عوسمان عومەر: نەوەى چوارەمى جۆرى جەنگ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هاورێى ئەزیزو خۆشەویستم و ڕاگەیاندنکار ئەم وتارەى بۆناردم بۆ خۆیندنەوەى، بەلام من ڕام وابوو بەهەندێ دەستکاریەوە وەریبگێرمە سەرزمانى کوردى و، نەوەى ئەمرۆ بەرچاوى بکەوێ درک بەمەترسیەکان بکات، چونکە نەک هەرپەیوەندى بە گەلانى خۆرهەلاتى ناوینەوە هەیە گەلى کوردیش لەناو ئەو گەمەیەیەو یاریى پێدەکرێ چ لەلایەن دەولەتانى ئیقلیمى چ دەسەلاتدارانى خۆمالى کە چاک ئەو ڕاستیەدەزانن گەلەکەمان دواى چەندین ساڵ خەبات و قوربانى و دەردەسەرى و نەهامەتى و ئەنفال و کیمیا باران, ئێستاش ڕیگەى پێنەدرێ ئاسودە بژی و بحەسێتەوە بەقەیران دروستکردن و ئاژاوەگیرێ و سەرلەنوێ بەجێهێنانى پرۆژە کۆنەکانى دوژمنانمان.
گەلانى ناوچەى خۆرهەلاتى ناوەراست بە گەلى کوردیشەوە لەناو جەرگەى گەردەلولێک دەژین کە پلانێکى نەخشە بۆداڕێژراوە، بەلام ئایا دەولەتانى ناوچەکە و گەلان ودەسەلاتداران و فەرمانرەوایانى ناوچەکە تا چەند درکیان بەو پیلانە گلاوە کردووە؟
وتارو لێدوانێکى گرنگە کە (پرۆفیسۆر ماکس مانوارێنگە) پسپۆرى ستراتیژیەتى سەربازى لە پەیمانگاى لێکۆلینەوە کە سەر بە کۆلیژى جەنگى ئەمریکایە… ئەم لێدوانە لەباخچەیەکى منالان یا شوێنێکى ئاسایی نەدراوە، بەلکو بۆ گەورە ئەفسەرانى پەیمانى ناتۆ و ئەفسەرانى سوپاى ئیسرائیل دراوە و شوێنى ووتارەکەش ئیسرائیلە لە 12- 01- 2018. ئەم ووتارە یا لێدوانە هەرچى پیلانێکى دارێژراو دژى گەلان و ناوچەکە دەردەرخات، بۆیە وا بەباش دەزانرێ بخوێنرێتەوەو هەلوێستەى لەسەر بکرێ و شیکاریى بۆ بکرێ و پلانێک هەبێ بۆ بەرەنگار بونەوەى.
سەرەتاى ووتارەکەى پرۆفیسۆر ماکس لەوەوە دەست پێدەکات شێوازى جەنگى تەقلیدى کۆن و بەسەرچوو, ئێستا نەوەى چوارەمى جۆرى جەنگ پێویستە پەیرەو بکرێو گوتى: ئامانج لە نەوەى چوارەمى جەنگ تێکشان و لەناوبردنى دەزگاى سوپایی و تواناى سەربازى گەل و نەتەوەو وولاتێک بێ، بەلکو ئامانج لێى هیلاک و ماندوکردنى و داخورانى لەسەرخۆیەتى, بەدیاریکراوى. هەروەها گوتى مەبەستمان ئەوەیە چۆک بەدوژمن دابدرێ و ملکەچى ویست و خواستى ئیمە بێ.
بەراشکاوى دەلێت: ئامانجمان تێکدان و ئالۆزکردنى هیمنایەتى و پشێوى دروستکردنە, کێ جێبەجێ کارە هاووڵاتیان ئەو وولاتە بۆ ئەوەى دەسەلات و حوکمڕانیەکى ناسەرکەوتو دروست بکرێ, ئالێرەوە دەتوانین کۆنترۆلى ئەو دەسەلات و وولاتەبکەین بەلەسەرخۆیی و بەکارهێنانى هاوولاتیانیانى دەولەتى دوژمن, ئەو بەرنامەیە هەنگاوبە هەنگاو جێ بەجێ بکرێ ئەوەش وادەکات دوژمنەکەت بەمردویی وەخەبەر بێ.
ئەو ووتارە وەک باسى لێوەدەکرێت خستنە ڕوویی ترسناکترین وتارێکە یا محازەرەیەکە لە مێژودا، دیارە بەئاشکرایی ئەنجامى ئەو هەموو جەنگ و ناکۆکى وبتیرۆر وبململانێیەیە کە لەجیهانى ئیسلامى ڕوودەدەن.
ئەوەى جێگەى سەرنج و تێرامانە لەو ووتارە دەستەواژەى ماندوکردن و داخورانى هێمانەی تیایە!! لێرەدا پرسیارێک دێتە پێش بۆچى دارمانى خێرا نابێ و لەجیاتى ماندوکردن و داخورانى هێمنانە؟
ئەوە بەشەگرنگ و ترسناکەکەى ناو ووتارەکەیە.
ماندوکردن و داخورانى هێمن واتاى دارمان و تێکدانى هەنگاو بەهەنگاو یا پلە بەپلەى شارەکانەو کردنى خەلکیش بەمێگەلێک و لەناوبردنى تواناى دوژمن بۆ ئەوەى نەتوانێ پێداویستیە بنەرەتیەکانى هاوولاتیان دابین بکرێت. من نە شیکەرەوى سیاسیم نەستراتیژى بەزمانێکى سادە دەلێم ئەو بارودۆخە بەسەر هەریمى کوردستان دا هێنراوە دواى ڕاپەرین بە تاڵان کردن و ئاودیوکردنى کەرەستەو ئامێرەگرنگەکان, بەر لە کارخستن و فرۆشتنى کارگەى جگەرەو مافورو دۆشاوى تەماتەو ترشاندنى توتن لە گردجان و زۆر کارگە لە شوێنى دیکە. ئیستاش دەبینرێ کە جوتیار بەرهەمەکەى دەخاتە ژێر پێى خۆى و دەیفلیقێنێتەوەو لەناوى دەبات. پۆلیسى هاتوچو کارناکات دەبێتە هۆى سەرپێچى و بەرەڵایی هاتوچوو، ڕوودانى ڕووداوى زیاترى هاتوچوو، ڕاگرتنى دەوامى تەندروستى و فەرمانگەکان و دەرچون بۆخۆپێشاندان، ئەمانە هەموى مافى خۆیانە. بەلام لەهەمانکاتیش جێبەجێ کردنى ووردى ئەو گوتارەیە لەلایەن بەرپرسانەوە… ئەم جۆرە جەنگە لەپێناو بەدەستهێنانى پێداویستى ژیارى رۆژانەى هاوولاتیان روویەکى ترى ئەو جەنگەیەو بە ووردى و رێکخراو دیراسە کراوە تا بەجێ بهێنرێ.
ئەو پرۆفیسۆرە هەر شارەزاو پسپۆرى نەوەى چوارەمى جەنگ نییە، بەلکو یەکێکە لە ئەفسەرانى هەوالگرى پێشتر. ئەو گوتارە لە بنکەىەکى رۆشنبیرى و یا چالاکى مەدەنى نەگوتراوە و نەدراوە، بەلکو ئەوە بۆ گەورە ئەفسەرانى ئیسرائیل و پەیمانى ناتۆ دانراوە.. بەراشکاویش بەو ئەفسەرانە دەلێت لەم جۆرە جەنگە مناڵیش بەشێکی گرنگی کوژراوەکانە, خەلک دەبینن خۆى دەسوتێنێ,ڕۆژانە پیرو پەکەوتە دەمرن و، کەچی بیشەرمانەو بەو پەرى دڵڕەقىەوە دەلێت کارتان تێنەکات، واتە بەردەوام هەنگاو بنرێ بەرەو ئامانجەکەو لەدەستەواژەیەکى ترى دا دەلێت: بوار نەدرێ هەست و سۆزى خەلک رێگریتان لێبکات بۆ ئەو ئامانجە.
دەتوانرێ بگوترێ هەمان ستراتیژیەتی ئیستا لەعیراق و سوریاو لیبیا و ڕەنگبێ لە ڕووی ئابوریشەوە لە کوردستان یا لوبنان و زۆر وولات پەیرەو بکرێ و نازانرێ لەداهاتودا نۆرەى کێ دێت؟
جارێکى دى ئەو پرسیارە دەکەینەوە بۆچى ماندوکردن و داخورانى هێمن یا لەسەرخۆ لەبرى کۆدیتا یا لەباردنى دەسەلاتە بە یەکجارى؟
وەلامەکەشى سانایەو رون و ئاشکرا:
پەیرەوکردنى ستراتیژیەتى ماندوکردن و داخورانى هێمن یا لەسەرەخۆ واتە گواستنەوەى بەرەکانى جەنگە لەسەر زەویەکەوە بۆ سەر زەویەکى ترو لەوولاتێکەوە بۆ وولاتێکى ترو لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکى تر کوێرکردنەوە یانەهێشتنى تواناکانى. دوژمن بە هەنگاوى لێکدوور وا لەدوژمنەکەت بکەى لەچەند بەرەیەک بجەنگێ. چۆن ئیستا لە حکومەتى هەرێم لەلایەک بۆ دابینکردنى موچەو لەلایەک بۆکۆنترۆل کردنى ڤایرۆسى کۆڕۆنا و لەلایەک بۆ کۆنترۆلکردنى گەندەلى و لەلایەک بۆ کۆنترۆلکردنى بندیوارو و دوو موچەیی و لەلایەک سەرقاڵ بونى بە گفتوگۆ لەگەل بەغداو لەلایەک فشارخستنە سەرى لەلایەن تورکەوە کە رازى نەبن بەڕادەستکردنى نەوت و لەلایەک هێرش و پەلامارو داگیرکاریەکانى سوپاى تورک کەبەدەستى خۆمان وەک دەلێ بەدەستى خۆمان ئاگر لەماڵى خۆمان بەردەین و لەلایەک لێشاوى دەروێشان بۆ هەریم ئەویش فشارێکەو بەرنامەو پیلان و پلانى خۆى بۆ دانراوە بەکورتیەکەى وا لەدەسەلات بکرێ دەورە درابێ بەچەند کەمتیارێ و پیلان دانان کە ئەو بەرە جەنگەى داگیرساوە نەهێلی کپ بیتەوەو هیمن بێتەوە، واتە ئیدارەى ئەو قەیرانانە بدرێ بێ ئەوەى چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە. ئەوەش بۆ ئەوەى دەسەلات بەزوویی نەکەوێ و هەندێ دام و دەزگاى هەربمێنێ. دیارە وانەو پەندیان لە خستنى رژێمى بەعس وەرگرتووە کە زۆربەى دام و دەزگاکانیان هەلوەشاندەوە. ئەم سیاسەتى ماندوکردن و داخورانى هێمن یا لەسەرەخۆیە بەچەند سالێک بەجێ بهێنرێ و بێگومان پێویستى بەجەنگاوەرى درندەو توندرەوى ناوخۆیی دەبێ. بێگوێ دانە ژمارەى قوربانیانى بێتاوان، چونکە ئامانج کۆنترۆلکردن پوکانەوەى دەولەت و کۆمەلگا لەسەروى هەموو شتێکەوەیە، واتە لە ناوبردن پۆکانەوەى دەولەت و کۆمەڵگایە بەهەنگاوێکى درێژخایەن.
زۆربەداخەوە بەوپەڕى بێشەرمى و جەسارەتەوە داندەنرێ بەو پیلانە و بەچاوى خۆشمان دبینرێ و هەستیشى پێدەکەین و خۆشمان جێبەجێکارین بەدەستى خۆمان بەناوى دروشمى مافى مرۆڤ و دیموکراتیەت و جەنگ دژى تیرۆر!
ئیستا زانراو تێگەیشتین بۆچى ئەو شێوازە بۆ ئیدارەدانى قەیرانەکان بۆ چارەسەرکردنى نابێ؟ چون پلانەکانیان دارێژراوە تاکو ئەو ململانێ و گیرمەو کیشەیە لەناو دەولەت و تاکەکانى بەردەوام بێ؟ تا گەیشتنە ئاستى شەڕى براکوژەی و شەڕی ناوخۆ یا شەرى نێوان دەولەتان، تەنانەت تایەفى و مەزهەبى؟ هەموى بۆ ئەوەیە کۆنترۆلی گەلانى ناوچەکەو کردنیان بەمورید و کویلەى خۆیان و بڕست لێبڕینیان.
خۆزگە دەخوازم و ئومیدەوارم دەسەلاتداران هۆشیار ببنەوەو دلسۆزانى گەلەکەمان و تاک بەتاکى درک بەو مەترسیانە بکەن تا کار لەکار نەترازاوەو، کاڵەک بە ئەژنۆ نەشکاوەو، دوایی سودى نابێ.

ئامادەکردن و وەرگێڕانى بەهەندێ دەستکاریەوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت