بەختیار شارەزوری و سەرکەوتی جیهاز: حکومەت لە نێوان کۆرۆنا و متمانەبوندا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

متمانە و دڵنیایی و باوەڕبون ئەو سێ پردەیە کە لە نێوان دولایەن یان دو کەسدا پەیوەندی دروست دەکات، ئەڵبەت بە درێژایی مێژو متمانەبون بەشێک بوە لە کلتوری گەوەریی و خاوەن هەڵوێست، ئەم چەمکە وای کردوە لە نێوان تاکەکان و لە نێوان پەیوەندییەکاندا کە مرۆڤ تا بەخشینی خوێنی خۆی و مەرگی خۆی ڕۆیوە ئەم پەیمانە بسەلمێنێ، بەتایبەت لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی متمانە ئەو گرێبەستە ئەخلاقیەیە کە مرۆڤەکان لە ڕووی باوەڕەوە پابەند دەکات بەم گرێبەستەوە، لەسەر ئاستی شۆڕشەکان دەتوانین بڵێین چەمکی متمانە و دڵنیایی بون جوڵێنەری سەرەکی متمانە بوە لە ڕێگەی شۆڕشەکانەوە، کاتێکیش هەناوی شۆڕش و حکومداریەکان خاڵی بویەوە لە متمانە ئەوا ئەو شۆڕشە یان حکومڕانی بەرە و کەوتن و داخوران ڕۆشتوە.
ئا لێرەوە ئەگەر ئەم چەمکە بکەینە پێوەر بۆ ئەم دۆخەی ئێستا لە باشوری کوردستاندا و بڵابونەوەی کۆرۆنا ئەوا دەبینین ئەم چەمکی متمانە و دڵنییاییە لای تاکی ئەم هەرێمە غایبە، ئەو گرێبەستەی نێوان هاوڵاتی کە ڕەگی مێژووی هەیە لەگەڵ شۆڕشگێڕەکان تا ئاستی گاڵتەکردن و باوەڕ نەبونێکی گەورە ڕۆشتوە، ئەمەی ئێستا ڕودەدا کە خەڵک باوەڕی بەم دەستەڵاتە نەماوە تا بگاتە مەرگی خۆشی ڕەگی مێژویی و دوور و درێژی هەیە، بە تێپەڕبونی کات و کەڵەکەک بونی دروشمەکان و بەتاڵ بونەوەی دروشمەکان لە ئاستی کرداریدا وای کردوە ئەم دەستەڵاتی خۆماڵییە هیچ گرنگیەکی نەمێنێ و تەنها بە هێزی دەرەکی خۆی ڕاگرتبێ، با بپرسین چۆن.؟
کە شۆڕش دەست پێدەکان لە کوردستاندا دنیای ئێمەی دابەشکرد بۆ دوو ڕەنگی ڕەش و سپی، واتا داگیرکار و خاون ماف، دوژمن و دۆست، پێشمەرگە و جاش، کە شۆڕش لەسەر ئەم بنەمایانە دروست بو هەڵگری کۆمەڵێک دروشم بون، کە ئەم دروشمانە خەونی بەبەهەشت و بون و بە خۆماڵی بونی لای تاک دروست کرد، خەونی دەرکردنی داگیرکار و نیشتمان پەروەری دروست کرد، بەڵام بە تێپەڕبونی کات بە هۆی نەبونی ئەقڵی ئیداری و حکومڕانی وردە وردە دروشمەکان وەک سەرابیان لێهات و لای هاوڵاتی و هیچ متمانەیەکیان بەم دەستەڵاتە نەما بەجۆرێک گاڵتەیان بە دروشمەکانی شۆڕش دێت، تا ئەو ئاستەی زۆرێک لە شۆڕشگێڕەکانی شاخ پەشیمانن لەو هەمو ساڵەی خەباتی خۆیان، نەک هەر ئەمە تا ئاستی خێزانی شەهیدەکان ڕۆشتوە کە خوێنیان بەخشیوە.
با هەر زۆر بەسادەیی ئاوڕێک لە مێژو بدەینەوە، هەر لە میرنشینەکانەوە تا دەگاتە شۆڕشی نوێ سەرەڕای قوربانی دان، دواجار شۆڕشەکان کە دەگەنە دەستەڵات وێنەیەکی تر بەرهەم دێنن کە جیاواز لەو وێنەیەی کە دروشمی شۆڕشەکان و پێشنەکانیاندا بونی هەیە، لە 76 دا شۆڕشێکی گەورە هەرەس دێنێ، لە شۆڕشی نوێدا و لە کاتی حکومڕانیدا لە 1991 و تا ئێستا دنیاک دروشمی ڕەنگا و ڕەنگیان بڵاو کردوەتەوە کە نەک هەر دروشمەکان بەڵکو گوتاری سیاسی و دەوڵەتدارەکان دنیایەک بەڵینی درۆی تێدایە و بەردەوامیشن هیچ گۆڕانکاریەک لە بەڵێن و دڵنیایی و متمانەدا ناکەن، تا ئەو ئاستەی هاوڵاتی ئاوات بە حکومداریە ڕەشەکەی جاران بخوازێ، کە ئەمەش شۆڕ بوەتەوە بۆ ناو پێشمەرگە و کارئەرکتەرەکانی سەر شانۆی شۆڕشی شاخ بە جۆرێک ئێستا پێشمەرگە دێرینەکان سەیری ڕابردو وەک ئەو ستەیجی شانۆیە دەکەن وا هەست دەکەن شانۆیەکی گاڵتەجاڕ بوە.
ئێستە کە کۆرۆنا هەیە و ترسناکیشە ئەگەر چی دامودەزگای حکومی بەرپرسن لە ڕێنمایی و بەدوادا چون بۆ کێشە تەندروستیەکان، بەڵام بە هۆی ئەم ڕەگە مێژوییە بێ متمانەییەوە کە ئەم کارگەی حکومڕانیە بەرهەمی هێناوە و ئەو بۆشاییە گەورەیەی لە نێوان هاوڵاتی و حکومەتدا دروست بوە خەڵک باوەڕیان پێنەکات تا ئاستی مەرگی خۆشی بە کۆرۆنا، واتا ناعەدالەتیەکیان دروست کردوە و خەڵک گیرفانی بەتاڵە بۆ ڕێنمایی مەرگیش باوەڕ بەم دەستەڵاتە نەکات، کاتێکیش دەبینێ دیاردەیەکی تەندروستی بە سیاسی دەکرێ هێندەی تر مەرگی خۆی بەلاوە سانا دەبێت تا ئاستی ئەوەی ئەوەی گوتاری لایەنی بەرپرس بڵێ کۆرۆنا دەتکوژێ و ڕۆژانە هاوڵاتی بکۆژێ لە بێ متمانەیدا وەڵامی خەڵک بە حکومەت دەڵێن درۆ دەکەن، ئەم بێ متمانەییە ڕۆشتوە تا ئاستی مەرگ، واتا ئەوەی ناومان پردی بەستنەوەی متمانە لە نێوان هاوڵاتی و خەڵکدا ڕوخاوە.
کۆرۆنا واقعێکە و هەیە ڕۆژانە دەیبینین، بەڵام ئەوە حکومەتە متمانەی نەماوە و وەک باوکێکی ئیفلیج دنیایەک پەیمانی فەرهادی بدات دەبینرێ، بۆیە بۆ ئەم جارە مەرگیش نابێتە دەلیلی کۆنکرێتی بۆ متمانەی خەڵک بە حکومەت، تاکە چارەسەریش گەڕانەوەیە بۆ چاکسازی و ڕیفۆڕمی گشتی و ئەوەی کاک نەوشیروان زوتر دەرکی پێ کرد و دنیایەک پڕۆژەی بۆ دانا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت