بەیان ئیبراهیم دوو نامەی کازمی بە دوو ئاراستە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کورد هەر کات گەشتبێتە نیمچە دەستەڵاتێکی خۆماڵی، هەمان کلتوری خێڵگەرایی لە ناوەندی حکومداری و ئیداریدا دوبارەکردوەتەوە، خێڵ بەو مانایەی کە ڕەعیەت لە خزمەت سەرۆک خێڵدا و سەرۆک خێڵیش دەستەڵاتەکانی تەنها هی بنەماڵەکەیەتی، هەر نەشیتوانیوە هیچ نەبێت سیستەمی پادشاییەکی تۆزێ باش بەرهەمبهێنێ، بۆیە دەبینین کورد بە تایبەت لە باشور بە هۆی عەقڵ کورتی و بازنەی بچوکی داخراوی دەستەڵاتەکانی خێڵەوە نەیتوانیوە بەرگەی ڕوداوە گەوەرەکان بگرێ و تا گەشتوەتە ئەوەی کە توانای خۆ بەڕیوەبردنی نەبوە، دەرئەنجامی ئەمەش پەنا بردن بوە بۆ بێگانە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بوە، لە ئێستادا ئەوەی لە پێشوازیدا دەیبینی لە کازمی دۆسیەکە کازمی نیە، بەڵکو گەڕانە بەدوای دەرچەیەکدا تا بتوانرێ قۆناغی وەستاوی حکومی ئەم خێڵانە تێبپەڕینرێ، پەنا بردن بۆ کازمی مەسەلە پشتگیری کازمی نیە هێندەی کاردانەوەیەکە بۆ دەستەڵاتی خۆماڵی، کە هاتنی کازمی دوو نامەی ئاشکرای پێ بو:

نامەی یەکەم … بۆ سەرانی دەستەڵاتی کوردی.
لەم نامەیەدا پێشاندانی جۆرێکە لە شکستی ئەوەی ناویان ناوە دەوڵەتداری و حکومی خۆماڵی، تا ئەو ئاستەی کە ئەگەر بەرژەوەندی وڵاتانی زل هێز نەبوایە ئەوا ئەمان لەبەردەم کازمیدا کۆتایی خۆیان ڕادەگەیاند، ئەگەر چی وردە وردە کازمی کار بۆ ئەوە دەکات ناوەند بەهێز بکات و لە پێش هەمویانەوە سێکتەری ئابوری بەهێز بکات، ئەم نامەیە جۆرێکە لە خەجاڵەتی بۆ کورد تا ئەو ئاستەی سەرانی دەستەڵاتی خۆماڵی کە دەبو ئێستە بیتوانیایە وەک هەرێمێکی بەهێزی ئابوری پەیامی گرنگی پێ بوایە بەرامبەر ناوچەکە و جیهان و بە تایبەتیش کازمی، نەک کازمی بە نامەیەک پێیان بڵێ ئێوە هیچ نین ئەگەر هیچ بونایە موچەتان پێ دەدرا، ئەواتا من نە بم ئێوە ناتوانن موچە بدەن، نامەکە لە دوا دێڕیدا هاتوە، کە شورەییە بۆ ئێوە خۆتان تێر و بازرگانی بە خوێنی خەڵکەوە دەکەن و خەڵکەکەشتان موچەی نەبێت، دوای هەمو ئەمانە بەرژەوەندی وڵاتان جۆرێکە لەو مۆدێلەی ولاتانی خلیج و پشتوانی کازمی دەکەن بەرەو وعێراقێکی ناوەندچێتی بەهێز.

نامەی دوەم …. بۆ خەڵکی کوردستان .
کازمی خۆی باش تێدەگات کاتێک وەفدە کوردییەکان ڕودەکەنە بەغداد حاڵیان چۆنە، چۆن نەیان توانیوە دوای ئەم هەمو ساڵە و دوای ئەم هەمو داهاتە، بتوانن خۆیان لەسەر پێ ی خۆیان بگرن ، ئەوەش دەزانێ کورد لە ناوخۆدا ناتوانێ بەدیل بۆ ئەم دەستەڵاتە دروست بکات لە ئێستادا، ئەو بۆشاییە دەبێنێ بۆیە کە دێت لە پێشوازیدا بەهەمان ئەو فۆرمە دێت کە خەڵکی کوردستان داوای دەکات، لە نامەی دوەهەمدا بە خەڵکی کوردستان دەڵێ ئەو فردیاڕەسەی بۆی دەگڕێن بەس لە ناوەنددا دەبێت و پێمان دەڵێ ئەوەی ئێوە ناوتان ناوە حکومەتی خۆماڵی تەنانەت ناتوانێ موچە بدات وە پێمان دەڵێ بۆ ئوم هەڵبژاردنە لە گەڵم بن، ئەوا جارێکی تر ملتان دەگرم و دەتانبەمەوە بەردەم قاپیەکەی بەغداد، پێمان دەڵێ من دێم و جارێکی تر دەتان بەمەوە بەغداد، ئێوەش بە سەرانی شۆڕشگێڕ بڵێن تا شوڕشێکی تر و موچەیەکی تر خواتان لەگەڵ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت