دەنیز یوکسال: من هیچ دڵگران نیم.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێر: پشکۆ ئەمین
پاش ئەوەی دادگای دەستوری تورکیا بریاری زیندانی کردنی بۆ دەنیز بریەوە بە دووسال و هەشت مانگ.
دەنیز دەڵێت: دادگای دەستوری دەبوایە ئەمرۆ تەنها یەک بریاربدات، ئەویش (ئازادکردن). ئەمڕۆ دادگای تاوانی ئەستەمبولی 32 کارێکی قورسی بەرەو روو بووەوە، یان دەبوو ئازادم کات لەگشت ئەو توهمانەی بۆم دروستکراوە، ئەو کاتەش دەبوو بریارێک دەربکات، کە سەرۆک رەجەب تەیب ئەردوگان کە زۆرجار منی وەک ( جاسوس و تیرۆرست )ناو دەبرد راستی نەکردوە و درۆی بۆ هەڵبەستووم، کەواتە ئەردۆگان هەڵەی کردوەو تاوانبارە! یاخود دادگا، بریاری زیندانی کردنم بۆ دەربکات، بەمەش حاکمەکە خۆی دژایەتی دادگای دەستوری دەکات، یاسا پێشێل دەکات، سزای خۆیان دەدات. لە دەرکردنی هەردوو بریارەکەدا، دەوڵەتی تورکیا خۆی رسوا دەکات.
لە راستیدا قازیەکان بریاری ناسین و رووتکردنەوەی دادگای دەستوری و یاسای بنەرەتیاندا، لەباتی ئەوەی بریار لەسەر سەرۆکی وڵات بدەن، قازیەکان ئەم بریارەیاندا. قازیەکان هەستان بە حەرام کردنی ئەوەی کە نابێت تۆ دیفاع لەخۆت بکەیت، لەکاتێکدا تۆ دەکەنە تاوانبارو پیاو کوژ. ئەمە دەری دەخات کە لە تورکیادا دادگاو یاسا، جێگەی بەزەیی پیاهاتنەوەیە، پێکەنیناویە و بۆتە نوکتە. نابێت کەس باسی پەیوەندی نێوان کوردو تورک بکات، باسکردنی تاوانە و ڕێگە پێنەدراوە، ( ناشیرین کردن و کەم کردنەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت و سەرکردەکانە کاریوان، یان باس لە کۆمەڵ کوژی ئەرمەن بکەیت دیسانەوە تاوانێکی گەورەیەو سزای هەیە و نابێت.بهەموو چیرۆکی زیندانی کردنەکەم بەبروای من هۆیەکی سیاسی هەبوو، ئاخر گرتنەکەم نایاسای بوو، هۆکەش جیاوازی بیرو بۆچوونی سیاسیانەم بوو.
دادگا ئازاد نەبوو، لایەنگری حوکمەتی دەگرت، وەک دەست بەسەرکراو لەگەڵمدا رەفتاریان دەکرد، نایاسایانە خرامە زیندانی تاکەکەسی، هەر نایاسایانەو هەرەمەکیانەش لەباریکی سەیردا ئازادیان کردم. ئەمانە زنجیرێکی دریژن لە تاوانی دەوڵەتی، لەکاتێکدا کە هەندێک لەم چیرۆکانە تایبەتمەندی خۆیان هەیە. بەڵام هەموو رێکارەکان لەتورکیادا وەک یەک وان. هەموو ئەو کارانەی دژی رۆژنامەنوسان و سیاسیەکان و ئۆپۆزسێونین یان دژی پاریزەرانی مافی مرۆڤ دەکرێت، هەموویان هۆکاریی سیاسیان لەپشتەوەیە، هەر گوێ بەم بریارە نادەم.
ئەم بریارەی داگا یەکێکە لەکردارە نابەجێیانەکەی دەسەلاتی جێبەجێکار، ئەمە پێشیلکردنی یاسایە لەلایەن قازیەکانەوە لەسەرەوە، یاسا گوێ نادات بەوەی لەوکاتەدا من زانیومە کەدەگیریم، من وەک زیندانیەک گیرام، چوونکە من کاری رۆژنامە نوسیم دەکرد، بۆیە من بەلامەوە ئاسایە و گوێی پێنادەم. زوو یان درەنگ داگایەک دەبێت بریاربدات کە ئەمکارە یاسایی بوو یان نا.
بێگومان من هەرگیز بەزۆر نایسەپێنیم کە من لەسەر هەق بووم، ئەوسا ئاسانتردەبیت و دەردەکەویت ئەم بریارەی داگا بەزیندانی کردنم هیچ لام گرنگ نیەو بەخەیالمدا نایەت، لەئێستادا وەک چۆن هیچ کارتیکردنیکیشی نابێت لەسەرم.
سەرەتای 2018 ئەردۆگان سەرۆکی وڵات راستەو خۆ بە سیگما گابریلی وەزیری دەرەوەی ئەوسای ئەلمانیای دەربارەی ئازادکردنم مەرجیدانا و وتی: کەمن یەکسەر تورکیا بەجێبهێڵم، من ئەم داوایەم لە پێشدا رەفزکرد، بەڵام دوای ئەوەی هاوسەرکەم (دیلیک ) و هەندیک خەلکی تری چواردەورم، داوایان لیکردم قبوڵی بکەم، رازیبووم. لەوساوە من بەئازادی دەژیم، بەڵام ئازارم هەیە کە ئەو وڵاتە گەورەیە لە ژێر باری دیکتاتوریەت و ئیسلامی نەتەوەییدایە و لەسەرو هەمووشیانەوە رژیمێکی تاوانبار دەسەڵاتدارە.!
من ئازادم، بەڵام سەدان رۆژنامەنوس و سیاسەتمەدار بەهۆی سیاسەتەوە لە زیندانن، ملیونان کەسیش بە ئازادی هەوای ناو زیندانەکەی (تەیبستان ) هەڵدەمژن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت