وتاریکورد: حکومەتی بنەماڵە ڕووی لە گرژییە!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

خۆدزینەوە لە شکستی بەڕێوەبردنی حکومەتی ھەرێم، بنەماڵەی بەرزانی پەرێشان و ڕووگرژ کردووە بە ھۆکاری نەتوانین و نەوێرانی دەستبردن بۆ چارەسەری ڕاستەقینەی چاکسازیی لە بەڕێوەبەدنی حکومەتدا لە ھەرێم.
دەستبردن بۆ ھەڵەو چەوتیەکانی ڕابردوو دەستبردنە بۆ دورخستنەوەی بەرزانی باوک و ئامۆزا و براو برازا و سەرانی حیزبەکەیان و پەلکردنیان بۆ بەردەم یاساو لێپێچینەوەی دادپەروەرانەی ھێزی گەل.
لەم دۆخی بەرکەوتن و ڕوو بە ڕووبوونەوەیەدا پەرلەمانی کوردستان وەک بەشێک لە ھێزی چاودێری و بەدواداچوونی خواستەکانی خەڵکی کوردستان بە ھێز و تینی گروپێکی کەمی بەرپرسانەوە ھەوڵی ئاڕاستەکردنی پرسیار و دۆزینەوەی چارەسەردا وێڵن بۆ گەیشتن بە وەڵامی ڕاستەقینەو جوڵاندی ھێمنانەی پرسەکان و گەیاندنی خەڵک بە ئارامی.
ھەر بۆیە لە خولی کۆتایی ھێنان بە کرۆناو پرسی بابەتەکانی بێ موچەیی و دەستبردن بۆ بژێوی ھیان پرسە ستراتیجیەکانی نەوت و ڕێککەوتنی ھەرێم و بەغداد و ئابوری سەربەخۆی دەسەڵاتداران، داوا دەکەن کە پەرلەمانی ھەرێم لەسەری کۆبێتەوەو داوا دەکەن بانگھێشتی ھەریەک لە مەسرور مەسعود مستەفا بەرزانی و ئاوات شێخ جەناب و سامان بەرزنجی ئامادەی کۆبونەوەی پەرلەمانبن بۆ لێپرسینەوەی ئەو خاڵانە.
لێرەوە سیناریۆی پارتی دەکەوێتە گەڕوو خاتونێکی سەر بە نوسینگەی ھێمن ھەورامی بە قودرەتی قادر کۆرۆنا دەگرێ و ڕاگەیاندن و کاری ژێربەژێر بۆ تێستی ئەندامانی تری پەرلەمان و بینای پەرلەمان دەکەوێتە ژێر پرسیار و مقۆ مقۆە کە لای ھەموان ڕوونەو دەیانەوێ لەم دۆخی گرژیانەدا دەرگای پەرلەمان کڵۆم بدەن و باسی کۆبونەوەو دانیشتنی ھۆڵی پەرلەمان کۆتایی بێ!
عەقڵی خۆ دزینەوە و خۆ گێلکردن لە ڕاستی ووتن و بینینەکان لە خاڵی کۆتایی نزیکبۆتەوەو ئایندەشی باش نابێ، ساڵانێک بەرزانی باوک وایکرد دەرئەنجام ھەر کەوتە بەر دەستی مەجبوری و بە خشکەیی کونجی قەناعتی گرت!
پەند و دەرس وەرگرتن بەسودن گەر گوێی بیستن و چاوی بینینمان ھەبێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت