شەهاب کەریم: فەرەیدون عەبدولقادر دەبێت بە مەسیحی لە خاچدراو.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان کە ڕێکخراوێکی ماركسی ـ لینینی و پێکهاتەی هەموو چین و توێژەکان و زۆرترین ڕۆشنبیری وەک شاسوار جەلال(شەهید ئارام) سەرکردایەتیان دەکرد و هاوشێوەی بیروباوەڕی ماوتسی تۆنگ، خەباتیان دەکرد، هەر زۆر زوو هەندێک لە سەرکردەکانی زیندانی کران و فەرەیدون عەبدولقادریش دوای ئازاد بوونی لە زیندان، وەک وەفایەک بۆ هاوڕێ لە سێدارەدراوەکاندا، بە ڕانکچۆغەیەکی خورمایی و کڵاشی چنینی هەورامی و کلێتەیەکی لەسەر دەکرد و بەڕەنگی سوور لە ناوەڕاستی کلێتەکەیدا وێنەی داس و چەکوشی تیا نەخشێنرابوو، هەر کەسێکیش وێنەی داس و چەکوشەکەی سەر کلێتەکەی فەرەیدون عەبدولقادری بەدیبکردایە، ئیتر دەیانزانی ئەم پیاوە قۆز و جوانە نوێنەری حیزبێکی ڕێکخراوێکی پرۆلیتارییە و ئێوارانیش لەسەر گردە بەرزەکانی گوندی یاخسەمەرەوە لە خانوە جوان و خنجلانەکەیدا، بڕیاری زیندانی کردنی هاوەڵەکانی خۆی دەدات، کە ئێستە هیچ شەوێک بەبێ ئەوانەی کە بڕیاری کوشتنی لەسەر دەردەکردن، ناحەوێتەوە و جار جارەش بۆ دڵنەوایی پارتی و بەرزانی، کە لە ڕابردودا دوژمنی سەرەکی پارتی و داوای گرتنی سەری ڕەشی دەکرد، ئێستە سەری ڕەش بووە بارەگاو جێی پەيڕینەوەی لە ئیبراهیم خەلیل بۆ دەرەوەی وڵات و خۆی وتەنی دەڵێت: تەنها سەرۆک مەسعود بەرزانی دەتوانێت دەوڵەتی کوردی دروست بکات و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی بە منداڵ و مەزن پێناسە دەکات.! کەساێتی و دوو ڕوخساری ئەم زاتە، هێندە قێزەوەن و ناشرین بووە، زۆر جار لە نێوان مام جەلال و نەوشیروان مستەفادا سەرگەرمی ئاژاوەگێڕی و وەک ڕێوی فێڵباز بۆ مەرامی بەرژەوەندییەکانی، دواتر لەلای هەریەکەیان، ئەوی تریانی تاوانبار کردوە، وەک نەوشیروان مستەفا دەڵێت: ئەو کەسەی من و مام جەلالی بەشەڕ دەدا، دواتر دەهات ناوبژیوانی هەردوکمانی دەکرد و ئاشتی دەکردینەوە..!
فەرەیدون عەبدولقادر خاوەنی ئەزمونێکی دور و درێژە بۆ خۆجێکردنەوەی لە نێو هەر حیزبێکدا و بە ئاسانی دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ دوژمنانی ڕابردوی خۆی بکات کە لە ئێستەدا خۆی بە برا بچووکیان دەزانێت: کە جوانترین نموونەی ئەم زاتە، کاتێک بە ڕێگای یاساغ دەچێتە وڵاتی بەریتانیاو داوای مافی پەنابەرێتی دەکات، لە سەرچاوەیەکی بەڵگەداری فازیل کاوانی کاتێک لە ساڵی 1998 دا سەرۆکی ئیدارەی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد، خزمەتی کردووە لە لایەن چەند هاوڕێیەکیەوە داوای لێدەکەن لە بەریتانیا هاوکاری فەرەیدون عەبدولقادر بکات بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی سیاسی، چوونکە لە ناو یەکێتیدا تڕۆ کرابوو، فەرەیدون عەبدولقادر وەک پیشەی هەمیشەیی زمانلوسی مێشکێکی زۆر گەورەی هەیە و هەمیشە پڕن لە وشەی باق و بریقەدار، لە چاوپێکەوینی ئەو پارێزەرەی بۆی ئامادەکرابوو، بۆ هاوکاریکردنی وەک پەنابەرێک لە بەریتانیا، کۆمەڵێک وێنەی خۆی لەگەڵ مام جەلال و نەوشیروان مستەفا و چەندین سەرکردە و فەرماندە و بەڵگەودیکۆمێنت دەخاتەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا وێنەیەکی خۆی و عەبدوڵا ئۆجەلانی پێیە و دەترسێت لەوەی وەک بەڵگە ڕوبەڕوی پارێزەرەکەی بکات، چونکە دەڵێت: پەکەکە(PKK) وەک ڕێکخراوێکی تیرۆرستی دەبینرێت، بەڵام لە وەڵامدا پێی ڕادەگەیەنن، جگە لە وێنەکەی کە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان چرکاندویەتی، ئەوانی تر وەک بەڵگە نابنە هۆی هاوکاریبوونی، دواتر کە چاوپێکەوتنی یاسایی و مەحکەمەی(interviu)ی دەکەن، فەرەیدون عەبدولقادر دەکەوێتە پرسیار کردن و جۆری حیزبی ئەو وەرگێرەی لە نێوانیاندایە، بۆی ڕوندەبێتەوە کە وەرگێرەکە پارتیە و بەڵام تەنها کاری یاسایی دەکات و ناتوانێت جگە لەو کەیسەی فەرەیدون کە خودی خۆی دەیڵێت: بە پێچەوانەوە باسی بکات، ناچار فەرەیدون عەبدولقادر بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی، دەڵێت: من پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول بووم و دۆست و نزیکی مەلا مستەفای بارزانی بووم و هەمیشە لە ڕابردودا لە شاخ دژی شەڕی براکوژی بووم، شەڕی براکوژی دەخاتە ئەستۆی مام جەلال و نەوشیروان مستەفا و کۆسرەت ڕەسوڵ، پارێزەرەکەی کەیسەکەی بە هەند وەرناگرێت و مافی پەنابەرێتی دوادەکەوێت، دنیا شتی سەیروسەمەرەی تێدا ڕوو دەدات، ڕۆژانێک بوو، بڕیاری ڕوخاندنی سەرکردایەتی پارتی و بارزانیت دەدا و ئەمرۆش خۆت بە قوتابی قوتابخانەی مەلا مستەفای بارزانی دەزانیت، ئەمە سەرڕای ئەوە کەسانێک درەنگ هەستیان بە ناشرینی ئەم زاتە کردووە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، هەڕەشەی کوشتن لە هاوڵاتییەک دەکات و وشەی بازاڕی و ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت منداڵەکەی سەرببڕێت.! لێرەدا فەرەیدون عەبدولقادرم وەک ئەو کەسانە دێتە پێش چاو، کە ڕوو لە هەندەران دەکەن و ئیسلامن، بەڵام لەبەرئەوەی مافی پەنابەرێتی وەربگرن، هەندێکیان دەبن بە(مەسیح) ی لەخاچدراو لە لایەن قەشەکانەوە لە حەوزیان هەڵدەکێشن و خاچێکیش دەکەن بە گەردنیانەوە و مافی پەنابەرێتی وەردەگرن..!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت