پەتای کۆرۆنا 19 ( Covid-19 ) لە ئێران لەدەست دەرچووە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەرگێڕان و ئامادەکردنی/ پشکۆ ئەمین

Brüggmann, Mathias vor 14 Min.
ژمارەی گیان لەدەستدان بەپەتای کۆرۆنا زۆر لەوە زیاترە کە دەوترێت، هەڵکەندنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بۆ گیان لەدەستدان بەکۆرۆنا ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی گیان لەدەستدانەکان زۆر زیاتربووە لەوەی کە دەوڵەت رایدەگەیەنێت، گیان لەدەستدان چەند قات زیاترە. ژمارەی تووشبوانیش زۆر زۆر لەوە زیاترە. خەستەخانە دوڵەتیەکان هیچ جێگەیان نەماوە، دەوڵەت توانای چارەسەرکردنیی ئافاتی کۆرۆنای 19ی لەدەستداوە، نە چارەسەرو نە کۆنترۆڵ هیچی پێناکرێت.
ئەو ژمارانەی کە وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاوی دەکاتەوەو داویەتی بە تەندروستی جیهانی، هەرهەمووی ناراست بووە. ئێستا دەوڵەت تووشبووان و گیان لەدەست دان بە 5000 کەس دادەنێت لەرۆژێکدا. هەرچەندە دەسەڵات دوو هەفتە لەمەوپێش هەستا بە داخستنی قوتابخانەو چێشتخانەو مەزگەوت و هەندێک بازارو تەوالیتە گشتیەکان، بەڵام ئەمانە هیچ کاریگەریەکیان نەبوو. نەبوونە هۆی کەم کردنەوە ژمارەی تووشبوون، بە پێچەوانەوە ژمارەی تووشبوون هەر لە هەڵکشاندایە و لە هێرشی یەکەم زۆر بەهیزتر و کووشندەترە. پیویستە حوکمەت دانبنێت بەو راستیەدا کە هەڵەی کرد، ژمارەی گیان لە دەستدان و تووشبوانی بەراستی رانەدەگەیاند.
جێگری وەزیری تەندروستی ئیران Iraj Harirchi ئیرەج هەریچی دەڵێت: ژمارەی ئەوانەی گیانیان بە کوڤید 19 داوە زۆر زیاترە لەوەی کە وتراوە، هەندێکجار هەڵە لە دەستنیشانکردنی هۆکاری مردنەکەدا کراوە، ئێران دووهەم وڵاتی گەورەی ئابوری کەنداوە 545 هەزار تووشبووی کۆرۆنای هەیە. 31000 هەزار گیان لەدەستدانی هەیە، زیاتر لە 5000 لە خەستەخانەکاندا کەوتون و لەباری تەندروستی زۆر خراپدان و چاوەرێی مەرگن.
نەخۆشخانەکان رایدەگەیەنین کە بەداخەوە هیچ سەرینێکی خاڵیان نەماوە. جێگرەکەی وەزارەتی تەندروستی ( ئیرەج ) رایدەگەیەنێت ژمارەکان رۆژانە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا کە وەزارەت هەوڵی زۆر دەدات، بەڵام خەڵکەکە پابەند نابن بە رێنمایەکان، دەمامک نا بەستن، هێشتا هەر کۆدەبنەوە، خەڵکەکە سەرگەردان بووە و نازانێت چیبکات، ئابوری ئیران زۆر خراپەو خەڵک نەدارو برسیە.
ئێران تەنها بەدەست قەیرانی کۆرۆناوە ناناڵێنێت، بەڵکوو ئەو پاڵە پەستۆ زۆرەی لەسەریەتی لەلایەن وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە زیاتر پەریشانی کردوە،
بەپێی راگەیاندنی بانکی قەرزی نێودەوڵەتی (IWF) شاخە بەرزەکەی قەرزی ئێرانی لە پاش سەپاندنی سزاکانی سەری لە ساڵی 2018 وە دوو هێندە بەرز بۆتەوە. هەر بەهۆی سزاکانی سەریەوە ئێران نەیتوانی سود وەرگرێت لە هاوکاریەکانی بانکی نیودەوڵەتی بۆ کۆرۆنا، ڕیگەنەدرا ئەوهاوکاریە وەرگرێت.
ئێران زیانی زۆری پێگەیشتوە بەهۆی ڤایرۆسی پەتای کۆرۆناوە، داوای 5 ملیار قەرزی کرد، بانکی قەرزی نیودەوڵەتیی IWF) ( پێیوایە کە ئابووری ئێران لەمساڵدا لە کۆی بەرهەم هێناندا بەکۆی 4 %5 دادەپێت، وە لەبەرهەم هێنانی نەوتیشدا بە کۆی 8%5 دەتەپێت، زیاد لەمانەش نرخی پشکەکان لەم مانگەدا بەشێوەیەکی تیژ بەرزبۆتەوە. نرخی ئاڵتون و دولار لە بازاڕی رەشدا بەخێرای لە بەرزبوونەوەدایە.
تووندرەوەکان داوای هەڵواسینی سەرۆک کۆمار دەکەن، رەخنەکان لە سەرۆک کۆماریی ریفۆرمخواز حەسەن رۆحانی زیاد دەکات، مجتبا زوونور سەرۆکی بەهێزو دەست رۆیشتووی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەی وسیاسەتی دەرەوە لە مەجلیسدا داوای بە داردا کردنی سەرۆک کۆمار دەکات، مجتەبا زوونور دەڵێت: هەقە رۆژانە رۆحانی چەند جار هەڵواسریت، گەلیش پشتگیری هەڵواسینیەتی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت