دڵشاد مەجید: عەزیز محەمەد و ( 10) مەلا مستەفاکەی لەناو گریسی و ریفراندۆم.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

باسەکەی من پەیوەندی بە ناونیشانەکەوە نیە، بەڵام پەیوەندیەکی بابەتیانەیان بەیەکترەوە هەیە.
دەڵێن لەشەڕی ناوخۆ عەزیز محەمەد نامەیەکی مام جەلال بۆ مەسعود بارزانی دەبا، لە دانیشتنەکەی سەری ڕەش بارزانی 10 منداڵ و نەوەکانی خۆی، بەعەزیز محەمەد دەناسێنێ. عەزیز محەمەد تووشی شۆک دەبێ. تێدەگا: کەر لەکوێ تۆپیوە وکورتان لەکوێ دڕاوە.
چوار پێنج جار مام جەلال و عەزیز محەمەد یەکتر دەبیننەوە، مام جەلال هەر داوای وەڵامی نامەکەی دەکا! عەزیز مەحەمەدیش هەموو جارێ بەمام جەلال دەڵێت: ئەو شەڕە ڕاگرە. مام جەلالیش لەو وەڵامە بێ تاقەت دەبێ و دەڵێت: وەرە هاورێ تێم بگەیەنە مەوزوع چیە؟
عەزیز محەمەدیش بە مام جەلال دەڵێ: تۆ شەڕی کێ دەکە؟ من 10 مەلا مستەفام لەناو گریسی بینی، هێشتا ئیشیان نەکردبوو. ئەگەر مەسعودیش بڕوا (10) مەسعودی تریان بۆ شەڕ حازر کردووە. کوڕی خەڵک لەگەڵ ئەوانە بەکوشت مەدە.
بۆیە! ئەگەر بەزمی دواخستنی ریفراندۆمیش تەواو بێ، بەزەمی سەرۆکایەتی و کورسیەکەی حاکمیەتی هەرێم و کوردستان تەواو نابێ. ئەمانە ئامانجیان لە ڕیفراندۆم و دروستکردنی دەوڵەت، بۆ دەسەڵاتداربوونی خۆیانە، نەک بۆ ڕزگارکردنی کورد.
تا بای دەوڵەت و سەربەخۆیی لەهەواری سەری ڕەش هەڵبکا، هەموو چوار ساڵێک یا هەشت ساڵ جارێک، عەینی تاس،عەینی حەمامە. ئەگەر بارزانی باوک بڕوا،ئەوا دیسانەوە مەسروری کوڕ بۆ مەنسوری برای یا بۆ کورەکەی ئاریان، جارێکی تر بەزمی پۆستی سەرۆکمان بۆ دروست دەکاتەوە.

# لەتایتڵی ئەم وێنەیە (سەرکردەی دواڕۆژ) دەتوانی تاڕادەیەک لە عەقڵیەتی ئەو بنەماڵەیە بگەی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت