بەهرۆز جەعفەر: ده‌رباره‌ى لیبراڵیزم لاى فۆكۆیاما: ئایا ئه‌مریكا پشت به كام جۆره له ده‌وڵه‌تى قووڵ ئه‌به‌ستێت؟
له وۆڵ ستریت جۆرناڵ «فرانسیس فۆكۆیاما» وتارێکی بڵاوکردۆتەوە، ناونیشانى وتارەکە ئاوایه: “دیموكراسیه‌ت له ئه‌مریكا پشت به ده‌وڵه‌تى قووڵ ئه‌به‌ستێت”، من سێ كتێبى فۆكۆیامام خوێندۆته‌وه، یه‌كه‌میان” بونیادنانى ده‌وڵه‌ت: سیسته‌مى جیهانى و كێشه‌ى فه‌رمانڕه‌وایی و به‌رێوه‌بردن له‌سه‌ده‌ى 21 دا”. هه‌روه‌ها كتێبى ” نه‌زمى سیاسى و داڕزانى سیاسى: له‌شۆڕشى پیشه‌سازییه‌وه تا دیموكراسیه‌تى جیهانگیریی”. ئینجا كتێبه شهرمهێنهرهكهى كه له‌دواى كۆتایی جه‌نگى سارد نوسیى ” كۆتایی مێژوو : كۆتا پیاو”. له ڕاستیدا بیروبۆچونه باوه‌كانى فۆكۆیاماو، ئه‌و ئارگیۆمێنتانهى بۆ پاساودان ئهیانهێنێتهوه، وه‌كو ئۆتۆمبیلێك وایه دوو دانه له تایه‌كانى هه‌واى تیانه‌ماوه‌و، لهنگهریشى شكاوه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش له كیشوه‌رى ئه‌مریكاوه ئهیهوى تا باشورى ئاسیا بڕانێت، له‌كاتێكدا هه‌موو به‌چاو ئه‌بینن ئه‌م ماشێنه بڕ ناكاته مه‌ودایه‌كى نزیك، ئه‌و ئه‌یه‌وێ جیهان باربهێنێت كه ئه‌م ماشێنه هێزێكى په‌نهانى شاراوه‌ى هه‌یه ئێوه نایبینن.!.
چه‌مكى “ده‌وڵه‌تى قووڵ -Deep State” له كورتیهكهیدا ده‌وڵه‌تێكه له‌ناو ده‌وڵه‌تێكى تردا، كه كوتله‌یه‌ك له نوخبه‌و بیرۆكرات له پشته‌وه خه‌ریكى زیادكردن و گه‌ڕانن به‌دواى ئاستى هێزى ده‌وڵه‌تداو، ئه‌مانه كه‌سانى پرۆفیشناڵن و ئیتر سیاسه‌ت پێویسته له‌ده‌ست ئه‌م تیمه پرۆفیشناڵه ئابوریزانانهدا بێت، چونكه ده‌وڵه‌ت چاودێرى ناسا‌و، زه‌ریاو، كه‌شوهه‌واى جیهانى و…تادوایی و ئه‌ركه قورسه‌كانى له‌ئه‌ستۆیه!. ئێمه به‌چیدا بزانین ئه‌و كوتله مرۆڤه دیموكراسیخوازو پرۆفیشناڵهى فۆكۆیاما له چوارچێوه‌ى پێناسه‌ى “ده‌وڵه‌تى قووڵ” دا جێى كردونه‌ته‌وه، چینێكى كۆربۆكرات- چه‌ته‌یی ئابوریی نین و، له‌سه‌ر خوێن و سنوره‌كانى خوێن ناژین له‌به‌شه باشورییهكهى گۆى زه‌ویدا؟.
بهدریّژایی نوسینهكهو سه‌رئه‌نجامى نوسینه‌كه نوسه‌ر ئه‌ڵێت” ئه‌و كه‌سانه‌ى هێرش ئه‌كه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تى قووڵ له ڕاستیدا هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر حوكمى یاسایه”… داخه‌كه‌م پرۆفیسۆر و مامۆستاى خۆم ” مۆنسیف كهددار-Moncef Kaddar” كه ساڵى (1976) له ته‌كساس دكتۆراى خوێندووه‌و، ڕه‌خنه‌گرێكى سه‌رسه‌ختى خۆرئاوایه، له‌ته‌نیشتیه‌وه نه‌بو وه‌ك هه‌میشه به‌گوژم و توڕه‌ییه‌وه پیا هه‌ڵشاخێ بڵى ” ?What kind of Deep State you mean” – “تۆ مه‌به‌ستت له كام ده‌وڵه‌تى قووڵه‌یه؟”.
ئارگیۆمێنت له‌نێوان لیبراڵیزم و ڕیالیزم دا: فۆكۆیاماو لادانى فیكریی
بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر سكۆلهرێك له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بتوانێت ناو له‌دیارده‌كانى سه‌رده‌م یان ئه‌وانه‌ى ڕووئه‌ده‌ن بنات، ئەبێت لە پێشدا خۆى به هێزى تیۆریی بارگاوى كردبێت، تیۆرناسین و میژووى تیۆر له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا هێنده كۆن نییه، به‌ڵام ئێمه دووان له تیۆره سه‌ره‌كیه‌كه‌مان به‌هه‌ند وه‌رگرتوه ” لیبراڵیزم و ریالیزم”.
لیراڵیزم، قوتابخانه‌یه‌كى سیاسى، كۆمه‌ڵایه‌تى، ئابورییه، جه‌وهه‌رى بیرى لیبراڵیزم (لیبراڵیزمى كلاسیك) تاكه له‌برى ده‌وڵه‌ت، بازاڕى ئازاده له‌برى ئابوریى قۆرخكراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، ده‌رفه‌ت دانه به هه‌موان له‌برى ئه‌وه‌ى ته‌نها ده‌رفه‌ت به ده‌وڵه‌ت بدات، هاریكارییه له‌برى ململانێ. ڕاگرتنى باڵانسه له‌برى ئه‌وه‌ى وه‌ك ریالیسته‌كان پێتوابێت پێویسته ده‌وڵه‌ت هیچ نه‌كات ته‌نها ئاسایشى نیشتیمانى بپارێزێت و ئه‌مه (سیاسه‌تى باڵا-High Politic) يه و تاكه شتێكى بیرى لێ بكاته‌وه (هێز-Power) هو سروشتى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان خۆى بۆخۆى فه‌وزا-Chaos يه، فه‌وزا گرنگه چونكه هه‌ر ده‌وڵه‌تێك خه‌ریكى به‌ده‌ستهێنانى هێز ئه‌بێت له‌و نێوانه‌داو، له‌به‌رئه‌نجامى ئه‌مه‌شدا هه‌موان هێزى خۆیان به‌ده‌ست ئه‌خه‌ن و، ئیتر ئارامى و سه‌قامگیریی دێته دى.
ئه‌گه‌ر به ووردى دیققه‌تى كتێبى كۆتایی مێژوو بده‌ین، زۆر زۆر جیاوازتره له كتێبى نه‌زمى سیاسى و داڕزانى سیاسى. به‌هه‌مان شێوه بیر‌و ڕا باوه‌كانى فۆكۆیاما.
فۆكۆیاما سه‌ره‌تا وه‌ك داكۆكیكارێكى سه‌رسه‌ختى لیبرالیزمى ئابوریی خۆرئاوایی به پیًشهنگایهتى ئه‌مریكا ده‌ركه‌وت، بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌شى كرد هه‌ركه‌سێك دواى سه‌رمایه‌داریی ئابوریی نه‌كه‌وێت كه ئه‌مریكا پێشه‌نگى كاروانه‌كه‌یه ئه‌وا له‌و كێوانه به‌ته‌نها جێ ئه‌مێنێت و، گورگه‌كان زه‌فه‌رى پێ ئه‌به‌ن!. دواى 11ى سێپته‌مبه‌رى 2001 ده‌ركه‌وت فۆكۆیاما درۆیه‌كى گه‌وره‌و، وتارێكى كرچ و كاڵى نوسیوه بۆ ڕازىكردنى سهرمایهدارو چینه دهستهلاًتدارهكانى ئه‌مریكا، به‌لاى كه‌مى 11ى سێپته‌مبه‌ر جگه له‌وه‌ى پرسیار بو بۆ سهركهسێتى مه‌عنه‌وى ئهمریكاو هێزى ئابوریی ئه‌مریكا، په‌یامه باس نه‌كراوه‌كه‌ى ئه‌وه‌بو كه گه‌لان ده‌ست به‌ردارى “ناسنامه-Identity” خۆیان نابن، جه‌نگى ڤێتام، ئه‌فغانستان، هه‌روه‌ها ده‌ره‌نجامه‌كانى شه‌ڕ له عێراقى دواى 2003 ته‌نانه‌ت ڕوواندا و له‌مدواییه كۆمارى كۆنگۆى دیمو‌كراتى و، ئێستا لیبیاش ئه‌بینین كه ئه‌مانه هه‌مووى له ڕووى سیاسی و سه‌ربازییه‌وه كێشه‌ن له‌سه‌ر پرسى ناسنامه‌و، جه‌نگن له پێناو ونبونى ناسنامه‌دا: گه‌لان لێ ناگه‌ڕێن ناسنامه‌ى خۆیان بده‌نه ده‌ست چینێكى مه‌ڵتى ملیاردێر و له تاوه‌ره به‌رزه‌كانه‌وه كڵاو بخه‌نه سه‌ر چاره‌نووسیان. ساڵى 2008 یش له هه‌ره‌سهێنانى بانكى لیمان برازهرهوه تا ئه‌و سه‌دان هه‌زار كارمهندهى داواى مووچه‌یان ئه‌كرد له كۆشكى سپى و پاره نه‌بو بیاندرێتى كۆتهرهكان سه‌رئاو كه‌وتن. به‌ڵگه‌هێنانه‌وه بۆ به درۆخستنه‌وه‌ى فۆكۆیاما له‌و بهرگریانهى له چینى پرۆفیشناڵى ئیلیگهنتى ئه‌كات به‌ناوى پاراستنى حوكمى یاسا زۆرن، له ساڵى (2019) هدا كۆى گشتى قه‌رزه‌كانى سه‌ر ئه‌مریكا (23) تریلیۆن دۆلارى تێپه‌ڕاندووه، چاودێران واى بۆئه‌چن له‌ساڵى (2026) هدا كۆى گشتى ئه‌م قه‌رزانه بگاته (30) تریلیۆن دۆلار. ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه ئه‌مریكا قه‌رزاره ئه‌وه‌نده پاره‌ى كاش له ئێستادا له گۆى زه‌ویدا نییه. ئه‌مه دوالیزمێكیشه، كه ئه‌مریكا قه‌رزارترین وڵاتى گۆى زه‌وییه به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان گه‌وره‌ترین وڵاتى بهرههمهێنى گۆى زه‌وییه!. به پێى دوا ڕاگه‌یه‌ندراوى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى -IMF له (2019) ه دا قه‌رزى جیهانى گه‌یشتوه‌ته 188 تریلیۆن دۆلار، ئه‌م ژماره پێوانه‌ییه زیاتره له دوو هێنده‌ى كۆى به‌رهه‌مى هه‌موو جیهان، كه ئه‌گه‌ر به قه‌ڵه‌م و كاغه‌ز لێكى بده‌یته‌وه هه‌موو تاكێك له گۆى زه‌وى دا 24 هه‌زارو 500 دۆلار قه‌رزاره. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌موو پاره زۆره بۆ كوێ چووه؟ ئێمه ئه‌م هه‌موو پاره‌یه قه‌رزارى كێین؟
ئێمه ئه‌توانین، له‌و ڕاستیه دیاره‌دا هاوده‌نگ بین، كه ئه‌مریكا وڵاتى دامه‌زراوه گه‌وره‌كانه، نه‌ك دۆناڵد ترامپ یان جیراڵد فۆرد، چونكه لانى كه‌م ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى پاشخانێك له تینك تانك و خانه‌كانى بیركردنه‌وه‌ى زانستى و تیۆرسازیی گرنگ كار ئه‌كات، له‌وێشدا كۆكیهك هه‌یه كه بیناكردنى شارستانیه‌ت له ڕێگه‌ى زانست و داهێنانه‌وه‌یه نه‌ك باڵه‌خانه هه‌وربڕه‌كان (كه ناوى ئه‌نێم شارستانیه‌تى ده‌ستكرد).
ئه‌م نوسینه پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه بۆچى فۆكۆیاما خۆى لێ وون بوه له نێوان ئه‌وه‌ى كه‌سێكى لیبرالیست بێت یان ڕیالیست بێت؟. ریالیسته به‌م مانایه “ئه‌مریكا هه‌موو شتێكه…هه‌موو شتێك له پێناو هێزى ئه‌مریكادا… پێویسته حاكمێك به پێوه بێت…تادوایی”. هه‌ر لهدهستپێكى دوایین نوسینى دا فۆكۆیامادا ئه‌نوسێت ” بۆ چه‌سپاندنى هێزى یاسا‌و به‌گژاچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى زۆر گرنگه كه‌سایه‌تیه پیشه‌ییه‌كان له ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بكه‌نه پێوه‌ر نه‌ك ڕازیكردنى سه‌ركرده‌ى سیاسى”… له ڕووى سایكۆلۆجیه‌وه ئه‌م دێڕه ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه كه نیه‌تى فۆكۆیاما له نوسینه‌كه ڕازیكردنى چینێكى سیاسى باڵاده‌سته نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندى گشتى”… ئينجا دیموكراسیه‌ت و لیبراڵیزم به پێناسه ئه‌مریكیه‌كه‌ى، ئه‌وه‌یه له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌رفه‌ت به كۆمپانیاكان، به ڕێكخراوه‌كان، به تاكه‌كان، به ده‌وڵه‌ته‌كان، بهدامهزراوهكانى دى نادرێت، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تى وابه‌سته‌ى ئه‌و چینه پرۆفیشناڵ! و شاره‌زایه! نه‌بن كه “فۆكۆیاما” باسى ئه‌كات.
تۆماس جێفرسۆن یان ئه‌لیكسانده‌ر هامڵتۆن؟.
هه‌ر له‌م دوواین نوسینه‌یدا به‌ناونیشانى ” ئه‌مریكا پشت بهدهوڵهتى قووڵ ئه‌به‌ستێت”، فۆكۆیاما پێى وایه ئه‌مریكا دره‌نگ گۆڕ‌انى سیاسى كردووه، هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست له گۆڕ‌انى سیاسى لاى فۆكۆیاما ئه‌وه‌یه خه‌ڵك له‌كاروبارى سیاسى دووربخرێته‌وه، چونكه گومان له حوكمڕانان ئه‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ش نمونه‌ى ” ئه‌لیكسانده‌ر هامڵتۆن-Alexander Hamilton” ئه‌هێنێته‌وه كه جه‌ختى له‌وه كردۆته‌وه پێویسته ده‌وڵه‌ت له‌هه‌موو سێكتهرهكانیدا به كه‌سانى شاره‌زاو پسپۆڕى جێبه‌جێكار بته‌نرێت”. هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌ى ئه‌ویشه‌وه “تۆماس جێفرسۆن- Thomas Jefferson” وتویهتى ” پێویسته خه‌ڵكى ئاسایی ئه‌مریكا ڕێگه‌یان بۆ خۆش بكرێت خۆیان حوكمى خۆیان بكه‌ن له ڕێگه‌ى ئه‌و نوێنه‌رانه‌ى هه‌ڵى ئه‌بژێرن”.
بهبڕواى فۆكۆیاما، ئه‌و دیده جێفرسۆنیه قوڕى بۆ ئه‌مریكا گرتۆته‌وه، هه‌رئه‌وه‌ش وایكردووه، پیاوێكى نیمچه خوێنه‌وارى وه‌ك ئه‌ندریۆ جاكسن كه پاڵه‌وانى جه‌نگى 1812 بوه له ساڵى 1828 دا له جۆن ئادامس بباته‌وه كه ده‌رچوى هارڤارد بوه‌و پیاوێكى ڕۆشنبیر بوه.!.
له ڕاستیدا یه‌كێك له ئاریشهكانى لیبراڵیزمى سه‌رمایه‌دارى له‌و تایپهى فۆكۆیاما په‌سنى ئه‌دا و بهرگریكارێتى، ئه‌وه‌یه له‌پشت فرتوفێڵ و نیه‌ته خراپه‌كانیانه‌وه گوتارى جوان و قسه‌ى لووس و، ده‌مامكى بڕواپێهێنهرى به‌هێزیان هه‌ڵگرتوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فۆكۆیاما له‌م نوسینه‌دا هه‌ر به‌ڕاستى له‌وانه‌یه كه به‌ر لووتى خۆى نابینێت له‌به‌ر سێ هۆ:
یه‌كه‌میان، كاراكته‌رێكى وه‌ك “جیفرسۆن” له باوكانى دامه‌زرێنه‌رى ئه‌مریكایه، نوسهرى ڕاگه‌یه‌ندراوى سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكایه (1776)، دیبلۆمات بوه، یاساناس بوه، پیاوى ده‌وڵه‌ت بوه، ته‌نانه‌ت میعمارو، پێشه‌نگى ڕۆشنگه‌ریش بوه. جاڕى ئه‌وه‌ى داوه ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تى هاوڵاتیه‌و، هاوڵاتى و خه‌ڵكى ئاسایی تیایدا سه‌نته‌رى دیموكراسین، كه‌چى فۆكۆیاما نیهتیهتى بڵێت ” دیموكراسى ڕاسته‌قینه چینێكى پاوانخوازیی هاوشێوه‌ى ترامپ و زاواكه‌ى و كچه‌كه‌ى یان نوخبهیهكى تێروته‌سه‌لى ئهرستۆقرات به‌دیهێنه‌رو پارێزه‌رین، بۆ ئه‌وه‌ش نابێت ملیاره‌ها مرۆڤى گۆى زه‌وى توخنى ئه‌وه بكه‌ون ئه‌م گۆى زه‌وییه چۆن وا تووشى گه‌رمبون بوه؟. بۆچى كهشو هه‌وا پیس بوه؟. بۆچى هه‌موومان قه‌رزارین له ڕووى ئابورییه‌وه؟. بۆچى له سوریا له‌سه‌روو 11 ملیۆن هاوڵاتى پێویستیان به هاوكاریی مرۆییه؟. یان بۆچى ئه‌م هه‌موو دیواره دروست بكرێت له نێوان چینه‌كاندا؟.
دووه‌مین، بۆیه ” فۆكۆیاما” بهرلوتى خۆى نابینێت، نه‌هى جێفرسۆن ئه‌كا، به‌ڵام په‌سنى ترامپ ئه‌كات. به ئیداره‌كه‌ى “ترامپ” ئه‌ڵێت ” ده‌وڵه‌تى قووڵ” و به خۆى و تیمهكهشى ئه‌ڵێت “چینێكى پرۆفیشناڵى شاره‌زا”. له‌كاتێكدا سى ئێن ئێن و گۆڤارى تایم بڵاویان كرده‌وه كه دۆناڵد ترامپ 9 هه‌زارو 451 درۆى كردووه له‌ماوه‌ى كه‌متر له 4 ساڵ دا!. ئایا ئه‌مه ته‌نها بابه‌تێكى كۆمیدیهو تێپه‌ڕ ئه‌بێت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا؟. ترامپ به‌وه ناسراوه كه له‌هه‌موو ژیانى دا كتێبێكى به‌ده‌سته‌وه نه‌گرتوه، هه‌ر له‌مناڵیه‌وه له باوكیه‌وه سامانێكى زۆرى بۆ ماوه‌ته‌وه‌و، ته‌نانه‌ت هیچ شاره‌زاییه‌كى له میّژوودا نییه. له وێنه‌ى ئه‌وه‌ى گوتى ” كورده‌كان له شه‌ڕى نۆرماندى دا پاڵپشتى ئه‌مریكایان نه‌كردووه!”. له تویتێكى تریشدا ترامپ كوردى عێراق و سوریا لێك جیاناكاته‌وه…
سێهه‌مین، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان 750 بنكه‌ى سه‌ربازیى له زیاتر له 80 وڵاتى جیهاندا هه‌یه، كه‌چى له‌و په‌ڕى بێتاقهتیدایه له جیهان، ئه‌زمونى ئێستاى ئه‌مریكا وه ئه‌وروپا ئه‌زمونى “بێتاقه‌ت بونه له‌جیهان”. به‌هه‌مان گوڕ‌و ئاڕأسته چین بێ ئه‌وه‌ى فیشه‌كێكى ته‌قاندبێ له‌هه‌موو جیهاندا ئاماده‌گى هه‌یه‌و تاو ئه‌دات به‌ره‌و جیهان، جگه له چین نمونه‌ى یابان، هیند، ڕووسیا، سه‌نگافورا، مالیزیا ئه‌و وڵاتانه‌ن كه دواى حیكایه‌ته‌كانى فۆكۆیاماش نه‌كه‌وتون و، پێشكه‌وتنێكى سه‌رسوڕهێنه‌رانه له بوارى ته‌كنۆلۆجیاو پیشه‌سازیی و داهاتى تاك و ڕێژه‌يه‌ك دیموكراسیشدا پێشكه‌وتون.
- بابەتەکانی تری بەهرۆز جەعفەر
-
دکتۆر بەهرۆز جەعفەر: بەرەو پیاچوونەوەی ڕیشەیی بە پرۆسە نەوتییەکان لەهەرێمی کوردستان – تاکەی لە بن دەواری ڕەش دابنیشین؟
- -
بەهرۆز جەعفەر: چیرۆکی کورتهێنانی غاز لە عێراق چیمان پێدەڵێت؟
- -
دکتۆر بەهرۆز جەعفەر: بنەماکانی ناسیۆنالیزم و کەرەستەکانی کێبڕکێ لەگەڵ ئەوانی تردا.
- All Posts