پشتیوان جەمال: شەڕحی چاکسازی لەپشتی لاپتۆپەوە، بۆ ناوپەرلەمان.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

کێشمەکێشمی کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ بانگهێشت کردنی سەرۆکی حکومەت و تیمی یاوەری، سەرۆکی حکومەتی تەنگەتاو کردو لەپشتی لاپتۆپەکەیەوە هێنای بۆ پەرلەمان، لەخەیاڵدانی خۆی لەپێگەو کەسایەتی دەدرێت ئەگەر لەسەر داواکاریی وردەکوتلەکانی نەیاری بانگهێشت بکرێت بۆ پەرلەمان، بۆیە کەوتنە دژایەتی کۆکردنەوەی ئیمزاکان، هەنگاوی یەکەم بەهەڕەشەو سزادان، بەم هۆیەوە یەکگرتووی ئیسلامیان لەحکومەتی خۆجێی دهۆک وەدەرنا، دواجا کەهەنگاوی یەکەم سەری نەگرت، هەنگاوی دووەمی دەست پێکرد، بەوەی خۆی دەستپێشخەری کرد بچێتە پەرلەمان.
چونە پەرلەمان بەسەر فەرشی سورو بەمنەتەوە، پەیامێکی بەگوێی هەمواندا کە ئەو چۆنی بوێت ئاوا حوکمداری ئەم هەرێمەدەکات
لەوەڵامی پرسیار لەسەر دواکەوتنی چاک سازی و،کردنی چاکسازی لەسەر موچەی فەرمانبەران بۆچی؟! بەجۆرێک موبەڕیری دەهێناوەکە لە دەسەڵاتی ئەودانەبێت ونیگەرانەلەوەی لەسەر حسابی فەرامنبەرانی حکومەت چاکسازی دەکا!
خاوەنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بیت و هەرسێک لەدەسەڵاتە کانی، قەزائی، یاسادانان، جێبەجێکردن، لەدەستت دابێت چاکسازی کارێکێ قورسە؟ دەکرێت بپرسین سەرۆکی حکومەت ناتوانێ بۆردێکی نیشتمانی لەکەسانی دڵسۆز دروست بکرێت بۆ بەدواداچوونی هەموو ئەو موڵکە گشتیانەی بە نهێنی و لەژوری تاریک دراونەتە هاوبەشە بازرگانەکانی ئەم وڵاته بێ مووچەیە. لەکام وڵات هەیە باج و قەرزی سەر دەوڵەمەند بکرێتە قیستی درێژ خایەن بۆ بیست ساڵ، لەکام وڵات بیناو باڵەخانە لەسەر بودجەی گشتی دروست دەکرێت و لە ڕێکخراوەکان پێداویستی بۆ دابین دەکرێ و دەدرێتە بازرگان و کۆمپانیای ووڵاتان بەقەرزی درێژ خایەن بۆماوەی چەندین ساڵ؟ پێشتر زەوی ئەم وڵاتەیان دا بەچەند بێ ئیشێک و کردنیان بە سەرمایەدار بە شەریکی هەتاهەتایی. ئایا سەرۆکی حکومەت ئاگاداری ئەوەنیەکۆمپانیاو سەرمایەداری دەرەکی دەهێنن بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و هێنانی دراوی قورس بۆ ناوخۆ لەبەرژەوەندی نوخبەیەکی دیاریکراو لێرەش بەناوکۆمپانیاو سەرمایەداری دەرەکی دەهێنن بۆسپیکردنەوەی پارە و بەناو کردنی پڕۆژەکانیان؟.
لەوەڵامی دواکەوتنی موچەو بەدوومانگ جارێک، ئۆباڵ دەخرێتە ئەستۆی بەغداو، شایستەداراییەکانی کورد نانێرێت. ڕەنگە سەرۆکی حکومەت لەبیری چوبێت لەسەردەمی عادل عبدالمهدیدا زۆرترین نەریمی نوانرا بەرامبەر بەکورد بۆڕێکەوتن باجەکەشیدا.
ئێستا کەمستەفاکازمی هەڵبژێر دراوی شەقامی عێراقیەکازمی پشتیوانی ئەمریکای هەیەو جیاوازە لەگەڵ سەرۆک وەزیرەکانی پێش خۆی
زۆربەهەستیاری مامەڵە لەگەڵ کەیسی کورد دەکات و نایەوێت بەهەمان پاڕادایمی پێش خۆی مامەڵە لەگەڵ کوردبکات، لەگەڵ ئەوەی
ئێستا عێراق لەسەر پێگەوقوەتە، بەڵام کورد لەبیرمان نەچێ هەرێمی دوای شکستی ڕیفراندۆمە، هەرێمی دوای شکستی ئابوری سەربەخۆیە. بۆیە ناکرێت شکستی حوکمداری بخرێتەملی بەغدا.
خراپی ئاستی بەڕێوەبردن و گەشتنە بن بەستی چاکسازی لە حکومەت، مامەڵەکردنی خراپ لەگەڵ بەغدا، مانەوەی ئاسایشی ھەرێمی خستۆتە مەترسی ھەرەسەوە، چونکە ھیچ ھێزێکی ھەرێمی و نێودوڵەتی وەک جاران لە سۆنگەی ماف خوراوی ناڕواننە دۆسیەی کوردی ھێندە بە شێوەی مافیاگەری و سپی کردنەوەی نەوت و بازرگانە قەدەغە کراوەکانەوە دەڕوانن دۆسیەیەکەی،کە ئەمەش پاڵپشتی نێودەوڵەتی دۆزی کورد بەرەو چارەنوسێکی نادیار ڕاپێچ دەکات، دواجار تەنھا میللەتی کورد زیان دەکات، چونکە نوخبەی سیاسی و شەریکە ئابووریەکانیان مەیلی ھەڵھاتنیان زیاترە لە مانەوە و قبوڵ کردنی شکستەکان.