باوان فەرەیدون: لەیادی ڕۆژی گەشت و گوزار دەبێت چی پەرەپێبدەن؟

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەبێت لەگەڵ ئاسایی بوونەوە و دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لە ناوخۆ و دەرەوەدا لەکوردستان وەک لە پلانی دەستەی گەشت و گوزاردا چەندین پلانی نایاب و گرنگ داندراون و لەپاڵیاندا چەند تەوەرێک دیکە گرنگی پێبدرێت جێ بەجێبەجێ بکرێن کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەئێستادا وەستاون لەو ئامانج و پلانانەی دەخەینەڕوو:لەستراتیژیەتی پەرەپێبدانی گەشت و گوزار کە لە 6تەوەر و 23ئامانج و 69چالاکی خراونەتەڕوو، ئاماژە بە43پڕۆژە دراوە کە دراونەتە دەستەی وەبەرھێنان، یەکێک لە ئامانجەکانی تر بەرزکردنەوەی ژمارەی گەشتیارانە لەساڵی2020لە 3 ملێۆن و 700ھەزار گەشتیار بەرزبکاتەوە بۆ 4ملێۆن گەشتیار.
ھەروەھا ڕازیبوونی گەشتیاران لە70% بۆ 75%بەرزبکاتەوە ژمارەی چالاکییەکانیش لە 48 بۆ 55بەرزبکاتەوە، پڕۆژەکانی ماستەر پلانیش لە 3پڕۆژە بۆ 7پڕۆژە بەرزبکرێنەوە.
یەکێکی تر لە تەوەرەکان گرنگی دان بە شێونەوار لەسێ تەوەردا کۆمەڵێک چالاکی خراونەڕوو:
1- دۆزینەوەی و پاراستنی شێونەواری و کەلەپووری و پەرەپێدانی مۆزەخانەکان.
2- دانانی یاسایی شوێنەوار و ھەموارکردنەوەی و دەرکردنی ڕێنمایی.
3- ناسندن و بەبازاڕکردنی شوێنەکانی شوێنەواری). سەبارەت بە پلانی دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ دەرچوانی گەشتوگوزار ئاماژە بەوە درا لەھەرێمی کوردستان ساڵانە زیاتر 490دەرچووی گەشت و گوزار لە 5بەشی گەشتیاری لە کۆلێژەکان و 5پەیمانگا و 4ئامادەیی گەشتیاری ھەیە و لەماوەی 3ساڵ1700 دەرچوو ئامادە دەبێت، لەھەمان کاتدا 2920بنکەی گەشتیاری ھەیە، ھەوڵدەرێت لە ڕێگەی داڕشتنی و ڕێنمایی و ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان لایەنەپەیوەندارەکان دەرچووان کاریان لە بنکە گەشتیاری و کەرتی تایبەت بۆ بدۆزرێتەوە.
4- ئامانج لەدۆزینەوەی ھەلی کار بۆ دەرچووانی گەشت و گوزار(بەرزکردنەوەی کوالێتی خزمەتگوزاری بنکەکانی گەشتیاری، ئامادەکردنی کادیری گەشتیاری بەتوانا. سوود وەرگرتن لەدەرچووانی گەشتوگوزاری ھەرێم،کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری ھەرێم) ئەمانە و چەندین ئامانج و پڕۆژە و چالاکی تر دەبێت دەست پێبکرێن کە ئەمانە گرنگترینیان بوون، کاریگەری جێ بەجێکردنی ئەم پلانانە گرنگی خۆیان ھەیە بۆ بەرەوپێشچوونی سێکتەری گەشتیاری لەکوردستان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت