مردنی George Floyd جۆرج فلۆید بە 8 خولەک و 46 چرکە، لەرۆژی 25/5/ 2020دا لەمیانپۆلیس چی روویدا؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئامادەکردنی/ پشکۆ ئەمین
لە میناپۆلیس کات 57 ، 19 خولەکە، دوو کارمەند لە سوپەرمارکیتێکی پچووکدا کە ناوی Cup foodsکاریان دەکرد، بە راکردن دێنە دەرەوەو دەپەرنەوە ئەو بەری شەقامی شیکاگۆ ئەڤینیۆ و شەقامی 38 دەرۆن تادەگەنە بەردەم ئۆتۆمبیلێک کە رەنگەکەی شینێکی تۆخە، لەگەل شۆڤیرەکەدا دەکەونە گڤتوگۆ،
ئەم شۆڤێرە George Floyd جۆرج فلۆیدە ئەمریکیەو لەبنەچەدا خەڵکی ئەفریکایە، پاش تەنها یەک کاتژمیرو نیو هەواڵی کۆچ کردنی بە هەموو ئەمریکادا بڵاوکرایەوە. هەردووکارمەندەکە بە جۆرج دەڵێن ئەو20 دولارەی کەپێتداوین بۆ کرینی جگەرەکەت تەزویرە، تکایە جگەرەکەمان بدەرەوە، ئەمە وتەی دوو کارمەندەکە بوو. بەلام جۆرج نکوڵی لێکردووە. دووکارمەنەدەکە سەرکەوتوو نەبوون، بۆیە ناچاربوون تەلەفون بۆ پۆلیس بکەن، پاش چوار خولەک واتە لە 20.1 خولەکدا پۆلیسی مینۆپۆلیس گەیشت، ئەفسەری پۆلیس لەگەڵ جۆرج فلۆیدا وت و وێژدەکات! بەمە تێدەگات کە فلۆید سەرخۆشە، پۆلیسەکەی تر فلۆید لە ئۆتۆمبیلەکەی دادەگرێتە خوارەوە و ئەویتریان لە پشتەوە هەردوو مەچەکی فلۆید پیکەوە بە پلستیکێک تونددەبەستێت. فلۆید دەنوسێنێن بەدیوارێکەوە، بەبێ هیچ بەرهەڵستیەک، پاش چەند خولەکێک پۆلیسەکان ویستیان فلۆید بەرنە ناو ئۆتۆمبیلی پۆلیسەوە، لە کاتژمیر20، 20 خولەکەدا ئۆتۆمبیلیکی تری پۆلیس هات، ئەفسەرێک بەناوی Derek Chauvin دیرێک شۆڤان، یەکیکیتر کە ناوی Tou Thao تۆی شاو لێیدابەزین و، هاتن بەرەولای ئەمان. شۆڤان ئەفسەرێکی پۆلیسی بێبەزەییە، کە 17 جار شکاتی لێکراوە، جار بەشداربووە لەشەرە تەقەدا. تۆی شاو بەناوبانگە بەدرندەیی لە کارەکەیداو، هاوڕی و هاوکاری شۆڤانە لەسالی 2017 وە. شۆڤان دەیەویت فلۆید لەئوتۆمبیلەکە بهێنێتە دەرەوە، تۆیتاو هاوکاریی دەکات لە راکیشانی فلۆیدا، فلۆید لەدەرگاو پەنجەرەی ئۆتۆمبیلەکەوە دەکەوێتە خوارەوە بۆ سەرئەرز وەک لەکامیرای چاودیری و فلیمی ئەو کەسانەدا دیارە کەگرتویانە، سێ پۆلیس هاوکارن و هەوڵدەدەن کە فلۆید لەسەر ئەرزەکە رێکخەن چۆنخۆیان دەیانەوێت. یەکێکیان ئەژنۆی دەخاتە سەرملی جۆرچ فلۆید، ئەمە ئەفسەری ناسراو دڕندە شۆڤانە. ئێستا ئیتر بۆیەکەمجار گوێمان لە دەنگی فلۆید دەبێت، کە دەڵێت پیاو تکایە ناتوانم هەناسەبدەم، تکایە هەناسەم بۆ نادرێت، خنکام…
کات 20. 20 خولەکی ئێوارەیە، کامیرای چاودێری و دەیان خەڵک بە تەلەفونەکانیان رەسمی شۆڤان و فلۆید دەگرن، دەنگی فلۆید تۆمار دەکەن، چۆن داوا دەکات و دەڵێت تکایە ئەژنۆت لەسەرملم لابەرە خنکام هەناسەم بۆ نادرێت. رۆژنامەی نیورک تایمز هەموو دەنگ وێنەکانی ئەو کارەساتەی لایە، کە لە رۆژی 25/5/20 20دا روویدا. دەنگی ئەو خەڵکانەی لایە کە داوا لە پۆلیسەکە دەکەن ئەژنۆی لابەرێت. هەروەها گڤت و گۆی نێوان پۆلیس و ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن و هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە لەویدا گرتویانە، ئەمەش بەڵگەیەکی باشە دژی هەر سێ پۆلیسەکە، ئەم دەنگو وینانە زیاتر خەڵکیان لەپۆلیس تورەکرد و دژایەتیان بۆ پۆلیس زیاتر بوو.
20 ،20 خولەک پۆلیسێک پەیوەندی دەکات بە نەخۆشخانەوەو داوای ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن دەکات، خوێن لەدەمی تاوانبار فلۆید دێت، لەگەڵ ئەوەشدا کە تەلەفونکراوە بۆ فریاکەوتن، هێشتا ئەژنۆی شۆڤین هەر لە سەر ملی فلۆیدە.
دێریک شۆڤین جاریکیتر گوێی لەدەنگی فلۆید دەبێت، ناتوانم هەناسە بدەم، تکایە ئەژنۆت لابەرە لەسەر ملم، ناتوانم هەناسەبدەم ئەم رستەیە 16 جار لەماوەی 5 خولەکدا دووبارە دەکاتەوە. پۆلیسەکە دەلێت دەبێت سواری ئۆتۆمبیلەکەبیت، فلۆید دەڵێت باشە دەیکەم، فلوید دەڵێت ناتوانم بجوڵێم، پۆلیس ئەژنۆی لەملی قایمتر گیردەکات، فلۆید هاوار لە دایکی دەکات، پاش ئەو هاوارە ئیتر بیهۆش دەکەوێت.
خەڵکەکە داوا دەکەن لە شۆڤین ئەژنۆی لەسەرملی لابەرێت، بەڵام بە گوێی کەس ناکات، Tou Thao تۆی شاو لە بەردەم شەریکەکەیدا وەستاوە، خەڵکەکە داوا دەکەن ئەژنۆت لابەرە، هەرلای نەبات تا لە کاتژمیر 20، 27 خولەکدا دکتۆری فریاکەوتنەکە گەیشت پێی وت: ئەژنۆت لابەرە، پاشان لایبرد.
شۆڤین 8 خولەک و 46 سانیە ئەژنۆی لە سەر ملی جۆرج فلۆید دانا! هاوڕێ پۆلیسەکانی هیچیان رێگریان لەم کارە نارەوایە نەکرد و دژی ئەمکارە نامرۆڤانەیە نەوەستانەوە.
لە ناو ئۆتۆمبیلی فریاکەوتندا بە رێگەی خەستەخانەوە فلۆید دڵی لە لێدان کەوت و گیانی دەرچوو. فلۆید تەمەن 46 ساڵ پاش خۆی 5 منداڵی بەجێهێشت.
کوشتنی فلۆید بەوشێوە نامرۆڤانەیە لەلایەن ئەفسەر شۆڤینەوە بوە هۆی نارەزایەتی و خۆپیشاندانێکی زۆر گەورە گشت شارێکی ئەمریکای گرتەوە. ئێستا وا زیاتر لە 10رۆژە خۆپیشاندان، گڕتێبەردان و سوتاندنی پۆلیسخانەو ئۆتۆمۆبیلی پۆلیس بەردەوامە و دەیان بریندار هەیە، شۆڤانی رەگەزپەرست چاوەروانی دادگایە وەک بکوژ دەناسێنرێت.

لە زوید دۆیچە تسایتینگەوە وەرگیراوە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت