سامان غەفور ھۆرامی: لەچاوڕوانی کەرەنتینەدا، با حکومەت کەرەنتینە کەین.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کۆرۆنا ئێمەی کەرەنتینە کرد، نزیک بە دوو مانگ خزێنراینە ماڵەوە.. نە موچە هەبوو، نە ژیان، ئەوەبوو تەنها کاتمان بەڕێدەکرد.. کۆمەڵگا بوو بەدوو بەشەوە، بەشێکیان باوەڕی وابوو کە ئەم نەخۆشیە نیە و حکومەت خەڵکی پێ فریو دەدات. بەشەکەی تریان تۆقیو بوون، لەماڵەوە خزابوون، باوەڕیان بە تەندروستی شارەکەیان نەبوو کە چارەیان بکات.
نرخی شت بەئارەزووی بازرگانەکان یاری پێ دەکرا، خەڵکیش ناچاربوون کاڵای بازرگانەکانیان ساخ دەکردەوە.

کۆرۆنا یەکسانیخوازە
شتێک مایەی دڵخۆشیمانە ئەوەیە کە ڕێگە بەهەموە جۆرێک گیراوە. بەرپرس توانای ئەوەی نەبوو پشت بکاتە میلەت و سەفەرکەن بەرەو دەرەوە، بۆیە بەرپرسەکان ناچارکران کە بمێننەوە.. بۆیە بەردەوام دنەی تەندروستیان دەدا کە دەبێت خزمەتگوزاری بەرزبکەنەوە. وە هەندێک بەرپرسیش ژووری چاودێری چڕیان لە ماڵەکانیان دروست کرد، خەڵکی خۆیان ئامادەکرد بۆ حاڵەتی نەخوازراو.. بەرپرسێک ئاگای لە ژانی میللەتەکەی نەبێت دەبێت چی بێت.

کەرەنتینەی چەژن
ئەمە یەکەم چەژنە کە بەرپرس و میلەت پێکەوە چەژن بکەن! گەر ساڵان بووایە لە ئێستەوە بلیتی شوێنی دڵخوازی ئەوان بەرنەدەکەوت. بەڵام ئێستە دەبێت لە کوردستان دانیشن. خۆ دەبێت ئەوان جیاواز چەژن کەن لەئێمە.. قەرار وایە کەرەنتینەمان کەنەوە، لەوابەیە ئەوە بەمێشکیاندا هاتبێت ناکرێت لە جێگەیەک بگەڕێین خەڵکی لێ بێت. دەبێت خەڵک بکەینەوە ژورەوە و ئێمەش لە دەرەوە. ئەمە چەژنێکی جیاواز دەبێت بۆ ئێمە و ئەوان.

باحکومەت کەرەنتینەکەین
هیچ شتیك تا سەر نیە! ئەوەی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارە سبەی بێ دەسەڵات! ئەوەی ئێمەی کەرەنتینە کرد با بیر لەوەکەینەوە کەرەنتینەیان کەین. بە جارێ چی بەرپرس هەیە لەماڵیان بخزێنین، تا تامی کەرەنتینەکردن بزانن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت