عەلی مەحمود: وەڵامێك بۆ ئەیاد عەلاوی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەڕێز ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراقی رایگەیاند، بەهۆی رفاندنی شێخ عەلی لامی و چالاكوان ئەزهەر شەمەری سكاڵامان لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای تۆمار كردووە.
ئەمە لە كاتێكدایە عێراق بۆ ماوەی هەفتەیەك لە بەرواری 15-2-2005 بووە ئەندامی دادگا ی تاوانی نێو دەوڵەتی، وەلێ دوایی بێ هیچ پاساوێك كشایەوە, لەوكاتەدا رێزدار ئەیاد عەلاوی سەرۆك وەزیرانی وڵات و كەسی یەكەمی بڕیار بەدەست و دەست رۆیشتووی عێراق بوو، وەزیری دەرەوە هۆشیار زێباری سەرۆك كۆمار یش عجیل یاوەر بوون.
بەڕێزت كە خۆت بڕیاری كشانەوەت لەو دادگایە دابێت پێش 15 ساڵ، كە لەو كاتەوە تا ئەم دوو تاوانە بەهۆیەوە سكاڵات تۆمار كردووە، هەزاران تاوانی زۆر بە قەبارە گەورەترو ترسناكتر وەك رفاندنی لامی هەوڵی تیرۆر كردنی شەمەری لەم وڵاتە ئەنجام درابێت، پێت وا نییە تاوانباریت لە بەرامبەریان بەهۆی ئەو بڕیارە نا بەرپرسیەی 15 ساڵ لەمەوپێش داتان، ئێستا كە عێراق ئەندام نەبێت لەو دادگایە, وە خۆت ئەندامەتیەكەیت كشاندبێتەوە، وە دادگا ئیختیساسی ئەو تاوانانە نەبێت لەو سنورە جوگرافیایانەی لە دەرەوەی ئەندامەتی دادگا ئەنجام دەدرێن، ئیتر سكاڵای تۆ چ ماناو گرنگییەكی هەیە، پێت وا نییە ئێوەی كە ناوتان هات گەورەترین تاوانتان بەرامبەر بە هاونیشتمانیانی عێراق ئەنجامدا بە كشانەوەتان لە دادگاكە، بەرامبەر بە مێژوو تاوانبارن چ ئەو تاوانانەی لە ماوەی 15 ساڵی رابردوو لەو سنوری جوگرافیایەی ناوی عێراقە ئەنجامدراون وە ئەوانەشی لە داهاتوودا ئەنجام دەددرێن, بە پەلە تۆو هوشیار زێباری و عجیل یاوەر داوای لێبوردن بكەن لەوكارەتان.
بەم هۆكارەشەوەی سكاڵاكەی ئەمِڕۆت هیچ گرنگییەكی یاسایی نییە تەنها بۆ ئیستهلاكی راگەیاندن بە كەڵكە, هەڕەشەیە بە دەمانچەی ئاو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت