لاوک کونجرینی: ئەو هەلەی یەکێتی، وا لە دەستی دەدات!.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ماکیاڤیل لە پەرتووکی میردا وادەنوسێت: تراژیدیای گەورەی هەر کۆمەڵگایەک ئەوەیە سیاسیەکانی هەم چەواشەکار و هەم بازرگان بن. لەبەشێکی تردا دەنوسێت: هەر ئاڵوگۆڕێک لە ڕژێمی حوکمداریدا، هەر دەم ڕێگا بۆ ئاڵ و گۆڕێکی تر خۆش دەکات. هەروەها دەنوسێت: مير ئەگەر كوششكارو كارامه بێ، هەميشه دەتوانى لەم ڕێگایەوە پایەو پلەی خۆی بپارێزێت، تەنها لەو حالەتەدا نەبێت کە مەگەر هێزێکی بێ ئامانی زۆر کاریگەر بێتە کایەوەو لەو پایەو پلەی دەڕیپەڕێنێت.

ئەم نامە پەرتووکەی ماکیاڤیل کە بۆ دەسەڵاتی بۆلیرانسۆی مەزنی ئیتالیا دەنوسێت. من چەند ڕستەیەکی پچووکی ئەو پەرتووکەم خستۆتە ڕوو، دەکرێت سەرانی ئەمڕۆی یەکێتی سوودمەند بن لێی.
سەرکردایەتی یەکێتی ئەمڕۆ بە زەمەنێکی ناسک و هەستیاردا تێدەپەڕێت، لەهەمان کاتیشدا بەمێژووی خۆی وەک ئەمڕۆ چاوەکانی خەڵکی لەسەریی نەبووە. لەو لاشەوە دەوڵەتانی ناوچەکەو، ئەوە جگە لەپارتی، کە تائێستا مەسعوود بەرزانی نامەی پیرۆزبایی بۆ سەرۆکی یەکێتی ئەمڕۆ نەشاندووە.
لەدامەزراندنی یەکێتییەوە، ترسی یەکێتی لەوەدا بووە پارتی هێزی داگیرکەر دێنێتە سەر هەرێمی ئەمڕۆی کوردستان، یان کارتی سیاسی داگیرکەر بەکار دێنیت. ئەم ترسە تائێستا نەڕەواوەتەوە. لە کاتێکدا پارتی هەموو کارتەکانی بەکار هێناوەو، نەشی توانی بە ئاستی ئەو ترسەی لای یەکێتی کەڵەکە بووە، کاریگەریی هەبێت. لەهەمان کاتدا یەکێتییەکان نەیانتوانیووە بگەنە ئاستێکی لێکدانەوەی وورد، لەوە بگەن پارتی کارتەکانی بەکار هێناوەو، کاریگەری کورد مەودای هەبوو، نەک دوورمەودا.
مامەڵەی یەکێتی لە دوای 2003 وە مامەڵەیەکی نادروست بوو بەرامبەر پارتی، هەروەها ئەو مامەڵەیەی لە شاخ و دوای شاخ تا دەگات بە ڕووخاندنی ڕژێمی سەدام، هەڵەو کەموو کوڕی زۆری تیا بوو.
دەبێت یەکێتی چاوێک بە مێژووی خۆیدا بخشێنێتەوە لەگەڵ پارتی و، خاڵی لاوازی مامەڵەکردن لە سیاسەتی گیرخوازیی لەبەرامبەر ئەم حیزبە پیادەبکات. بۆ نموونە:
پارتی لە کاتی دوو ئیداریدا حاڵی ئابووری و سیاسی و جەماوەری هەتا بڵێت لاواز بوو، بەڵام لە دوای رووخانی سەدامەوەو، بەتایبەتی یەک ئیداری، پارتی ڕۆژ بەرۆژ لە رووی سیاسی و جەماوەری و ئیدارییەوە لەهەڵکشاندا بوو. تۆ سەیری ئەم ماوە کەمەی کە دوو هێزی دەسەڵاتداریی کوردستان درزێکی پجووکیان تیکەوتووە، پارتی لەهەموو ڕووەکانەوە شەختەی گرتووە. کەواتە یەکێتی باجی گەورەی ئەو هەڵەیە دەدات، کە پارتی لە سەر ورگی ئەم هێزە خۆی هەڵدەچنێت. بۆیە یەکێتی کاتێک قسە لەسەر دوو ئیداری و لامەرکەزی دەکات بۆ پارێزگاکانی هەرێم، چارەسەریی گونجاوە لە پای پیاچوونەوە بە کۆی دەستوری کۆمیسیۆن و هاوتەبایی بۆ کۆی هێزەکانی ئەم هەرێمە. دەبێت یەکێتی مزڕ بێت لە سەر هەمواریی ئەو هەموو یاساوڕێسایانەی لە کوردستان بوونی هەیە بۆ کاریی سیاسی و پێکەوە ژیان وەک:
1- پێکهاتەکانی کوردستان هاوتابن بە هەر هاوڵاتیەکی کورد لە هەڵبژرادندا، گەر هاوڵاتی ئەم هەرێمەن.
2- پیاچوونەوە بە هەموو ئەو ناسنامانەی لەهەرێم لەلایەن پارتییەوە بۆ خەڵکانێکی پەنابەر بۆ مەبەستی سیاسی پێیان دراوە.
3- سەرژمێری و دانی کارتی ئەلەکترۆنی بە پێی بەسەمات و ئەدرەس.
4- پیاچوونەوە بە یاسا گشتییەکان، لەوانە دەربڕینی ڕایی ئازاد تا سنوریی بەزاندن، لەبەرامبەر سزای ڕەمزیی، وەک ئەوروپا.
5- هەمواریی یاسای هەڵبژاردن و کۆمیسیۆن بۆ فرە بازنەیی، واتا لە یەک بازنەییەوە بۆ فرە بازنیەیی، تا دەنگی کەسێکی بادینان کار نەکاتە سەر دەنگی کەسیک لە ناوچەی خانەقین. ئەم سیستەمە پارتی کردووە بەکەڵەگا بەسەر هەموانەوە.
ئەگەر پارتی ئەم داخوازییە گشتیانەی لاپەسند نەبوو، پێویستە یەکێتی بیر لە گەڕانەوە بۆ دوو هەرێمی یان لامەرکەزی بکاتەوە. پێکهاتەی دوو هەرێمی، یەکێکیان بە پێی ڕێکەوتنی سیاسی و ئەوی تریان بە لێکترازان، کە بەهەردوو دیوەکەدا بۆ ئەمڕۆی یەکێتی سوودمەندە. هەرچی لامەرکەزییە قۆناغێکە لە گەشەی دیموکراسی، وەک وڵاتی سویسرا، کە ئەم لامەرکەزییە ڕۆچۆتە خوارەوە بۆ ئاستی گوند. ئەم ڕۆچوونە تاک و دەسەڵاتی ناوچەیی گرێدەدات بە داخوازیی و جبەجێکردنی ئەرک.
کەواتە سەرکردایەتی ئەمڕۆی یەکێتی، گەر بییەوێت سەرکەوتوو بێت و، بە هەمان خوڵکەی پێشووتردا نەخولێنێتەوەو، بەهەمان دەورانی ڕووبەرووبوونەوەی شەقام و ناوخۆی حیزبەکەی نەبێتەوە، گۆرانکاریی و هەنگاونانە بۆ چارەسەریی و دۆزینەوەی ئەو ڕێچکانە، کە یەکێتی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئاستی باڵادەستی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت