ئەکرەم محەمەد ئەمین: پێنوسی تورکیا و واژوی سەرۆکی حوکمەت.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەر لە سەرەتای دروست بونی پەرلەمان و حوکمەتی هەرێـمی کوردستانەوە بە هەڵبژاردێکی نادروست و پر ساختە بە ئێستاشەوە پارتی بۆتە مۆتەکە و دەسەڵاتی بۆ خۆی و نەگبەتی خەڵکی کوردستان قۆرخ کردوە، بێ ئاوردانەوە بۆ حزبەکانی تر دوا بریاری خۆی ئەدات یان باشتر بڵێین حزبەکانی تر بەکار ئەهێنێ بۆ پەردەپۆش کردنی چەند سینارۆیەك و پەردە داپۆشینی هەڵەکان و کات کوشتن و دەوردان پیان لەسەر بناغەی گاڵتەکردن.
لەوەتەی شۆڕشی کوردیش هەبوە بە بێ هیچ هەڵە وەرگرتنێك ئەمە راستیە خەڵکی دەڤەری سۆران خوێنیان بەخشی بە شٶڕشی نوێشەوە کە پارتی هەرگیز نەیویستوە دڵی حزبی بەعس لە خۆی نیگەران بکات، چوونکە پەیمانی لەگەل بەست لە ناوچەی بادینان کە بە هیچ شێوەیەك رێگری لە سەربازی رژێم نەکەن و هاوکاری جاش و خۆفرۆشەکان بکەن، ئەمە راستی بوو کە هەبوو کاتی خۆی تەنها ناوچەیەکی بچوکی بادینان پارتی هاتو چۆی تیا ئەکرد ئەویش سەر سنور بوو بەس.
دوای بەرەی کوردستانی هێزی یەکێتی چوە بادینان خەڵکی بادینان پێشوازیەکی زۆر بەڕێزیان لە هێزەکە کرد کە بوە جێگەی نیگەرانی پارتی.
هێزی یەکێتی پشمەرگەی ئازا و زیرەك و بە توانای نارد لە ماوەی یەك ساڵدا توانی چەندین چالاکی بکات و دەستی باش لە دوژمن بوەشێنێ، ئەمەش بۆ پارتی جێگەی نیگەرانی بوو ، چونکە ئەوان پەیمانیانیان بە بەعس دابوو نایەڵن هیچ هێزێك هێرش بکاتە سەر پێگەکانیان.

با بێنە سەر بابەتی ئیستامان:
1 – هاتنی سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا بۆ عێراق و چاوی کەوت بە زۆرینەی کەسی یەکەمی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بە کورد و عارەبەوە .
2 – بۆ پارتی ئاساییە بە بی بەرنامە دارشتن خۆی گەیاندە تورکیا هێشتا هەڵاوی خواحافزیەکەی سەرۆکی فەرەنسا سارد نەبۆوە .
3 – بۆ رۆژی یەك شەممە 2020-09-06 پێویست بوو شاندی هەرێم بگاتە بەغداد بۆ چارەسەر کردنی بژیوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بەلام نەچوو!
بۆچی ؟
پارتی دیموکرات بە تایبەتی بنەماڵەی بەرزانی بەرژەوەندیەکانی لەسەروی هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە ئەبینێ، هەتا ئەنجامی سەردانی تورکیا یەکلا نەبێتەوە لە نێو بنەماڵەی بەرزانیدا جوان شەن و کەوی نەکەن نابێت، شاندی هەرێم بچێت بۆ بەغداد .
کەواتە دوا بریار بۆ ژیانەوەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەم شێوەیە ئەبێت:
1 – تورکیا بریار ئەدات لەسەر چارەسەری بژێوی خەڵکی کوردستان لە رێگەی پارتیەوە.
2 – تورکیا نەك بۆ سنوری پاتی قۆرغی دەسەڵاتی کردوە، لە رێگەی پارتیشەوە قۆرخی دەسەڵاتی سنوری سەوز و نیلیشی کردوە .نوێنەرایەتی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد پێکهاتوە لە ئەندامانی یەکێتیی و گۆران کە دەسەلاتیان هیچ نیە ناتوانن دوا بریار بدەن لە هەموو گۆرانکاریەك واژووی کۆتایی لای پێنوسەکەی تورکیایە بەڵام بە دەستی سەرۆکی حوکمەتی هەرێم
کەواتە ئەوەی زیانی بەرکەوت تەنها ناوچەی سەوز و نیلیە، ئەم بەرپرسانەی لەم سنورە ئەژین توانباری یەکەمن بەرامبەر بژێوی خەڵکی ناوچەکە کە هەموو ژیاناین لە پێناوی خەباتی رزگاری کورد بەخشی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت