ئەحمەد بابان: دەسەلات لەدیدی بیرمەندان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەسەلات ئامێر یاخود مولكیییەت نیە كە لە چنگی چینێكی زاڵ یان حوكمەتێكدا بێت. بگرە دەسەلات ستراتیژیەتێكە هەموو پانتایی سیاسەت دەخاتە بن كارتێكردنەوە. بەواتایەكی تر كارتێكردنەكانی دەسەلات لە نمایش كردنی هێزو تاكتیك و تەكنیك و پراكتیزەوە خۆی دەنوێنی، بۆیە ڕاپەرێنەری دەسەلات بایەخێكی كەمی هەیە. دەسەلات بە واتای خۆ سەپاندن بەسەر بێدەسەلاتاندا ناگەینێت. بگرە دەسەلات بریتیە تۆرێكی وردە دەسەلاتداریتی كە تیایدا فەرمانبەرو فەرمانرەوا خاوەن دەسەلاتن، و لەهەر شوێنێك دەسەلات هەبێ بێ گومان هێزیكی بەرپەچ دانەوەش ئەبێت روونتر بلێم دەسەلات بۆ مانەوەی خۆی پێویستی بە چەندین بنكەی بەرپەچدانەوە هەیە، ئەمەش ناكرێ بەكارێك لە چەشنی شۆرش یان راپەرین سنوردار بكرێت.
دەسەڵات لە روانگەی (فۆكۆ) دامو دەزگا نیەو جیهانبینی یاخود بارێكی ستراتیژی ئاڵۆزكاوە كە چاو دێرە لەسەر دیاریكردنی پەیوەندی چەند لایەنەی ئەكتەرەكان لە پرۆسیسی دەسەلاتدا بەسەریاندا بەكار دەبرێت. دەسەلات لە ركێفی كەسێكدا نیەو هەر گیز خەیاڵ بۆ ئەكتەری بێ دەسەلات ناچێت جۆری شەن و كەو كردنی فۆكۆ. لەدەسەلات لەگەڵ جۆری لەشی كردنەوەی ئابوریانەی دەسەلات تەواو دژ بە یەكترن دەكرێ بە تێروانینێكی حقوقی-لیبرالی. بۆ بەرهەمەكانی سەدەی هەژدە ئاماژە بكریت كە بە گوێرەی روانگەی ئەوانەوە دەسەلات لە شێوەی ئامرازی یان جۆرێكە لە خاوەنداریتی و ماف كە بەهۆی بەستنی پەیمان نامەیەك دەگوێزرێتەوە یاخود دەدرێت بەكەسێك یان دامو دەزگایەكی تایبەت تەنانەت لەبیرو بۆچونەكانی ماركسیش ئەمە شیكردنەوەی ئابوریانەیە لەمەر دەسەلات, چونكە دەسەلات بە واتای پارێزگاری پەیوەندی نێوان بەرهەم هێنان و هێزی داسەپێنراوی چینایەتی پێناسەكراوە بە بۆچونی فۆكۆ. شیكردنەوەی دەسەڵات بەدەر لە واتای ئابوریەكەی پێویستە لەم زەمینەوە هەولێك دراوە بۆ یەك واتا بوونی دەسەلات و سەركوتكردن بە هۆی (ڤیبر) یان پێیناسەكردنی دەسەڵات لەسەر بنەمای پەیوەندە بەستراو لەسەر بناغەی زۆرداری بە هۆی ( نیتشە) بە واتای بە واتای دەسەڵات یەكسانە بە سەركوتكاریی، بەڵام لە دیدی فۆكۆ ناتەواو بونی واتەی دەسەڵات یەكسانە بە سەركوتكاری لەبارەی دەسەلاتی مۆدێرن ئەوەیە كارتێكردن و میكانزمی دەسەڵات بۆ سەركوتكاری دابەزیوە لایەنی پۆزەتیڤ و داهێنەرانی پەیوەندیەكانی دەسەڵات یان بە واتایەكی تر بنەمای موكم دامەزراندنی كۆمەلگەیەكی مۆدێرنیان خستۆتە فەرامۆشیەوە. كەواتە دیاردەیەكە شیاویی لێ وورد بونەوەیە. فۆ كۆ لەمەڕ چۆنیەتی بەكارهێنانی دەسەڵات سەرنجی داوەتە دووخاڵی گرنگەوە:
1- گوتاری راست كە لەسەدەكانی ناوەرستدا لە رۆژئاوا مومارەسەی دەسەڵاتی دیارو ئاراستە ئەكرد.
2- كارتێكردنی ڕاستی، چونكە گوتاری راست دەبێتە ئەگەری وەبەرهەم هاتن و هاتنەكایەی دەسەڵات و ئەو دەسەلاتەش لەدەوری خۆی لەهاتنە كایەوە پتەو كردنی راستی بەكار دێت.
فۆكۆ بەخستنەروو و ئاشكرا كردنی دەسەڵاتێك كە لەناو گوتارو راست خۆی حەشار داوە تیۆری خۆی دەر ئەخات بە دیدی ئەو لە پێنج گۆشە نیگاوە دەكرێ لە دەسەڵات ورد بینەوە:
1- شێوازی دەسەڵات
2- ئاستی دەسەڵات
3- كارتێكردنی دەسەڵات
4- ڕێرەوی دەسەڵات
5- دەسەڵات و زانست
1- تێروانین و هەڵسنگاندنی ئێمە بۆ دەسەڵات نابێ تەنها بە پێشوازی یاسایی دەسەلات، یاخود كردنی سنورێكی دەسەڵاتدایتی دیاری كراو بە پێوەر تەسك بكرێتەوە، بگرە دەبێت سەرنج بدەینە لایەنە تەكنیكیەكانی كە لەناو دامو دەزگاو خۆجێی و ناوچیەكاندا هەیە.
2- هەڵسەنگاندن دەبێ ڕاپەراندن و مومارەسەكردنی دەسەڵات سنوری دەسەلات و كارتێكردنەكانی بگریتەوە خۆی و كاری بە نیازپاكی یان تەمالیك كردنی دەسەڵات نەبێت. یاخود هەڵسەنگاندنی دەسەڵات بەو ڕێگایە یە كارو بارو شتەكان لە ئاستی زنجیرەكراویەكی بەردەوام ئەو ئاستەی كەتێیدا فەرمانێك بە جەردەوانی لەسەر جەستەماندا خۆی نەسەپێنێ و زاڵە بەسەر كارو كردەوەكانمان دەبێت بۆیە لە جیاتی تێ ورد بونەوە لە هۆكاریان و بەرژەوەندیەكانی چین و توێژو گروپەكان یان تاكەكان كە مومارەسەی دەسەڵات دەكەن.
3- دەسەڵات موڵكی كەسێك یان گروپێك نیە، بەڵكو بەشێوەی ئەڵقەیی لەناوەوەی كۆمەڵدا ئەخولێتەوە لە چەشنی پێكهاتەیەكی تۆر ئاسا كە هەموو خەلك ئەكەونە ناو ئەو تۆرەوە مومارەسە دەکرێ، بۆیە كەس نابێتە خاوەن دەسەڵات.
4- هەڵسەنگاندنی ئاسایی دەسەڵات لەئاستی دەزگای بەرزو گەورەكان بێ نمونە دەسەلاتی دەوڵەت دەستی پێكردوە، دوایی ڕۆڵ و كاری گەسێیتی لەناو سیستەمی كۆمەڵایەتیدا ئەپشكنێتەوە، بەڵام فۆكۆ پێچەوانەی ئەم هەلسەنگاندنە ئاساییە، دەڵێت: دەبێ هە لسەنگاندن لەئاستی تاك بۆ ئاشكرا كردنی مێژوو تەكنیك و تاكتیكەكانی دەسەڵات دەست پێ بكەیت. ئاوەها هەلسەنگاندنیكی لە خوارەوە تا سەرەوە ئەتوانێت نیشانمان بدا، چۆن میكانیزمەكانی دەسەڵاتی بەرفراونترو جیهانی تر حوكمرانیەتی گۆرانكاریی و پەروسەندنیان تێ ئەكەوێت بۆیە هەڵسەنگاندنی فۆكۆ لە دەسەڵات بە هەلسەنگاندنی تەكنیك و شێوەکانی كاریی دەسەڵات لە ئاستی سیستەمی كۆمەڵایەتی و لە هەنگاوی دووەمدا بە وینەیەكیش كردنی گۆرانكاریەکانی ئیجابی لەدەسەڵات بە هۆی شێوازیكی گشتی ترەوەیە.
5- دەسەڵاتی زانست لە دیدی فۆكۆوە هاوتەریبە لەگەڵ میكانزمەكانی دەسەڵات و بەرهەم هێنانی كەرستەو ئامێری لەبار بۆ ئاراستەكردنی زانست.
كەواتە تێروانین و هەلسەنگاندنی دەسەڵات لەو پێنج گۆشە نیگایەی سەرەوە تویژینەوەیە لە مەڕ دەسەڵات لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی دەزگای راپەراندن و دەسەڵات ئەخاتە لایەكەوەو ئەكەوێتە هەلسەنگاندنی دەسەڵات و هێز كە لە سەدەكانی 17 – 18 سەریان هەڵدا میكانزمی نوێی دەسەڵات لە شێوەی پەیوەندیەكانی حاكمیەت نیە، بگرە لە سیستەمی چاودێری و تۆری لە حالەتە ناچاریە مادیەكان دەبێتە هۆی مومارەسەی دەسەلات بەسەر جەستەو لەشی مرۆڤدا ئەم جۆرە دەسەڵاتە كە بە دەسەڵاتی ئاكاریی ناسراوە ئامرازی بونیادی لە دروستكردنی سەرمایەداریی پیشەیی و كۆمەڵگەی پەیوەندیدارو لە كۆتادا شێوازگرتنی زانستی مرۆڤ دەبێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت