زەبەنگ بەهادین: تەکنەلۆژیا جادووە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

رۆژ لە دوای رۆژ بواری تەکنەلۆژی زۆر بە خێرای پەرە دەسێنێت و گەشە دەکات، بەجۆریکی لێهاتوە زۆرینەی جومگەکانی ژیان بەستراوەتەوە بە تەکنەلۆژیاوە، ئێستا تەکنەلۆژیا خۆی ویستی چۆن بێت بەو شێوەیە تاک و کۆمەڵگا ئاراستە دەکات.
ئەوانەی کە لەپشت گەورەکردن و فراوانکردنی ئەم زانستەن کەسانی ئاسایی نین بە تایبەت ئەوانەی کار لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا دەکەن کۆمەڵێک پرۆگرامیان دیزاینکردوە وەک قومار وایە حەز دەکەی زاریی داهاتو هەڵبدەیت تا بزانیت چیت بۆ دێت. ئەوان زیرەکن لە هاککردنی مێشکی تاکەکاندا، زۆر جار ئێمە وا دەزانین ئەوە ئێمەین تۆری کۆمەڵایەتیەکان بەکار دێنین وا دەزانین ئەوان بەرهەمن. بەڵام شاراوەکەی ئەوەیە ئێمەین بەرهەمەکە و ئەو بەکارمان دێنێت.
بە ووردی لە هەموو تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بروانە بزانە چۆن راتدەکێشن بۆ ئەو شتەی تۆ حەزت لێیە، چۆن گیرۆدەکەت دەکەن بە دەست ئامێرە ئەلکترۆنییەکان، ئەوان ئەو شتەت بە شێوەیەک لاجوان دەکەن تا ئالودە دەبیت پێوەی، تا دەگەیتە پلەیەک بشتەوێ لێی دورکەویتەوەو ناتوانی یان مناڵەکەتی لێ دوربخەیتەوە، ئەوەش ناتوانی بابەتەکە پەیوەندی بە ئیرادە و توانای کەسی نییە، ئەو جادوگەرە ئەلکترۆنیانەی لە پشت ئەم تەکنەلۆژیایەوە کاردەکەن هێندە ئاسان بە تۆ نابەزێنرێن. بروانە لە رۆژگاری ئەمرۆدا هیچ مرۆڤێک نییە بە هۆی مۆبایلەوە بتوانێت لە یەک ساتدا هەر پێنچ هەستەکەی بەکاربێنێت، هەموومان نیگەرانی مناڵەکانمانین، بەڵام تازە لەوە رزگارمان نابێت جەنگێکە هەموومان تێیدا دۆراوین.
ئەم کارە چۆن دەکەن؟ بە نمونە بەرنامەیەکی وەک سناب جات دروست دەکەن خوارزمییەک پرۆگرام دەکەن تا بزانن تۆ چ شێوەیەکت دەوێت وێنەکەت دەخەنە سەر ویستی خۆت ئەو کاتەی لایکەکان بۆ دێت درۆیەکی گەورەیان بۆ دروستکردوی کە تازە ناتوانی لێی رابکەی دەبێت گیرۆدەی ئەو بەرنامەیە بیت تا هەمیشە بەو شێوەیە دەرکەویت کە ئالودەیت دەکات، ئەوانەی لەپشتی ئەو شاشەی موبایلە کار دەکەن کەسانی مناڵ نی. ئەوانە جادوگەری تەکنەلۆژیین زۆر بە ووردی داتایان کۆکردۆتەوە پارەیەکی زۆر سەرف دەکەن تا مرۆڤ بناسن و ئەو کات ئەوان چۆنیان بوێت وا ئاراستەی دەکەن، کێشەکە ئەوەیە ئەوان برەو ئەدەن بە شتە ساختەکان بە شتە خراپەکان زیاتر ئەوە دەخەنە بەر دەست و زیاتر بڵاوی دەکەنەوە، دەکرێ بپرسین کێیە ئەو بابەتە بڵاو دەکاتەوە بۆ بڵاوی دەکاتەوە؟ مرۆڤ بە خەسڵەتی خۆی بابەتی ئاسایی ناوێت شتێکی دەوێت نوێبێت و سەرنج راکێشێت و سەرکێشی تێدا بێت ئەوانیش باش دەزانن چۆن ئەم بابەتە قەشەنگتر بکەن تا تۆ ئالودەی بیت و هەنێک جار لاسایی بکەیتەوە.
سەیری دەوروبەرت بکە دەبینی جیهان بەرەو شێت بوون دەروات، هەریەک لە ئێمە بەرپرسیارێی ئەخڵاقی هەیە بۆ باشکردنی ئەو شتانەی رۆژانە لەگڵیدا دەژین، بەڵام بۆ نایکەین ئایا ئەو جەنگەی کۆمەڵی کەسی کەم، بەڵام لە پشت کۆمەڵێک ئامێری زۆرەروە هەیە هەمیشە سەرکەوتون یان ئێمەی دەرەقەتی ئامێرەکان نادەین؟ هەموو ئەمانە بۆ ئەوە دەکەن تا تۆ بکرێیتە بەرهەم و کۆمپانیاکانی انترنیت و تەکنەلۆژیا پارەکان بکێشنەوە لەگەڵ ئەوەشدا گۆرانکاری دەکەن لە بیرکردنەوەی تۆدا لە داهاتوتا لە ویستەکان وەک رۆبۆتێک چۆنیان بوێت وا ئاراستەت دەکەن ئەمە بازارێکی نوێیە کە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکات، کۆمپانیاکانی ئینترنیت و موبایلەکان دەگەرێن بزانن خەڵک چی دەوێت ئەوان لەوێوە مۆدێلێک دروست دەکەن کە سەرتاپای ژیانیان داگیر بکات دەگەرێن تا بزانن چی نیشانی تۆ بدەن تا خۆیان زیاتر پەیدا بکەن تەنانەت دەتوانن ووڵاتێک وێران بکەن لە رێگەی تۆری کۆمەڵایەتیەوە، ئەمە داهاتوی هەموو نیشتیمان و نەتەوەکان دەخاتە مەترسییەوە کە بەبێ بەکار هێنانی چەک کوێیان بوێت وێرانی دەکەن.
ئەم بازرگانییە لە هەموو جیهان بڵاو بۆتەوە کەسیش ناتوانێت بەرنگاری ببێتەوە، بەڵام لە کوردوستان وێرانتر و بێبەرنامەتر و خراپتر، بیرکردنەوە لەوەی چۆن لەمە رزگار بیت قورسە، بەڵام ئەوەندە دەتوانین کە کەمێک ووریای ئەم گەمە گەورەیە بین تا کەمتر زەرەر مەند ببین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت