زەبەنگ بەهادین: بۆچی رق هەیە لەسەر درامای دوا شەو؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دیدبینی من بۆ ئەم درامایە جیاوازە لە هونەرمەندان و رەخنەگرانی بواری هونەری. من خوێندنەوە بۆ دراماکە ناکەم، چونکە ئەوە کاریی من نی یە. هەڵبەت کەسانی شارەزا هەن لەو بوارەدا، ئاساییە خوێندنەوە و هەڵسانگدن بۆ بکەن لە ڕووی هونەری یەوە. من خوێندنەوە بۆ بینینی خەڵک دەکەم، کە ئەوان چۆن دراماکە دەبینن کاردانەویان چۆن بووە بۆ کارەکە.
ئەوەی لە ناو خەڵک هەیە رەنگدانەوەی نەویستنی ئەو چینەیە لە کۆمەڵگا، واتا رەتکردنەوەی چینی پارەداری مافیای، رەنگە گەر دراماکە لەسەر چینێکی هەژار بوایە ئەو بەرهەلستیە زەقەی نەبینیایە، خەڵک رقی لە دراماکە نی یە، رقی لە ئەکتەرەکان نییە، بەڵکو رقی لە دەقەکەیە. چونکە کەس نایەوێ هەندێ راستی تاڵ هەیە بیبیستێ. نایانەوێ ئەوە ببینن، کە بۆیان بسەلمێنێ کۆمەڵگا بەرەو هەڵدێر دەروات. خەڵک پێی قوتنادرێ و بگرە رەتی دەکاتەوە کە ئاراستەی کۆمەڵگاکەی بەرەو ئەم مافیا گەرایە بروات. بۆیە دەبیبین رق دروست ئەبێت لە ناخی تاکەکان بۆ دراماکە. کە لە راستیدا ئەم رقە بۆ رەتکردنەوەی ئەو کارە نەخوازرا و نەویستانەیە لە دراماکەدا هەیە. لە دزی و کوشتن و رفاندن و بێرێزی نێوان تاکەکان لە خیانەت و توندو تیژی. لە کوردوستان چەندەها حاڵەتی کوشتن و فراندن و بێ سەرو شوێنکردن هەیە، بە تایبەت بۆ روژنامەنوسان و ژنان بۆ ئەو کەسانەی داوای مافی خۆیان دەکەن. رۆژانە چەندەها خێزان پەرتەوازە دەبن لە ئەنجامی خیانەت، هەڵبەت ئەم کارانە هەر مافیاکان دەیکەن یان دەبنە هۆکار بۆ بەدیهاتنی ئەم کارانە، بەڵام چونکە خەڵک ئەو مافیاگەرێتیە نابینێ بە راستەوخۆی کاردانەوەکەی لە درامایەکی وا دا دەردەکەوێت بە رقبینی دراماکە، کە لە راستیدا خودی ئەو رقە بۆ ئەو کارلێکانەیە کە لە ناو دراماکەدایە بۆ ئەو مافیایەی دەرەوەیە کە ژیانی ئەمانی شێواندوەو ئەو نایبینێ.
لە لایەکی دی کۆمەڵگا دەترسێ و نایەوێ ئەمە نیشان بدرێ، چونکە نایەوێ کۆمەڵگا بەرەو ئەو ئاراستەیە ببرێ بەوەی نیشانی بدەن تۆ گەر بویتە مافیا چۆن دەژیت یان نیشانی بدەن کاتێک لە سەروی یاسا بیت خۆت گەورەی کۆمەڵگاکەی. ئەمە ترسێکی گەورەیە لە ناو تاکەکان دروستکردووە، بۆیە دراماکە رەت دەکەنەوە. لە راستیدا ئەم رەتکردنەوەیە نەبردنی کۆمەڵگایە بۆ ئیفیکتەکانی ناو ئەو درامایەو بۆ روداوەکانی ناو دراماکە. خەڵک نایەوێ کۆمەڵگا وای لێبێت وە پێشی قبول نییە، هەرچەندە ئێستا بەشێک وایلێهاتوە، بەڵام خەڵک هەر دەیەوێت رەتی بکاتەوە.
شوبهاندنی درامەکە بە درامای تورکی، هەڵبەت لەوەوە هەڵێنجراوە، کە زۆرینەی دیکۆر و ستایلی دیمەنەکان و هۆکارەکانی نواندن تورکین. ئەمە کارێکی ئاساییە دەبێت خەڵک ئەوە بزانن لە کوردوستان هیچ لایەنێک و کەسێک نی یە پشتگیری کاری هونەری بکات، بۆیە ئەم درامایە بە سپۆنسەری کۆمپانیاکانی موبیلیاتەکان و کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبیل و چەند کۆمپانیایەکی بازرگانی بووە، کە بە دڵنیای کاتێک ئەوان سپۆنسەر دەبن مەبەستیانە ریکلام بۆ کارەکانی خۆیان بکەن. کاری مونتاژی دراماکە لە تورکیا کراوە دەبینین ستایلی تورکی بە وێنەگرتن و مونتاژەکەوە تەواو دیار بوو، ئەمەش هەڵبەت لەبەر نەبوونی شارەزا لەو بوارە لە کوردوستان.
دەستخۆش بۆ ستافی نواندن، ئەوان ماندو بون لە کارەکە، ویستن یان رەتکردنەوەی کارێکی هونەری لە لایەن کۆمەڵگا زۆرتر پەیوەستە بە دەق و دەرهێنان، بۆیە دەستخۆشی لە ئەکتەرەکان دەکەم، هەڵبەت بابەتی زۆر زیاترمان هەبوو، کە بکرێ بە دراما و، کۆمەڵگا ئێستا زۆرتر پێویستی پێ بوو. بەڵام ئەوەش باکگراوندی تایبەتی خۆی هەیە، بە نمونە دەتوانرا ژیان و کارو نامەکانی رۆژنامە نووس و شەهیدی قەڵەم (سەردەشت عوسمان ) بکرایە بە درامایەکی بەپێز.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت