عەلی عارف: ستایشەکەی لاهور شێخ جەنگی بۆ ئەردۆغان.!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ماوەیەکە گرتە ڤیدیۆیەکی بەرێز لاهور شێخ جەنگی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێتەوە، ئەم گرتە ڤیدیۆیە مەبەست و هۆکارێکی سیاسی و دواتر جەنگێکی دەروونی و ئینجا هەوڵدانە بۆ تۆڵەکردنەوەو تێکشکاندن.

با لەدەرگای ڕۆشنکردنەوەو بیرکردنەوە لەوەی چۆن بتوانین بگەین بە حەقیقەتی ئەم ڤیدیۆیەو، تا ئامانج و تێزی تۆڵەو جەنگە دەروونیەکە شیی بکەینەوەو، دەبێ بپرسین هۆکاری ئەم جەنگە لە کوێوە سەریی دەرهێناو دەیەوێت بەکوێ بگات.

پێش ئەوەی هەنگاوی یەکەمی باسەکە دەست پێبکەین، دەچینە  سەر ئەو ڕستەو خاڵانە، کە باس لە هۆکاریی ڕق و قینی پارتی دەکات بۆ لاهور شێخ جەنگی. وەک من لە نزیکەوە بەئاگام لەسەر ئەم خاڵانە کار دەکات و هیچ لێی پەشیمان نییەو سووریشە تا دەیان گەیەنێتە ئەنجام:

1-  نەوت و گومرک و سەرچاوە داراییەکان، مڵکی گشتییەو لای ئەو هێڵی سوورە.

2- لەسەر کاریی پێشووی حیزبەکەی بەردەوام نابێت، دەرگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی واڵایە بە ڕووی هەموو هێزەکانی تر کە خاوەن بەرنامەو ئەدای هیوابەخش بن بۆ گەلەکەمان، گیانی هاوکاریی و هاوبەشی سیاسی لەنێوان یەکێتی و حیزبەکانی تردا بە ئەرکی خۆی دەزانێت.

3-  ئازادی و ڕادەربڕین مافی هەموو کەسێکە، بەتایبەتی ئازادی ڕۆژنامەوانی و  مێدیا، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیان دەبێت.

4-  ئەرکی ئەمڕۆی قورسەو ڕێگریی زۆرە، بەڵام کۆڵنادات و بەردەوام دەبێت.

ئەو بۆچوون و سیستەمی کارکردنە، کە هەمیشە هەر هێزو لایەنێک لەباشوری کوردستان بییەوێت بیکاتە دروشم و بەرنامەی کاریی حیزبەکەی، گوومانی تیا نییە ماڵی بەرزانی دەبێتە ڕێگرو ئامادەشن هەموو پێشلکارییەکی نەتەوەی و نیشتمانیش بۆ ئەنجام بدەن. کەواتە دەبێت ئەم گرتە ڤیدیۆیە، بە سەرەتای ڕووبەڕووبوونەوەی پارتی بۆ سەرکردایەتی نوێی یەکێتی بزانین و ئامانج و هۆکارەکەی لاشمان ڕۆشن بێت. بەڵام کێشەکە لەوەدایە گرتە ڤیدیۆکە چۆن و لە کوێی و بەچ مەبەستێک گیراوە، لەپاڵ زەمەن و کاتەکەی. گەر بەدوا چوونی بۆ بکرێت بۆت دەردەکەوێت خودی بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆکە لەم زەمەندا هۆکاری تێکشکاندن و جەنگی دەروونیە.

بابچینە سەر بنما ڕەسەنەکەی گرتە ڤیدیۆکە.

ئینگلیزی

عەرەبی

کوردی

ئەم لینکانە بکەرەوە، کە بەهۆی گۆڕینی زمان لەبەشی گۆگلە، تەواوی نوسینەکەم کلیک کردووە بۆ زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و کوردی، لینکەکە سەر بە پەیمانگای توێژینەوەی گەلانی ڕۆژهەڵات و بەڵقانە.

لەسەرەوە وا نوسراوە

سلۆڤینیا/ بلێد. ڕۆژی دووشەممە 7- 5- 2012 پەیمانگای گەلانی ڕۆژهەڵات و بەلقان  بۆ لێکۆڵینەوە (IFIMES)، خەڵاتی کەسایەتی جیهانی بەخشییە سەرۆک وەزیرانی کۆماری تورکیا ڕەجەب طەیب ئەردۆغان.

خەڵاتەکە لەلایەن سەرۆکی پێشووی کۆماری کرواتیا و سەرۆکی پێشوی سربیا و سەرۆکی فەخری   (IFIMES)، زۆران زيفكۆڤيچ پێشکەشی کرا.

دەبێت بپرسین لاهور شێخ جەنگی پێگەو شوێنی چی بوو، بۆ ئەو وتاریی پێشکەشکردنەکەی خوێندەوە؟

پاش لێکۆڵینەوەو قسەکردن لەسەر ئەم باسە، بەڕێز لاهور یەکێک بووە لە دەستەی بەرێوەبەرانی پەیمانگاکە، بەپێی پڕۆتۆکۆڵی پەیمانگاکە دەبوایە ئەو وتاریی پێشکەشکردنەکەی بخوێندایەتەوە، کە ئەم خەڵاتە ساڵانە دەبەخشرا بە کەسایەتییەکی جیهانی و، ئەو ساڵە بەخشرایە سەرۆک وەزیرانی تورکیا.

پاشان ئەو سەردەمە تورکیاو باکوری کوردستانی پیا تێپەڕدەبوو، سەردەمی ئاشتی و نزیکبوونەوەی کورد بە رێبەرایەتی پەکەکەو دەوڵەتی تورکیا بوو، کە طەیب ڕەجەب ئەردۆگان و ئاکپارتی دروشمی ئاشتی بۆ تورکیایان بەرزکردبووەوە.

ئەمە سەرگوزشتەی باسەکەیەو، هۆکاریی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکەش بە ڕتوشی سیاسی چەوت، ئەو ڕستە جوانەی کوردیش بۆ پاش دەرکەوتنی ڕاستییەکان جوانە، کە دەڵێت: درۆ بەریی کورتە.

گرتە ڤیدیۆکە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت