زەبەنگ بەهادین: لە نێوان قەوارەی هەرێم و گەرانەوە بۆ بەغداد.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوەی مێژوی عەرەبی خوێندبێتەوە دەبینێت مێژویەکی خوێناویە پرە لە جەنگ و داگیرکاری و زوڵم و ستەم، لە سەرەتای سەرهەڵدانی شیعە گەرایی و گەشە پێسەندنی لە لایەن فارسەوە بە مەبەستی خۆ جیاکردنەوە لە عەرب و هێشتنەوەی دەسەڵاتی فارسی لە ناوچەکەو نەکەوتنە ژێر رکێفی دورگەی عەرەبی هەمیشە کوشتار و خوێن بوونی هەبووە لە نێوان سوونە و شيعە کە دوو پێکهاتەی سەرەکی حوکمن لە عێراقدا.
هەرچی کوردایەتی و شۆرش کرا لەم ناوچەیە بۆ رزگار بوون بوو لە دەست داگیر کەرانی کورد بۆ بە دەستهێنانی سەربەخۆی و ئازادی، بەشی باشوری کوردوستان کەوتە بەرەی هەردو مەزهەبەکەوە مەزهەبی شیعی و مەزهەبی سوونی، سەردەمێک بەرەنگار بونەوە لەگەڵ سوونە سەردەمێکیش لەگەڵ شیعە، هەڵبەت هیچیان لەوی دی باشتر نەبوو بۆ دۆزی کورد، ئێستا لە عێراق شیعە باڵا دەستە سەرجەم بریاری سیاسی و ئابوریەکان لای شیعەکانە لە نێوان ئەوە بریارانە ئابوری و نەوتی کوردوستان سنوورەکان رامیاری ئەمانە وایانکردوە کورد نەتوانێ هەنگاو بنێ بێ پرسی بەغداد.
خەڵک لە تاو زوڵم و دزی و نا شەفافیەت هانا بۆ بەغداد دەبەن، نەزانین لەو ئاکارە سیاسیانەی ئێستا لە عێراقدا هەیە کوردی خستۆتە دۆخێکی ئاڵۆزەوە، لە لایەک گەمەی بۆگەنی سیاسیەکانی ئێرە بۆ مانەوە لە چوارچێوەی عێراق و بۆ هێشتنەوەی خۆیان لە لایەکی ترەوە دەستگرتن بە سەر سەروەت و سامانی ناوچەکە بۆ بەرژەوەندی خۆیان و رەشکردنی رووی بەغداد بۆ ئەو کاتانەی بەرژەوەندیان وا دەخوازێ، ساتێک عێراقی دراوسێ ساتێکیش ئێمە بەشێکین لە عێراق، هەر کات پارە بێت لە بەغدادەوە ئێمە لەگەڵیانین کە پارەش نەما ئێمە لەرێیەک و ئەوان لە رێیەک، ئەم گەمەیەی دەسەڵاتدارانی کوردوستان دەیکەن مەترسیدارە سەرنجامەکەی خەڵک وەک خۆیان لێدەکەن ئەوەی پارە بدات کوری باشە بێ ئەوەی بیریان بێت چ مەزهەب گەرایی و تایەفە گەرایی و کێشەو شەری گەورە بوونی هەیە لە خواروی عیراق، ئەوەی وای لە خەڵک کرد بڵی با قەوارە هەرێم هەڵوەشێتەوە ستەمی ئەمانەیە نەک باشی ئەوان ئێستا خەڵک دەستێکی لە ئاگردایە بە دەست سیاسەتی شاراوە و نادیاری هەرێم بۆ نەگبەتی دەیەوێت دەستەکەی کەشی بخاتە ئاگرەوە بە گەرانەوە بۆ بەغداد، دوو هەڵبژاردە کە هیچ کامیان هیوایەکی روناکی تێدا نییە لە ئێستادا هیچ لایەکیان هەڵبژاردەیەکی تەندروست نین، ئەوەش لەو لاوە بوەستێ ئۆپسزێۆنێکی راستگۆ بوونی نییە تەنها چارە بۆ ئەم میللەتە ستەم لێکراوە دەستگرتنی یەکدیە و دروستکردنی متمانەو توانای ناوخۆی تاکەکانە پێکەوە، وەک پێشینان دەڵێن ئێستا بەس یەکمان هەیە و کەسمان نەما.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت