و دەیکەم و ئەگەر بە دڵتان نەبوو چۆن ناڕەزایی دەردەبڕن بیبڕن گەردەنى حەفتا پشتتان ئازاد بێ. بۆ ئەم ژیانە هەر یەکەو لە دیدگاى خۆی لێی دەڕوانێ و بە پێی بەرژەوەندى خۆی مامەڵەى لەگەڵ دەکا و هەیە و گوێ ناداتە هیچ بەهایەکى کۆمەڵایەتى و ناو و ناوبانگ زڕان. نامەوێ بچمە نێو وردەکاریی زۆرەوە بۆ ئەوەى خۆشم سەرم لێ نەشێوێ چونکە ڕەنگە ئەقڵم پێ نەشکێ چۆن خۆم لەو گێژەن و گێژاوە رزگار کەم.
لە دواى ڕووخانى ڕژێم کە ئەمڕۆ 9ى نیسان 17 ساڵە ڕووخاوە و لە جیاتی پێش کەوتن وەک میزى حوشتر گەڕاوینەتەوە دواوە, باندى دزى و کوشتن و ڕاوڕووت لە بەغدا سەریان هەڵدا. جارێکیان باندێک لە گەڕەکی منصور ڕێ بەپیاوێک دەگرن کە ئۆتۆموبیلێکى تازەى پێیە و ژنەکەشی لەتەنیشى سوار بووە. دایدەگرن و دەڵێن لەو دوانە یەکێکیان بۆ ئێمە, ئۆتۆموبیلەکەت یان ژنەکەت. كابرا ژنەکەى جێ دەهێڵێ و دەڕوات. باندەکە دەڵێن ئەو پیاوە چەند بێ غیرەتە ماڵی دنیاى ویست و نامووسی خۆی بەخشی. ئیدى دەکەونە دواى و دەیگرن و شل و کوتى مەرگی دەکەن و ئۆتۆموبیلەکەى لێ دەستێنن و دەگەڕێنەوەو ژنەکە ئازاد دەکەن. کابراش کە وەک دەستى سەگ کەوتووە دەیبەن بۆ نەخۆشخانە. ژنەکەى دەچێ بۆ لاى نەک بۆ سەردانى, بەڵکو دووتف لە نێوچەوانى دەکا و دەڵێ دەبێ هەر ئێستا تەڵاقم دەى. ئەو پیاوە جگە لە گەواد چ ناوێکى دیکە شیاوە بۆى ؟ ئێوە خۆتان بڵێن.
ئەم بابەتەى خوارەوەم لەمێژە خوێندۆتەوە نزیکەى زیاتر لە حەوت هەشت ساڵ دەبێت. لە ناوچەى مەیدان کە گەڕەکێکى ناسراوی بەغدایە, چەند ماڵێکی لێ بوو چەند ژنێکى ( جوندە) ی تێدا بوو خەڵکى, بە تایبەتی گەنجان دەچوون بۆ ڕابواردنی حەرام. پیاوێک سەرپەرشتی دەکردن, بەکوردیی خۆمان گەوادیان بوو. تاکسیی نەفەرات لە نیوان ( باب المعظم ) و ( باب الشرجى ) ئیشیان دەکرد و خەڵک سوار دەبوون و لە ڕێگا دادەبەزین هی دیکە سوار دەبوون. ڕۆژێک ئەو گەوادەکە لە مەیدان سوارى تاکسییەک دەبێت و کەمێک دەڕۆن و دوو ژن دەست لە تاکسییەکە ڕادەگرن. گەوادەکە دەڵێ: ( عمى لاتوگف, لاتوگف آنى أنطى فلوسهن ) . شوفێرەکە دەڕوات, بەڵام لای سەیر دەبێ کە بۆ ئەو کابرایە نەیهێشت ڕاوەستێ. کە دەگەنە باب الشرجى, پیاوەکە پارەی دوو ژنەکەش دەداتە شوفێرەکە. شوفێرەکە دەڵێ: باشە بۆ نەتهێشت ڕاوەستم ؟ کابرا دەڵێ: لەو ناوچەیە هەموو کەس من دەناسێ و دەزانن گەوادم و ئەگەر ژنەکان سەرکەوتنایە, خەڵکەکە وایاندەزانى لەگەڵ منن بە خراپیان دەزانین, بۆیە گوتم گوناحە با ئەو ژنانە بە هۆى منەوە ناویان نەزڕێ و خەڵک بە خرایان تێ نەگات. شوفێرەکە دەڵێ: ها ئەوە پارەى ژنەکان و پارەکەى خۆشت دەدەمەوە مادامەکی تۆ گەوادێکی ئەوەندە شەریفی. ئێستا شتێک دەڵێم: توخوا کامیان شەریفترە, ئەوەى کە بەناوى نیشتماپەروەرى سامانى میللەت دەدزێ و بەرگێکى تراوى تەنکی نیشتمانپەروەری لەبەر دەکا و ویژدانى مردووە, یان ئەو گەوادەشەریفە ویژدان زیندووە؟ دیسان من هیچ ناڵێم و حوکمەکە بۆ ئێوە جێ دەهێڵم.
پێش ئەوەى ماڵئاواییتان لێ بکەم, با ئەم قسە خۆشەشتان بۆ بگێڕمەوە. جارێکیان پاسێکى ( أمانة ) وەستاوە و جابیەکە لەناو پاسەکە داهاتۆتەوە قەیتانی قۆندەرەکانى توند دەکاتەوە. لەو کاتەدا کوێرێک بە پەلەکوتێ دەگاتە دەرکاى پاسەکە و پەڵ دەکوتێ و دەستى بە سمتى جابیەکە دەکەوێ, دەلێ: (هذا باب شرجى ؟ ). جابیەکە دەڵێ: ( لا هذا باب طیزى ) … ئیدى خواتان لەگەڵ و بەمە قەرەبووى خەمەکانى پیشووتان بۆ دەکەمەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت