پشکۆ ناکام: ووردە باس…

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

* سەیرکەن ئەو عالەمە چاک خۆیان مەشغوڵ کردوە ئاخۆ پارەکەی بەختەوەری سەرۆکی بەناو حکومەتی هەرڕێم کورتی هێناوە و بە ئیرادەی خوا لە قاسەکانی بەناو حکومەتا نەماوە 27/یان 15 یان رەقەمێکی تری ملیارد!!دۆلارە؟ ئاخۆ ئەو پارەیە بە دزی حسابە یان جەنابی بەختەوەر بۆ دروست کردنی چەن کۆمپانیایەکی تری بازرگانی پێویستی بە پارە بوە و کوردیش ئەڵێ : گۆشتی خۆت بخۆ و منەتی قەساب هەڵمەگرە، جا بۆ ئەوەی قەرز لە بێگانە نەکا لە قاسەی قووتی خەڵک و داهاتی هەرێم ئەو پارەیەی بردوە بە قیست ، کە نرخی نەوت بەرزبۆوە ئەیگێڕێتەوە..جگە لەوەش هەر کاکە بەختەور بەشدار نیە لەو (حیلە شەرعی/دزییە شەرعی)یە بەڵکە ئامۆزا بەشووشەکەی کە بەسەری یەکتر سوێند ئەخۆن پێشتر هیچ کەمتەرخەمی نەکردوە لە بەتاڵ کردنەوەی دەغیلەی بژێوی خەڵکی هەرێم ، بەکورتییەکە مەسەلەکە ئاوایە: دوو ئەندامی بنەماڵەی دەسەڵاتداری هەرێم بۆ کاری تایبەتی خۆیان بیست و حەوت ملیارد دۆلارییان بەناوی حکومەتی هەرێمەوە لە قاسەی بژێوی خەڵک بردوە، دزیوە، ماشیوەتەوە، چی ناو ئەنێی بنێ، گرنگ ئەوەیە ئەو پارەیە لە بەینی دوو ئامۆزایا گیانی بەخشی بە کورد و کوردستان ، هەر وەک چۆن لە ئاشبەتاڵا 25/ملیۆن دۆلاری ئەو کاتەی قاسەی بزووتنەوەی ئەیلول ئاودیو کرا و کەس ئاسەوارێکی نەبینییەوە ئەم بیست و حەوتەش بە هەمان شێوە هەبوو نەبوو بیست و حەوتێک هەبوو !!گەر پەلەش نەکەین چەن جارێکی تریش دە و پانزە و بیست ملیار دۆلاری وون ئەبێ و ئەبێ بەهەڵم و تا ئەو بنەماڵەیە دەسەڵاتدار بن کەس هیچی پێ ناکرێ، جگە لە بۆڵە بۆڵ و نووسین و ئیدانە کردن، ئاخر پارلەمانێک کە خۆی کارتۆنیە تا ئێستا نەیتوانیوە یەک مەسئولی دز، یەک وەزیری گەندەڵ، یەک کادری جەردە، تەنانەت لە یەک ئیستیعلاماتیش بپرسێتەوە ئێستا ئەم پارلەمانە ئەندامێکی بنەماڵەی دەسەڵاتدار بانگ بکا بۆ لێرسینەوە !!مەیخۆ تاڵە .. تا ئەم بنەماڵەیە بەم سیستەمە سەقەتە و بەم حیزبە و گروپە ئفلیجیانە لە ئارایا بن هەر وا ئەمێنێتەوە وەزعەکە ، خوا کەریمە تەنها ووتەیەکە و دادی کەس نایات، کەرکوک کە سەر و بنی زمانی بنەماڵەیە و ناویان ناوە دڵی !! كوردستان !!جەنی لەو دزییە بەرکەوتوە؟ هیچ ، چونکە ئێستا کەرکوک بۆ بنەماڵە ” ڕیخۆڵە کوێرە”یە و بوون و نەبوونی وەک یەکە..ئەی پرۆژەی بە دوبەی کردنی هەرێم لەو بیست و حەوت ملیۆنە چەنی بەر کەوت؟ بیست و حەوت ملیار دۆلار لە پارە و قووت و دەغیلەی خەڵک ئەماشرێتەوە، بەڵام لە رۆژێکی میحنەتا هەژارانی ئەم هەرێمە ئەبێ چاویان لە خێر و سەدەقە بێ.. كەسیش چاوڕێی سبەی نەکا لەمڕۆ باشتر بێ، بنەماڵەیەک خۆی لە میللەت و خاک و مێژوو گەورەتر ببینێ، دەیان بیست و حەوت ملیاری وون ئەبێ و هیچیش لە وەزعەکە ناگۆڕێ، تا ئەو کاتەی خەڵک بریاری گۆڕین ئەیەن .
* جاران لە سلێمانی پیاوێکی نیمچە ناتەواو هەبوو بە ناو هێنانیووشەی “یاپراخ” توڕە ئەبوو، تا رۆژێک جەماعەت لە ناو بازاڕ ڕێککەوتن هەریەکەی بابەتێکی دروستکردنی یاپراخ بڵێ، یەکێک ووتی سڵق، ئەوی تر ووتی برنج،،یەکێ لەولاوە هاواری کرد گۆشت، لەولاشەوە یەکێ ووتی پیاز و تا هەموو بابەتاکان ووترا، کابراش هاواری کرد پیاوم ئەوێ بیپێچێتەوە،، یەکێک لەولاو ووتی یاپراخ و بە پێکەنینەوە ڕای کرد، ئەم مەسەلەی ناوهێنانی یاپراخە وەک ترسی ئەمڕۆی دەسەڵاتدارانی هەولێرە لە ووشەی” خۆپیشاندان” رەنگە ناوهێنانی خۆپیشاننان بە شیعریشا ببێتە مایەی گێچەڵ بۆ ساحێبەکەی، مەگەر یەکێ بڵێ “خۆ” و یەکێکی تر” پی” و کەسێکی تر”شا” و دواجار یەکێک بڵێ”نان” و ئیتر بزانە ئەو هەموو پاراستن و پۆلیس و هیزانەی بنەماڵە چۆن لەرزیان لێ یەت،، ڤورسەتی پارێزگاری هەولێر فورسەتی هێنا و بەناوی بنەماڵەوە هەرەشەی کرد کە کەس ناتوانێت ئارامی شار تێک بات و بە توندی ئەچن بە گژ هەر هەوڵێک بۆ دروستکردنی نارەزایی لە پایتەختا، لە بیرمان نەچێ ئەمە هەمان فورسەتە کە لەسەروبەندی 17/ی شوبات بەزۆر تەلەبەکانی خەڵکی سلێمانی سواری پاس ئەکرد و ئەیناردنەوە بۆ سلێمانی لەترسی تەشەنە یانی خپیشانانەکان بەرەو هەولێر، کاتی خۆی زەمانی بەعسیش لە ترسی خۆپیشاننان هاتو چۆ قەدەغە ئەکرا وەک ئەوەی ئەمڕۆ دەسەڵاتی هەرێم بە ناوی کۆرۆناوە ئەیکات، بەڵام با کاکە فورسەتەکەی هەلێر بزانێ کاتێ خەڵک بریاری خۆی یا، بەعس هیچ فورسەتێکی مانەوەی نەما، ئەوسا و ئێستاش دەسەڵات پشتی بەهێز قایم بوو، بەڵام خەڵک فورسەتی هێزی نەیا،،،،،

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت