په‌پو سڵێمانکه و قه‌له‌ڕه‌ش.
له‌ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی وه‌رگیراوه
قه‌له‌ڕه‌ش و په‌پوسڵێمانکه بوو به‌کێشه‌یان له‌سه‌ر چاڵه ئاوێک، هه‌ریه‌که‌یان به‌هی خۆی ده‌زانی و، بووبه‌شه‌ڕیان. ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ دواتر گه‌یشتنه ئه‌و ڕایه‌ی که‌گفتوگۆ باشترین چاره‌سه‌ره و بڕیاریان دا بچنه لای قازی بالنده‌کان و، چونه لای و هه‌ریه‌که‌یان چیرۆکی خۆی گێڕایه‌وه. قازی داوای به‌ڵگه‌ی لێکردن سه‌باره‌ت بەچاڵاوه‌که! سه‌یرێکی یه‌کترییان کرد و بێده‌نگ و مات بون.که‌قازی زانی مات بونیانی هەردووکیان درێژه‌ی کێشا، قازی بڕیاڕی دا چاڵاو بدرێ به‌په‌پوسڵێمانکه. په‌پوسڵێمانکه سه‌ری سوڕما و پرساریی له‌قازی کرد و وتی: بۆچی چاڵاوه‌که‌ت به‌من به‌خشی؟ قازی له‌وه‌ڵام دا گوتی تۆ به‌ڕاستگۆیی ناوبانگت ده‌رکردوه بۆیه ده‌ڵێن ڕاستگۆتر له‌په‌پو نییه.
دوای بێده‌نگ بونی چه‌ند چرکه‌یه‌ک وه‌ک فه‌رموت خوا ڕه‌وشت دڵ و ده‌رونێکی ڕاستی پێ به‌خشیوم هه‌رگیز ناشمه‌وێ له‌ده‌ستی بده‌م و پێچه‌وانه‌که‌ی بکه‌م: ئه‌و چاڵاوه هی قه‌له‌ڕه‌شه …
په‌ندو وانه له‌م چیرۆکه که ڕاستگۆ بوی نابێ بۆ پاره‌و سه‌روه‌ت سامانی دونیا ڕاستگۆیی و وه‌فاداریت له‌ده‌ست بده‌یت..گه‌رنا وه‌ک حکومه‌تی هه‌رێمی خۆمانت لێ به‌سه‌ردێ و متمانه‌ت له‌ده‌س ده‌ده‌یت.
با مناڵه ئه‌زیزو چاو گه‌شه‌کانمان له‌ته‌مه‌نی مناڵیه‌وه فێری ڕاستگۆیی و ده‌ستپاکی و وه‌فاداری بۆ دایک و باوک و خاک و گه‌ل و نیشتیمان بکه‌ین… با مناڵانمان فیری هونه‌ری گفتوگۆ و دانوستاندن بکرێن و که‌شتێک هی خۆیان نه‌بوو به‌موڵکی خۆیانی نه‌زانن دونیا که‌می ڕۆشتوه زۆری ماوه… با مناڵ و نه‌وه‌کانمان ڕابهێنین سود له‌په‌ند و میژوی گه‌لان وه‌رگرن که ئێمه هیچ سود و په‌ندێکمان له‌ڕابوردوی خۆمان وه‌رنه‌گرتوه. ڕۆژگاری کورد هه‌ر وانابێت…
- بابەتەکانی تری عوسمان عومەر
-
هۆی چییە دەستەراست بەرزدەکرێتەوە لەکاتی سوێند خواردن لەدادگاکان؟
- -
عوسمان عومەر: چیرۆکی ووشەی کلاوات.
- -
عوسمان عومەر: عەلی لەبلەبی کێیە؟
- All Posts