سوارە حاجی: تاكی كورد و بەرژەوەندی.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە دوای لەدایک بوونی هەر مرۆڤێکەوە چ لە قۆناغی منداڵی تا دواتر کە گەشە دەکات و قۆناغ بە قۆناغ گەورە دەبێت لە ڕووی هزر و جەستەیەوە لەگەڵ خۆیدا بەرژەوەندیە شەخسیەکانیشی وەک بەشێک لە پێداویستیەکانی گەورە دەبێت، کە زۆرجار سەردەکێشێت بۆ خۆ بەقوربانی کردن لە پێناو بەرژەوەندەی شەخسیدا یاخود کردنی خەڵكی بە قوربانی بەرژەوەندی شەخسی چ مادی و چ مەعنەوەی.
یەكێك لەو گرفتانەی كە بە درێژایی مێژوو تاكی كورد نەیتوانیوە تێیپەڕنێت بەرژەوەندیە شخسیەکانە،چ لە کۆمەڵگادا و لەکاتی بەرکەوتنی بەرژەوەندی لە نێوان دووکەسدا و چ ئەو کەسە لەناو پێگە و شوێنی حکومی یان حیزبی بێت، بۆ نموونە زۆرجار لە نێوان حیزبێکی کوردی دەست لەکارکێشانەوە دروست دەبێت کە بە هۆی بەرژەوەندی شەخسیەوە کە مەیسەر نەبوە کەسەکە لە حیزبەکە دەکێشتەوە، بەڵام هەڵوێست و نیشتمان پەروەری بەخەڵکی دەفرۆشێتەوە، کارکردن لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی ئاسایە، بەڵام نەک لەسەر حسابی کەسانی تر، کە بێگومان لەم حاڵەتەشدا نا یەكسانی بەرپا ئەبێ و ئەبێتە پاشاگەردانی و ھەركەس بۆخۆی.
لێرەوە ئەمەوێ بچمە ناو باسەكەوە و تاكی كورد بە گشتی و نوخبەی دەسەڵات بكەم بە نمونەیەكی زیندوو، بە بڕوای من یەكێک لەو سیفەتە شاراوانەی كە زۆر بە كەمی باس ئەكرێ لە میدیا و تیڤیە ئۆپۆزسیۆن سەربەخۆكانیش كە لە ئێستادا ئازادی و سەربەخۆیی ئەوانیش كەوتۆتە ژێر پرسیارەوەو، چونكە بەشێكی زۆرینەی ئەوانیش بەرژەوەندی خۆیانیان خستۆتە پێش بەرژەوەندی گشتیەوە. یەكێک لەو خەسڵەتە ناشرینانەی كە ئەبێتە لەمپەر لە بەردەم یاسا و ھەیكەلەی ئیدارە بەكارھێنانی پلە و پۆستە بۆ بەرژەوەندی تایبەت، وەك خزم خزمێنە و تەكەتولات و دانانی كەسی نەشیاو یاخود نەخوێندەوار لە شوێنی شیاودا تەنھا لەبەر ئەوەی ناسیاو یان لە ھاو ئاوازی تۆیە لە فڵان گروپ و فیسار ڕێکخراو ، یاخود نا شەفافی لە وەزیفە و بەرپرسیاریەت کە دانانی ئەم کەسە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی کەسێکی تردایە.
بە بڕوای من ئەم سیفەتە گەورەترین وەرەمی دواكەوتن و ھۆكاری سەرەكی گەندەڵیە ئێمە. ھەمیشە نمونەی ئەوروپا دەێنینەوە بۆ پێشكەوتن و یەكسانی، چونكە ئەوان ئەو وەھمە كۆمەڵایەتیە دواكەوتوەیان زوو تێپەڕاند. هەروەها ئەوان تێگەشتون لەوەی كە بەرژەوەندی مرۆڤ سنوردار نەكرێ زۆر جار كارەسات ئەقەومێنێ و لە ماوەیەكی زەمەنی كورتدا وڵاتێك ئەبێتە قوربانی ئەو ئەقڵێتە ئەوەی ماوە بیڵێم ئەم سیفەتە لە خوێنی زۆربەی ئێمەدا ھەیە. وەک هاوڵاتی ئیتر بە چ ڕوویەك لۆمەی دەسەڵاتداران بكەین! خۆ ئەوان لە مەملەكەتێكی ترەوە نەھاتون ھەر دەرھاویشتەی ئەم كۆمەڵگایەن. ھەر ئەمانەن كە بەبێ وەزیفە (بن دیوار )سودمەند بون لە دەسەڵات و بە معاشێكی چەند سەد ھەزاری ھەیمەنەی ئەو دەسەڵاتە خاك فرۆشەیان پاراستوە، بۆیە تۆی ھاوڵاتی ئەگەر تا ئێستاش داوای ڤیتامین بی و دامەزراندن و چاوپۆشی لە كەم و كوڕی پیشەكەت لە فڵان خزم و فیسار ھاوڕێت ئەكەیت، چاوەڕێی لەم دۆخە باشتر مەكە. چونكە ئەم دەموچاوانەش ئەگەر بڕۆن و بەدیلێكی باشتر نەبێت لە ئارادا كەواتە ھیچمان نەكرد.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت