پشکۆ ئەمین: کێشەکانی ناتۆ و تورکیا/ بەشی یەکەم.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

روسەکان لەسالی 2014دا نیمچە جزیرەی قرمی ئوکرانیان داگیرکرد، لەو کاتەوە ناتۆ لە هەوڵدایە پلانێکی نوێی تازە بۆهێڵی بەرگری هاوپەیمانی ئەتلەسی ناسراوبە( Nato )ناتۆ بۆ ئەوروپای رۆژئاوادابنێت. بەپیی ئەم هەنگاوە، دەکرێت و دەتوانریت بە زوترین کات بە هێرشێکی ترسناک و خیرا، هاوکاری لایەنێکی ناو ناتۆ بکرێت لە کاتێکدا توشی پەلامارێک یان کیشەیەک دەبێت وەک ئەوەی لەجزیرەی قرمدا روویدا. هەروەها لەکاتی هەر پەلامارێکدا ئینزارێک لێدەدرێت بۆ هیزی (VJTF). ی خیرای ناتۆ و پشتگیریکەران، تا بەزوترینکات بگەنە شوێنی مەبەست دژ بە پەلامارە دەرەکیەکە کاربکەن، لەگەل هەموو ئەمانەشدا کارکردن بۆ پەرەپیدان و بەهیزکردنی ئەو گروپەی، پێیدەوترێت گروپی بەهیزو خێرا GRPs کە خۆی لەخۆیدا هەنگاوێکی گرنگ و پیویستە، ئەمانە هەمووی لەسالی 2015دا بە رازی بوون و ئیمزای گشت ئەندامانی ناتۆ، لە پاش داگیرکردنی نیمچە جزیرەی قرمی ئوکرانی ئەندامی ناتۆ، لەلایەن هەموو ئەندامی ناتۆوە لە کۆبونەوەی ناتۆدا بریاریان لەسەر ئەو هەنگاوانەدا، بەلام تا ئێستا تەنها قسە بووە. هەموو جاریکیش لەکۆبونەوەی ناتۆدا دیتەوە بەرباس و خواست و هەوڵدەدەن و کاردەکەن، تادەگاتە نزیک گەیشتن بە ئامانجەکە،تەنها چەند مەترێکی دەمێنێت کارەکە تەواو بێت و بگاتە ئەنجام، لەویدا دەوەستێنرێت و فەشەل دەهینێت، چوونکە تورکیای ئەندامی ناتۆ رەفزی دەکات و ناهێڵێت جێبەجیکرێت.
تورکیا داوا دەکات لەپیش ئەمکارەدا دەبێت بریار لەسەر دووکۆمینتە نێهینەکان بدرێت و کاربەوانەبکرێت، بەپێی ئەو هەواڵانەی کە وەکالەی هەواڵی ئەڵمانی بڵاوی کرۆتەوە. ئەنقەرە کاتێک رازیدەبێت کە هاوپەیمانەکانی تورکیا لەناتۆدا رازیبن بە هاوکاری کردن و خزمەتکردن بە بەرژەوەندیەکانی تورکیا. بەرژەوەندیەکانی تورکیاش بریتیە لەوەی کە هەردوو رێکخراوی PYD پەیەدە وYPG یەپەگە کوردستانی وەک دوو ریکخراوی تیرۆرستی بناسێنرێت، بەشیکی زۆر لە هاوپەیمانانی ناتۆ، ئەم داوایەی تورکیا رەفز دەکان و رازینین، ئەم رێگە نەدان و تەوقدانەی تورکیا لە پێناو بەرژەوەندی خۆیدا کە بۆتە هۆی دواخستن و جێبەجینەکردنی پلانەکانیی ناتۆ.
ئێستا دەتەقیتەوەو دەبێتە جێگەی مشت و مرێکی زۆر بۆیە گەر تا ئیستا نهێنی بوو ئێستا ئیتر ئاشکرا دەبێت. هەمووان دەزانین چی روویدا لە بەحری رەشدا، چۆن بەئاسانی خاک و جزیرەی قرم هاوپەیمانمان لەلایەن روسەکانەوە داگیرکرا، لەو کاتەوە وڵاتانی بلتێک و پۆلەندا لە خەتەردان و لەبەردەم مەترسی داگیرکردنی رووسدان و دەترسێن.
لە کۆبونەوەی سەرەکی ناتۆدا، کە لە لەندەن بەسترا لە دیسەمبەری 2019دا هەمان باس و هەمان خواست هاتنەوە بەرباس و رێگەکان و پلانەکان دیارو ئاشکرا بوون و خرانە روو. یەنس شتولتنبیرگ لەکۆنگرە رۆژنامەوانیەکەیدا، رایگەیاند بریار لەسەر هەنگاو پلان و ریگەی تازە دراوە و دەبێت هاوکاری هەماهەنگی بۆ وڵاتانی بەڵتیک و پۆڵەندا ئامادەبکرێت، ئەمەش مانای ئەوەیە کە ناتۆ دەتوانێت بەرەو پێش بروات. ئەم راگەیاندنەی ینس شتولتنبیرگ لەو کۆنگرەیەدا، واتە رازیبوونی هەمووان بەجێ بەجێکردنی کارەکان و ئیمزاکردنی. واتە بڕیارێکی گشتگیری هەموو ئەندامانی ناتۆیە، بەڵام تا ئێستا تورکیا رێگە بەمە نادات و رازی نیەو ئیمزای ناکات. کەچی سکرتێری گشتی ناتۆ شتۆلتنبیرگ لەکۆنگرەکەیدا باسی رازی نەبوون و ئیمزا نەکردنی تورکیای نەکرد!
بارەگای سەرەکی ناتۆش ئامادەنیە لەسەرئەمانە لێدوان بدات، کاتێک هەواڵگری ئەڵمانی داوایلێکرد، وتەبیژەکەی ناتۆ وتی، ناتۆ پلانی خۆیان بۆ پاریزگاریکردن لە هاوپەیمانان داناوە، پیویست ناکات زیاتر لەسەری بدوێین ئەمە کاری نهێنیە.
نوینەری بەشداربووی تورکیاش وتی، پیویست ناکات هەندێک باسی گرنگ و نهێنی هاوپەیمانیەتیەکەمان بۆ رۆژنامەنوسان باسبکرێت. ئەم نا رێکیەی ناو هاوپەیمانیەتی ناتۆ بۆ وڵاتانی بەڵتیک ناخۆش و ترسناکە، زۆر دەمێکە ئەوان چاوەروانی ئەم هەنگاوەن، ئەم هەنگاوە پیویست بوو زووتر بنرایە و هیندە چاوەڕێی دروستکردنی ئەم گروپی بەهیزو خیرا GRPsیان نەکردایە، دەبوایە هەرلە 2015دا تەواوکرایە، ئێستا بەرەو پێشتر ببرایە.
وەزیری بەرگری لیتوانیا ( ئارتیس بابریکیس) لەوکاتەدا بە هەواڵنەرانی لیتوانی وت گەر بمانەوێت بە بێترس و بە ئاشتی و ئاسایش هەموو خەڵکی وڵاتانی ناو ناتۆ بژین، پیویستە هەمووان ئەم هەنگاوە بنێین و جێبەجیبکەین، گروپی GRP ی بەهیزو خێرا دەبوایە جێ بەجێبکرایە، ئێستا پیویستە بگەڕێینەوە بۆ مەبەستەکە واتە زیاترکردن و بەهیز کردنی سوپای خۆمان لە وڵاتانی بەلتیکدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت