پشتیوان جەمال: برسێتی میللەت و ئایندەی دەسەڵات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زۆرینەی شۆڕشە جیھانیەکان لەدایک بووی سەردەمێکی برسێتین. برسێتی لەئەنجامی فسادی دارایی و بە فیڕۆدانی داھاتی وڵات، لەلایەن دەسەڵاتداران و دەست و پێوەندەکانیان دێتە دی و ئەگەرچی میللەت مەینەت دەکات، بەڵام سەرەنجامیکی تراژیدی بۆ دەسەڵات بەرھەم دێنێ.
ئەگەرچی دەسەڵاتداران بێباکن لە برسیکردنی گەلەکانیان و، بە گاڵتەجاریەوە لەژیان و قوتی میللەتەکانیان دەڕوانن، بەڵام دواجار گوێنەگرتن لە خەڵک، بۆ ئەوان دە بێت بەتراژیدیا و نغڕۆ بوون، لە ژێر تەوژمی ڕقی جەماوەری چەوساوەدا بەچۆکدادێن.
شۆڕشی گەورەی فەڕەنسا ساڵی 1789 لەسەرەتادا “نان”بوو. بەو شێوەیە پاشای فەڕەنسا و دارودەستەکەی و ھەڵوێست و دڵڕەقیان بەرامبەر بە خەڵکی برسی و ھەژاری فەڕەنسا و لێدوانە گاڵتەجارەکانی ھەندێ لە دەست و پێوەندەکانی پاشا رقێکیان دروستکرد. دواجار خەڵک بە کەمتر لە لێکردنەوەی سەری پاشا ڕازی نەبون. بەهاری عەرەبی ساڵی 2011 دەرئەنجامەکەی ئێستای هەرچۆنێک بوبێت، بەڵام نمونەیەکی زیندووە، بینیمان سەرکردەکانی مسرو، تونس و،لیبیا و… هتد. لەئەنجامی نادادی و گەندەڵی و برسی کردن، میللەت کۆتایی بەدەسەڵاتەکانیان هێنا.
قەیرانە داراییەکان دەستکراو بن یانا، کە برسێتی بەدوای خۆیاندا دەھێنن، دەبنە ھۆی ڕوخان و لەناوچونی حکومەتە بێباکەکان. لە هەرێمی کوردستاندا نۆ کابینەیە قەیران بەقەیران دەسپێرێت، لەم کابینانەدا زۆرترین دەسەڵاتی دارایی و، ئەمنی و، سیاسی و، یاسایی، لای پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. هیچ بڕیارێک بەبێ ئارەزوی ئەوان جێبەجێ نەکراوە. هەرێمێک، ژمارەکەی تائێستاش ناگات بەشەش ملیۆن، سەرباری هەبوونی نەوت و داهاتی ناوخۆ، دەروازەسنوریەکان، بەشەبوجەی بەغدا، بەڵام خەڵککەی بەدەست سیاسەتی ئەوانەوە، هەمیشە لەدۆخێکی سەختی ئابوریدا ژیاوە، وەک بڵێی”ماکیافیلی کتبێی میر”ی بۆئەوان نوسی بێت!.
لەئێستادا کە فەرمانبەران پێیان ناوەتە مانگی 5- 2020، کەچی هێشتان موچەی ساڵی 2019 ماوە وەری بگرێت، کەچی کۆتاکۆبونەوەی سەرۆکی حکومەت دەڵێت: ناکرێ فەرمانبەر ڕەچاوی ئەم قەیرانە نەکات و بەکەم کردنەوەی موچەڕازیی نەبێت. ھەندێک لێدوانی گاڵتەجاڕ دەبیستین، کە بە بەراورد بەم سەردەمە پێشکەوتووە، لیدوانەکان لە ھی “ماری ئەنتوانت” گاڵتەجاڕترن کاتێک خەڵکەکەی وتیان نانمان نیەو برسیمانە وتی پسکویت بخۆن۰ لەکاتێکدا دەیان و سەدان ملیۆن دۆلاری دزیکردن بەتاڵان بردنی ئەم حکومەتە ئاشکرابووە، کە بەناو ونیشانی جۆراو جۆرەوە شەرعاندن و یاساییان کردووە بردویانە بۆدەرەوەی هەرێم، کەچی ئێستا لەژێر پاساوی هەبوونی ڤایرۆزی کۆڕۆنا کەسابەت و بازاڕیان سانسۆرکردووە، دوو مانگ یەک موچەبەڕەوای هاوڵاتی نابینین.
ئێستا کە موچەخۆر هاتۆتە سەرشەقام داوای مافی ڕەوای خۆی دەکات، بەپاساوی دەست لەپشت بون وتۆمەتی تردەزگیردەکرێن ڕاپێچی زیندان دەکرێت، وەک ئەوەی خەڵک ئاگادار نەبیت ئەوان چ حەشرێک بەداھاتی گشتی دەکەن.
بەڵام ئەمانە بۆ خەلک ڕوونن. بەلای منەوە لەکاتێکدا ئەوان خەریکی ڕازاندنەوەو خۆش ڕابواردنن. کۆمیدیترن شتی ئەم دەسەڵاتە ئەوەیە، کە ئەم خەڵکەلەبرسان هاتۆتە سەرشەقام و موچەی نیه، تۆمەتباردەکرێن بەدەستی لایەنێکی تر لەپشت ئەم خۆپیشاندانەوە، لەکاتێکدا قەیرانیکی دەستکردیان بۆمیللەت خولقاندوەو، ھەرخۆیان لە سەرھەڵدانی بەرپرسن و، ھەر خۆیان بەردەوامی پێدە دەن. بەلام تا سینارۆی خراپی ئەوان گەورەتربیت ڕقی خەڵکیش گەورەتر دەبێت. ئەنجامیش لە چارەنووسی پاشا ژێرکەتووەکان باشتر نابێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت