فیردیناند دیوور: دەستاری کوشتن و هەڵواسینەکەی بەشار ئەسەد هێشتا گۆشت و ئێسقان دەهاڕێت.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لە ئەڵمانییەوە بۆ کوردی/ پشکۆ ئەمین

دوو پەناهێندەی سوری لەشاری کۆبلنزی ئەڵەمانیا لەبەردەم دادگادان، ئەم دووکەسە تاوانبارن بەکوشتن و لێدان و پەلامار و دەست درێژی سێکسی کردنە سەر ژنان و کچان لەگەڵ شەرو پەلامار و دزی کردندا، کەچی نە لە هۆکانی راگەیاندنە کۆمەڵایەتیەکاندا و نە هیچ دەنگێکی دژیش دژ بەم تاوانانە نابیسترێت،
هیچ کەسێک نیە داوای توندترکردنی یاساکانی پەناهیندە بکات.
کاتێک تاوانباران دەبرێنە دادگا ، قازی نازانێت چیان لێبکات، زیاتر لە 58 کوشتن و زیاتر لە 400 جار هەڵواسین و تەعزیبدان هەرگیز لە ئەڵمانیادا رووینەداوە، بەڵام لە زیندانەکانی سوریادا رۆژانە کوشتن و هەڵواسین دووبارە دەبنەوە، ئەو ژمارانە زیاتر دەبن و دەکرێت و بەردەوامیشە. ئەم دادگایکردنەی ناوچەی کۆبڵنز تەنها پەیوەندی نیە بەم دوو کەسە مرۆڤ کوژەوە ئەنوەر کێ و ئیاد ئیکسەوە. بەڵکو زیاتر پەیوەستە بە رژێمە دیکتاتۆر و سەرکوتکەرەکەی ئەسەدەوە کە لە زیندانەکانیدا هەرچی کاری ناشیرین و نامرۆڤانە هەیە پێرەو دەکرێت، بۆ سەرشۆرکردن و زەلیل کردن و کرینی ئۆپۆزسیون و هەموو دەنگێکی نارازی. لەزیندانەکانی سوریادا دەستگایەکی نامرۆڤانە خراوەتە کارو ناوەستێت، لێدان و هەڵواسین و کوشتن، ئەو کارانەن کە رۆژانە لە زیندانەکانی ئەسەدا جێبەجێدەکرێت و لێپرسینەوە بوونی نیە، سوپا سەرکوتکەر و ئەمنیەکانی ئەسەدی دیکتاتۆر ئەم دەستگا سەر کوتکەرەیان خستۆتەگەر، بۆ چاوترساندن و لەناوبردنی هەموو دەنگێکی دژو پچوکترین نارەزای دژی رژێمەکەی بەشار ئەسەد و بۆ مانەوەی ئەم دیکتاتورە لە دەسەڵاتدا.
کاتێک وزیرەکانی ناوخۆی ئەڵمانیا لە هەفتەی داهاتوودا کۆدەبنە وە بۆ کۆنگرەی نیوەی ئەم ساڵ، بەڵام دیسانەوە وەزیرەکان ناردنەوەی سوریەکان دوا دەخەن.
سوریا وڵاتی ئەشکەنجەدانەو هێشتا لە زیندانەکانیدا زیاتر لە 100.000 زیندانی هەیە، ژیانیکی زۆر نائینسانیانە دەژین و ژیان بەسەردەبەن، چەند کەسێک لەسیاسەتمەدارەکانی ناوخۆ پێیانوایە سوریە تاوانبارانی لێرەن، ئەمرۆ بنێررێنەوە باشترە لە سبەی! ئەم داوایە تەنها بۆدوو تاوانبارەکەی کۆبلنزنیە، بەڵکوو بۆ هەموو تاوانباران و تەعەداکەران و بکوژێک و تاڵانکەریکە لەم وڵاتە. لە پێناو رزگاربوون لێیان هەندێک لە وەزیرانی ناوخۆی هەریمەکان بە فەڕمی داوایان کردووە کە حوکمەتی فیدارڵی ئەڵمانیا رێگە چارەیەک بدۆزیتەوە بۆ ناردنەوەی پیاوکوژەکان بۆ سوریا. لە کاتێکدا ئەڵمانیا هیچ پەیوەندیەک سیاسی و دبلۆماسی نیە لە گەڵ دیمەشقدا و کەسیش نیە کە پەیوەندی ناردنەوە رێکبخات.
حوکمەتی ئەڵمانیا لەساڵانی 2012وە پەیوەندی نیە لەگەڵ ئەسەدی دیکتاتۆردا بەهۆی ئەوکارە نامرۆڤانەیەی کەدەیکات دەرهەق بە خەلکی سوریا. ئەلمانیا پەیوەندی ناکات لەگەڵ رژێمێکدا کەبیەوێت بە چەکی کیمیاوی و بە بەرمیلە باروت و برسیکردن و زیندانیکردن و سەرکوتکاریی، هەروەها خەڵکەکەی رازیبکات و سەری بۆ دانەوێنین. کاری ئاوها هەر ئەوەنیە کە ناشیرین و نا شەرەفەمەندانەیە، نا ئەمە کارێکی نا یاسایشە.
وەزیری ناوخۆی سوریاو بەشێکی زۆری دەسەڵاتە ئەشکەنجەدەرو سەرکوتەکەرەکەی سوریا بەئەمن و سوپایەوە، ناویان لە لیستی داوا کراوانی یەکیەتی ئەوروپادایە بۆ دادگایکردن و سزادانیان، رێگە نادرێت هەروا بە ئاسانی کاریان لەگەڵدا بکرێت.
دەزانین کە مۆسکۆ و دیمەشق گرەویان لەسەر ئەوە دەکرد، ئەوروپیەکان لەپاشدا کۆڵدەدەن و ریکەوتنێک لەگەل ئەسەدا دەکەن، رازیدەبن بە مانەوەی ئەسەدو هاوکاری بنیاتنانەوە سوریاش دەکەن، تا ئەسەدیش رازیبێت بە رێگەدان و گەرانەوەی پەناهێندەکان و نیشتەجێ کردنەوەیان، لە ئێستادا هەندێک لە وەزیرانی ناوخۆی هەریمەکان هەرەشە دەکەن و داوادەکەن کە پیویستە وەزارەتی ناوخۆ ئەم ستراتیژە وازلێبێنیێت و لە گەڵ رژیمەکەی ئەسەدا رێکەوتنێک بکات،بە کارێکی ئاوها هەموو بروابوونێک کە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هەیەتی و بنیاتیناوە دەیدۆرینێت، تا لەچەند کەسێکی تاوانبار، کەئیستا لە زیندانەکانی ئەڵمانیادان رزگارمان بێت.
هەندێک لە وەزیرەکانی ناوخۆ ئامادەن کە پەیوەندی لەگەڵ رژێمەکەی ئەسەد لەسەر مستوای دەوڵەتی بکەن وەک شەریکێک لەگفت و گۆدا، ئەمەش کارێکی خۆ کوژیە کە لەگەڵ خوێنمژێکدا بیکەیت، ئەوسا هیچ کەسێک ترسینابێت و دەست ناگێرێتەوە لەتاوانی کۆمەڵکوژی!
وەزارەتی ناوخۆ باش ئاگاداری ئەم رەوشە سیاسیەیەو ناردنەوەی خراپەکارانی بۆ ماوەیەک دریژ دەکاتەوەو نایان نێرێتەوە، چوونکە ناردنەوەیان بۆ سوریا لەم کاتەدا کاری نەکردەیەو رێگە پێنەدراوە، نابێت بکرێت. رژیمی سوریا سەرکوتکەرەو هەرواش دەمینێتەوە تا ئەسەد دەسەڵات بەدەستبێت، بۆیە نابێت کە تاوانبارە بکوژەکانیش بنێررینەوە بۆ ژێر ئەشکەنجەدانی سوریا ، پیویستە هەر لێرە دادگای بکرێن و سزابدرین.
هاوکاریکردن لەگەڵ رژیمی ئەسەدا مانای گاڵتەکردنە بەو بیتاوانانەی بەدەستی ئەسەد کوژراون، ئەو هەنگاوانەی ئێستا لەدادگای کۆبلنز دەنرێت دژ بە تاوانبارترین کەسانێک کە ئێستا لەژیردەستماندان باشترین هەنگاوە کەدەنریت.

نووسینی/ Ferdinand Dürr- فیردیناند دیوور
ئەندامی ریکخراوی مافی مرۆڤی ئەڵمانی و سوری