هێرش عەبدولڕەحمان: ئەگەر نەخۆشیەکەی ترامپ پلان بێت.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ترامپ بەردەوام گاڵتەی بە (بایدن) دەکرد، کە ماسکەکەی لە دەموچاوی گەورەترە، تا خۆی توش بوو. ترامپ لە ملێۆنان ڕاپرسیەکانی کراوە شکستی ھێناوە، دیبەیتەکە کارەسات بوو بۆی، بڵاوکردنەوەی ھەواڵی توشبوونی بە کرۆنایە، تا ئێستا ڕوون نیە چۆنە؟ بۆ ئەوەیە، تا هاوسۆزی بەدەست بهێنێ و ستراتیژی خۆی بگۆڕێت یان ترسەو دەیەوێت پاساو بۆ ئەوە بێنێتەوە، کە بەشدای رووبەرووبونەوەکان نەبینێتەوە لەگەل (بایدن) یان دەیەوێت بەهێز دەرکەوێت. ھانی خەڵک بدات، کە بچنە ھەلبژاردنەکان بۆ دەنگدان و کرۆنا بەم شێوە تۆقێنەر نیە.
لە یاسای ئەمریکادا ئەگەر سەرۆک نەخۆش بێت بۆ ماوەیەک بژاردەی گواستنەوەی دەسەڵاتەکانی بۆ جێگرەکەی بەشێوەیەکی کاتی هەیە. هەر کاتێک ھەست بە باشی بکات، دەتوانێت دەسەڵاتی خۆی وەربگرێتەوە. قسەکە ئەوەیە ترامپ خۆی نەخۆش بکات و ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە کاتی خۆیدا نەکرێت، تا کات تێدەپەرێت ئەو کات بە مایک دەڵێ:(( برۆ ئەولاوە خۆم عەیبم نەماوە))، دەتوانێت بەردەوام بێت، ترامپ وا بیر دەکاتەوە و خەون دەبینێت! بەس ئایا ئەمریکیەکان ئەوە قبوڵ دەکەن ئەگەر ڕوبدات.؟!
ترامپ بە مسۆگەری لە دەنگی (گشتی) دۆڕاوە کۆمارییەکان کۆنگرێسیان دۆراندوە لە ئەنجومەنی پیران و سەرۆکایەتی یەکیان بە دەستەوە ئەمێنێت، ئەگەر ترامپ ببێتەوە بە سەرۆکیش، کە وردە چانسێکێ ھەیە دیموکراتەکان ئەنجومەنی پیران دەبەنەوەو ئەو کات بوون و نەبوونی ترامپ وەک یەک وایە دەسەلاتەکانی سنوردار دەبیت بی گەرانەوە بۆ ئەوان ناتوانێت ھیچ کارێک بکات، وە ئەگەر ترامپ نەگەرێتەوە ئەوە (مایک) پێنسی جێگری دەبێتە پاڵێوراوی کۆمارییەکان بۆ شوێنی ترەمپ ئەو کات تەواوی شتەکان دەگۆرێت، چانسی (پێنس) مسۆگەرترە لە ترامپ بۆ سەرۆکایەتی دەکرێت پلانیش بێت، تا ترامپ بە واژۆی جیگرەکەی لە دوای نەبوونەوەی بە سەرۆک لە ھەموو لێپرسینەوەیەک ببوردرێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت