شەیما عەدنان: ڤایرۆسی کوشندە کامەیانە؟ کۆرۆنا یان دەسەڵات.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەرەنگاربونەوە لەبەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە، بەڵام لەهەمبەر ئەم دەسەڵاتە ڤایرۆساوییە ئەرکە بۆ ئەوەی بەسەر هەردوو ڤایرۆسەکەدا زاڵ بین پێویستە دووجار تێکۆشان بکەین، دووجار بەرەنگار بینەوە، جارێک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا و جارێک بۆ دەسەڵاتدارانی ڤایرۆساوی باشوری کوردستان، سیستەمی حکومڕانی کوردی 29ساڵە کۆمەڵگا بەلاڕێدا دەبات تۆوی بێ ئیرادەکردن ئەچێنێت لەسەر خاکێک کە تێکۆشان بۆ کۆمەڵگایەکی ئازادو دیموکرات دەکەن، ئەوەی جێگای شەرمەزارییە بۆ ئەم دەسەڵاتە کە دزی و گەندەڵی تا ئاستی بینەقاقایان گەیشتووە هەر ڕۆژێک بە بیانووی شتێکەوە پاساو بۆ سیاسەتە چەوتەکانیان ئەهێننەوەو، پینەی دزیەکی تری پێ دەکەن.
نکۆڵی لە وە ناکرێت کە ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی هەژاندووە، ئەمە لەکاتێکدایە کە سیستەمی تەندروستی لە جیهاندا لە ئەوپەڕی پێشکەوتندایە، بەڵام جارێکی تر بۆخۆی کۆرۆنا تۆڵەسەندنەوەی سروشتە لەسیستەمی سەرمایەداریی.
باشوری کوردستانیش وەکو دەوڵەتانی تر ڕوبەڕووی ئەم ڤایرۆسە بۆتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی سوکتر، ئەوەی لێرەدا جێگەی بایەخە پێویستە خەڵکی هەڵنەخەڵەتێن بەو چەواشەکاریانەی بڵاو دەکرێتەوە لەڕاگەیاندنەکانی سەر بە هەردوو حیزبی دەسەڵات ئیرادەو هێزیان لەهەمبەر ڤایرۆسێکی وەهادا نەشکێت، چونکە ئاماری توشبوان و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە بۆ بەرژەوەندییە تایبەتەکانی خۆیان بەکاردێنن و شتێکی باوەڕ پێنەکراوە، ئێمەی خەڵکی باشور پێویستە ئەو پرسیارە لەخۆمان بکەین کە بۆچی ڕێکارە توندەکانی تەندروستی و هاتوچۆ لەبەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵوەشاوەتەوە لەکاتێکدا ڕێژەی توشبووان تا دێت لە هەڵچووندایە؟
ئامارەکانی توشبووان و ڕێکارە خۆپارێزیەکان لەسەرجەم شارەکاندا پێچەوانەی یەکن، بەڵام ڕاگەیاندنەکانی سەر بە هەردوو حیزبی دەسەڵات بەجۆرێک ئامارەکانی ڕێژەی توشبوان بڵاودەکاتەوە کە خەڵکی پێی تۆقاون، لەم کاتەدا لەژێر ناوی ڤایرۆسی کۆرۆنا ملیارەها دۆلار لەڕێکخراوی تەندروستی جیهانی(WHO) وەردەگرن کەچی قوتی خەڵکیان پێ دابین ناکرێت، مووچەی فەرمانبەرو مامۆستایانیان دابەش نەکردووە.
ئێستا ڤایرۆسی کوشندە کێیە؟ کۆرۆنا یان دەسەڵات!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت