مەحمود عەبدوڵا: سەبارەت بەڕێژەگەرایی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ڕێژەگەرایی لەپێناو ئەوەدا هێندرا کە هەرچی و پەرچییەکان چیتر لە پێناو حەقیقەتی ڕووکەشی خۆیان، دەست لەکوشتن هەڵگرن . ئەمە لەسەر حیسابی حەقیقەت ئەنجامدرا . تا هەرکەس بتوانێت بێ حەسودیبردن بە بەشە حەقیقەتی خۆی ڕازیبێت. گەورەترن لە داناکان ناچار بکرێن لە پێناو هەژارەکانی مەعریفە، وەک مەڕ سەری ببڕن و بیبەشنەوە.
ئای چەند دڵخۆشن، کەچیتر مێرگی حەقیقەتێک نییە، کە گوێدرێژەکان نەتوانن تێیدا زەڕە زەڕ بکەن . وەرن برایانم وەرن ئەوەتا لێرە حەقیقەت دابەش دەکرێت، کێ برسیترە بەشی زیاتری ئەدرێتێ! ئای حەقیقەت چەند بەخشندەیت چەند گەورەیت، چۆن بەرگەی ئەو سوکایەتی پێکردنە دەگریت. ئەوەندە دابەشکراویت ئەوەندە بچوک بویتەوە، کەتەنانەت هیچ داناییەک نات دۆزێتەوە.
ئا ی! لەو ڕۆژگارە. ڕۆژگارێک، تۆ لەقوڵاییەکان بویت، لە تەنیاییەکان، لەپاکترین شوێنەکان، لەسەر چیا بەرزەکان، بە ڵام ئێستا لە هەموو شوێنێکیت لە نزماییەکان لەدۆڵەکان و سۆزانیخانەکان، لە گۆڕەپانی جەنگەکان، لەناومێگەل. ئای خوێنێ حەقیقەت، چۆن بویتە خمخانە و هەموان قوماشی خۆیانی تێدا ڕەنگ دەکەن، هەموان خەنجەری ژەهراوی خۆت لێدەدەن لەهەمولایەکەوە فرمێسکی تیمساحیشت بۆ دەڕێژن. ئای حەقیقەت ڕۆژگارێک تۆ شوانی مێگەل بویت، ئێستا مێگەل شوانی تۆیە. ئەو “دەمانە”ی کە دەبو لە ئاستیتۆ وەک تەڵەی تەقیو بن، بونە پارێزەرت، ڕۆژنییە نەدۆڕێیت بەدەست پارێزەرە هەرچی و پەرچی و کاسەلێسەکانەوە، بەدەست دەستبڕو درۆزن و دوڕوەکان و گەمژەکانەوە. بەڵام ئەفسوس لەو پارچە شکاوانەدا هیچ کەس وێنەی تەواوی خۆی نابینێت، هیچ کەس وێنەی تەواوی ئەوانیتر نابینێت.
تۆ بەم دابەشبونەت، بەو وردوخاش بونەت، چیتر توانای بەرگری کردن لەخۆت نەماوە.
تۆ لە پێناو ئاسودەیی کەسانێک سەرت بڕا، لەپێناو کەسانێک کرانە قوربانی، کە شایانی ئەوە نەبوون. کاتێک عەقڵ پیر بو، تەپلۆس و ڕەمەکی بو کاتێک پێیەکانی زانین لەپەلووپۆ کەوتن و، وتیان ئەوەتا دەستگیرمان کرد، بەم شێوەیە ڕێژەگەراییان لەشوێنی تۆ لەخاچدرا و تۆش بەربویتەوە بۆئاسمان. ڕەنگە ڕۆژێک بێت، بگەڕێیتەوە بەڵام ئەوکاتەی دێیتەوە کە ئەوانەی تۆ لەپێناویاندا ئاوابویت نەمابن.
کاسەلێسێک، کەلەدەرباردا خەریکی کەرباریە، کۆیلەیەک خەریکی کۆیلایەتییە، بزنێک کە خەریکی کاوێژە ، بەناوی تۆوە ئەدوێت بەم شێوەیە کۆیلایەتی و دەرباریەتی و بزنێتی حەقیقەتن. هیچ فیتنەیەک، هیچ لەخاچدانێک وا بێ هەراو زەنا تێنەپەڕیوە، چونکە مێگەل بای ئەوەندەش زیرەک بو کەبزانن ئەوە خیانەتێکە لەپێنا، و ئەوان ئەنجام دەدرێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت