ستالین و مریشکه په‌ڕوپۆ کراوه‌که.
وەرگێڕ: عوسمان عومەر
ده‌گێرنه‌وه لەیهکێ لهکۆبونەوە ئاساییەکانی ده‌وله‌تدا، ستالین داوای کرد مریشکێکی زیندوی کرد بۆی بهێنن. بە دەستێکی ملی مریشکەکەی گرت و بە دەستەکەی دیکەی کەوتە لێکردنەوەی پەڕوپۆی مریشکه‌که. مریشکە لە تاو ئازار قیڕه‌قیڕی لێ بەرز ببۆوه‌و هەوڵی دەدا خۆی لە چنگی ستالین ڕزگاربکات. بەڵام نەیدەتوانی، چونکە ستالین زۆر لە مریشکەکە بە هێزتر بوو!. بە هەرحال ستالین توانی هەمو پەڕە و توکەکان لە مریشکەکە بکاتەوە و هەڵیانکەنێت. دوای تەواو بوونی کارەکەی، ڕوی لە ئامادەبوان کرد و وتی: تەماشا کەن ئێستا چی ڕوو دەدات، مریشکەکەی لەسەر زەویەکە دانا‌و لێی دوور کەوتەوە و، چو تا هەندێک گەنمی بۆ بهێنێت. ئامادە بوان بەو پەڕی سەر سوڕمانەوە تەماشای ئەم هەڵسوکەوتەی سەرۆکیان دەکرد، لە کاتێکدا مریشکی داماو پەڕ و پۆی پیێوە نەمابو وە خوێن لە گیانی دەهات بۆ ئەوەی گەنمی لە دەستی ستالینەوە دەست کەوێت. سوچا و سوچی ژورەکە بە دوای ستالین دەکەوت، دواتر ستالین ڕوی لە ئامادەبوان کرد و وتی: لە کۆمەڵگایەکی نوستودا مرۆڤە گەمژەکان بەم شێوەیە ئیدارە دەکرێن! بینیتان ئەم مریشکە لەگەڵ ئەو هەمو ئازارەی کە من پێم‌دا واش بە دوامەوەیە تا کەمێک گەنمی بدەمێ تا لە برسان نەمرێ!؟
کۆمەڵگای گەمژە ئاوا ئیدارە دەکرێت. ستالین له‌و بۆنه‌یه‌دا وانه‌یه‌ک و ئه‌زمونێکی سیاسه‌ت و دکتاتۆریه‌تی فێری هاوڕێکانی کرد‌و، بوو بهپهندو وانه‌یه‌کیش بۆ زۆرێک لهدکتاتۆرهکانی دونیا و به‌ووردی په‌یره‌ویان کرد. تۆبڵیی ئه‌وانی خۆمان هێنده زیره‌ک بوبێتن ئه‌وه‌یان خوێندبێته‌وه؟
مانه‌وه زۆر ئاسانه له‌هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵات ئه‌ویش ده‌ست بکه‌یت به‌برسی کردنی هاووڵاتیانت. چۆن ئێستای ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی، موچه‌ی پاشه‌که‌وت کرد، نه‌وتی تاڵان بهتانکهرو ته‌شت و ته‌نکه‌ی فرۆشت، گه‌ل سودی یه‌ک قروشی لێنەکرد. له‌سالێک دا موچه‌ی کرد به 9 مانگ، ئێستاش موچه‌ی که‌مکرده‌وه به‌بیانوی 27ملیار قه‌رزاری و قه‌یرانی کۆڤید نۆزده، که‌چی بۆ لێپرسراوان ئۆتۆمبیلی گرانبەها ده‌کڕن.
ستالین ئه‌وه‌شی گوتوه گه‌ل کهناویشت بهێنن و به‌پیرۆز و سه‌روه‌رت بزانن، ئه‌وه له‌خۆشه‌ویستیدا نییه، بەڵکو ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌تی بژین. چونکه گه‌ر مریشک تێربوو، ده‌ست ده‌کات بهچینهکردن و کههێلکهیهکیشی کرد ده‌یکات بهقاوقیژو مێشکی سه‌رت ده‌بات، ئه‌و کات پێویسته ده‌ست بده‌یته چهقۆو سه‌ریی ببڕیت و گۆشته‌که‌ی بخۆیت.
لە بیره‌وه‌ریه‌کانی ستالین وەرم گرتووە به‌هه‌ندێک ده‌ستکاریه‌وه.