دڵشاد مەجید: مالکی بە بەرھەم ساڵح و کازمی ووتووە .. بە 10 دەقیقە حکومەت دەڕوخێنین.!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەدوا کۆبوونەوەی نێوان نوری مالکی و کازمی و بەرھەم ساڵح، مالکی ھەرەشەی کردووە کە بە 10 دەقیقە دەتوانین حکومەت بڕوخێنین، ئەگەر چیتر گوشار بۆسەر حەشدی شەعبی بھێنن.!
لەوەڵامدا بەرھەم ساڵح ووتویەتی .. جا 10 دەقیقەی بۆچیە.. فەرموو ئێمە واز دێنین ، دەسەڵات تەسلیمی ئێوە دەکەین.!
ھەر لەو کۆبوونەوەیە بەرھەم ساڵح نامە پڕ ھەڕەشە ئامێزەکەی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە نوری مالکی ڕادەگەیەنێ..
پۆمپیۆ ووتوویەتی، لەمەودوا یەک ساروخ، نەک بەسەفارەتی ئەمریکا بەڵکو ئاراستەی ناوچەی سەوز بکرێ.. جگە لە گەماوری ئابووری، لەبەغداوە تا بەسرە ھەرچی ھێزی حەشدی شەعبیە ھەیە ڕادەماڵین.. و سزای دارایی و تۆمەتی تیرۆریش دەخەینە سەر ھەموو سەرکردەکانی حەشدی شەعبی. دوای ئەوەش نەک سەفارەتی ئەمریکا، بەڵکو سەرجەم سەفارەت و قونسڵیەکانی دونیا بەغدا جیدەھێڵن.
ھەرئەم ھەڕەشەیە وای کرد کە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، دوو سەرکردەی حەشدی شەعبی بەناوەکانی حامد هادي الجزائري ئامر لیوای 18, وعد محمود احمدقدو ئامر لیوای 30 لەڕیزەکانی خۆی دووربخاتەوە، کەلەخۆپشاندانەکەی بەردەم سەفارەتی ئەمریکا دیاربوون.
لەلایەکی تر گوایە ھادی العامریش ( سەرکردەی میلیشای بەدر) لەڕێگای سەفیری عیراقەوە لە واشنتن نامەی ناردووە بۆ ئەمریکیەکان، کەئەو دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا ناوەستێتەوە.!
ئەو ھێزانە بەجدی ترسیان لێنیشتەوە، چونکە بەگوێرەی ئەو زانیارایانەی لەواشتنەوە دزەی کردووە.. ترامپ بۆ ھەڵمەتی پڕوپاگەندەی ھەڵبژاردن، نیازی وایە لەمانگی داھاتوو (ئۆکتۆبەر)، زەبری کوشندە لە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی گروپی ( امام عەلی) لەسەر سنووری سوریا بوەشێنێ.. دواتر لەو گروپانەی کە بیانەوێ تۆڵە بکەنەوە. ڕەنگە ئەم پایزە ھەروەک پێشتر باسمان کرد پایزی ھەڵوەڕینی میلیشایەکانی حەشدی شەعبی سەربەئێران بێ..

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت